وتووێژ:پرۆژەی لوون

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گواستنەوە[دەستکاری]

@Serchia: ئێستا وشەکە پرۆژەیە یان پڕۆژە!؟ کەواتە بۆچی بۆشایی ناوی WikiProjectتان ناوە ویکیپرۆژە ئەگەر بە ڕ-یە!؟--‏◂ ئێپین لێدوان ‏١١:١١، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من نازانم ئەم ڕ قەڵەوە لە کوێوە ھاتووە. ئینگلیزی بەدبەخت کەی ڕ قەڵەوی بووە ئەمانە بە ڕ دەنووسن. --چالاک وتووێژ ‏١١:١٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
خۆزگە ھەر ئێستا ئەمە یەکلایی ئەکرایەوە. بێزاربووم لەوەی ھەر یەکە و بە دڵی خۆی شتێک دادەنێت. منیش سەرم لێ شێواوە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١١:١٦، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کوردی ئەوەی گوێبیستی بوومە بە پڕۆژە گۆدەکرێ، بە ھەردوو شێوەی پڕۆژە و پرۆژەش دەنووسرێ. ئەو ناونەش من دام نەناون. ئەوەش دەلیل نییە کە بڵێین ئینگلیزی (ڕ) ی نییە، ئەوان نییە خۆ ئێمە ھەمانە، کوردی وا دەخوازێ ئەو (ر) ە ببێتە (ڕ)، سروشتی زمانەکەیە، بۆ دەبێت دژی بین! سەرچیا‏١١:٢٠، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئێستا کێشەکەم لەگەڵ «بە ھەردوو شێوەی پڕۆژە و پرۆژەش دەنووسرێ»یە. کاکە لێرە ئەو شتانە نابێت بکەین ئەمە ئینسایکڵۆپیدیایەکە، نابێت لێرە شتێک بڵێین و لەوێ شتێک. ئەبێت یەکلایی بکرێتەوە و ھەر یەک دانەیان بەکار بێت. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٢٣، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەی ڕاستی بێت منیش دەڵێم با پڕۆژە بێت. ئەمەش وەک چیرۆک و چیڕۆک و پەرتووک و پەڕتووک و پارک و پاڕکــەکەی لێھات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٧، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چالاک باسی کرد بۆ ڕ دروست نییە. من ئینگلیزی قسە ئەکەم، ڕ-ی ئەوان لە قوڕگەوەیە، ڕ-ی ئێمە ھی سەر زمانە (تریلی زمانە) ئێمەش ڕ-ی قوڕگمان نییە بۆیە ھەر ر دابنرێت نزیکتر لێوەی و باشتریشە. بۆ مەسەلەی چیرۆکەکەش من ھەر بە ر بیستوومە نەک ڕ. جا نازانم ناوچە دەور دەبینێ لەمانە یان ئێوە خۆتان پێتان وایە ڕ دروستە. --‏◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤٢، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
[ڕووخۆشی] ڕاستییەکەی پرۆژە زۆر بە سووکی و چیڕۆکــیش زۆر بەگڕی دێتە سەر زمانی من. جا نازانم! بەھەرحاڵ، یان با بۆ ھەموویان ڕەوانەکەرمان ھەبێت یان دەبێت بڕیارێکی یەکلاکەرەوەیان بۆ بدرێت. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٩، ١١ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چیڕۆک و پڕۆژە یەک شت نین. چیڕۆک کوردییە و پڕۆژە ئینگلیزی. چیڕۆک لەگەڵ چڕین ھاوڕیشەیە. شێوازە کۆنترەکەشی چێڕۆک-ە. چێڕ لە کرمانجیدا یانی قسە. بۆیە چیڕۆک-ە نەک چیرۆک.
لە ئینگلیزیدا ئێمە وەک کوردی دوو دانە ل-مان ھەیە: ل و ڵ. ئەوان بە ڵ قەڵەو دەڵێن dark l. بۆ نموونە لە ئینگلیزیی ئەمریکیدا feel فیڵ دەخوێنرێتەوە نەک فیل. ئێمەیش دەبێ لە کوردیدا ئەمە لەبەر چاو بگرین و ل بە ڵ یان بە پێچەوانە نەنووسین و نەخوێنینەوە.
بەڵام ئیتر لە ئینگلیزیدا وەکوو کوردی دوو دانە ر-مان نییە. شتێک بە نێوی ڕ قەڵەویان ھەر نییە (کە پێی دەڵێن trill). لە زمانی ئیسپانیدا ھەیە بۆ نموونە real لە زمانی ئەواندا بە ڕ قەڵەو دەست پێ دەکا. ڕ قەڵەو لە ر ئینگلیزی یەکجار دوورە. بۆیە ئەم سەرێشەیەی ناوێ جارێک ر دابنێین و جارێک ڕ. ھەمووی ھەر دەبێ بە ر بێ. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: ڕاستییەکەی تۆ شارەزاتری بۆیە من لێرەیا ئیتر دەوەستم. تەنھا دوو پرسیارم ماوە. بۆ پارک-یش ھەر ھەمان شتە؟ و ڕەوانەکەریان بۆ بەجێبھێڵین بە «ڕ» یان پێویست ناکات؟ چوون ئیدی دەست ئەکەم بە کاری گواستنەوەیان. لەسەر وەڵامی تۆ بەندە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٢، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گرنگ رای کۆمەڵگایە. من دەڵێم پێویست نییە خۆمان لە کێشەی ر و ڕ وەردەین. شتەکە یەکلا کەینەوە یەکیان پەسند کەین. ئێستا ھیچ یاسایەک نییە کەی ڕ بێ و کەی ر. ئەمەش دەبێتە سەلیقەی ئاکەکەسی و ھەر ئەمەش کێشەمان بۆ دروست دەکا. من لەگەڵ ڕ قەڵەو نیم چون زۆر لە ر ئینگلیزی دوورە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐────────────────────────────────────└
کەواتە پارک دروستە، بۆ چیڕۆکەکەش باس کرا.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٦، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

 گەیشت بە ئەنجام. سپاس بۆ ھەموو لایەک. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 گوێزرایەوە، بۆ سەر ناوەکەی جارانی.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٥٧، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]