ویکیپیدیا:توینکڵ

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێمای توینکڵ

توینکڵ ئامرازێکی ویکیپیدیای بەناوبانگە کە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرە خۆبەخۆ پەسەندکراوەکان دەکات لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا، بە تایبەت دیاریکردن و گەڕاندنەوەی خراپکاری و دەستکارییە ڕووخێنەرەکان. توینکڵ سێ جۆر ھەڵبژاردەی گەڕاندنەوە بە بەکارھێنەر دەدات لەگەڵ چەند ئامرازێکی بەسوودی وەک سڕینەوەی خێرا، سڕینەوەی بەکۆمەڵ، پاراستنی بەکۆمەڵ، بەستەرشکێن، سکاڵاکەر، پێشنیاری سڕینەوە، ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران بە چەندین داڕێژەی جۆراوجۆر و دانانی تاگی ھەمەجۆر لەسەر پەڕەکان.

توینکڵ سڕینەوەی خێرا ئاسان دەکات بە بەکارھێنانی داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا و چەندین کار ئاسانی تریش دەکات لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تر. لە پاڵ ئەوانەش دا، یارمەتی بەڕێوەبەران دەدات کە ئەرکەکانیان بە ئاسانی جێبەجێ بکەن. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ھەژمارەکانیان زۆر نوێیە ناتوانن توینکڵ بەکاربێنن، ئەمە لەبەر پاراستنی ویکیپیدیایە تا ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەرەکە خراپکار بوو، پێش توانینی بەکارھێنانی ئامرازەکە، بەربەست بکرێت. ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەرێک توینکڵ بۆ خراپکاری بەکار ببات، یەکسەر بەربەست دەکرێت.

ئامرازەکە بە ڕەسەنی بیرۆکەکەی لەلایەن بەکارھێنەر Aaron Schulz ھاتووە، دواتر بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ ئامرازە بەسوود و گەورەکانی تری ویکیپیدیا تێکەڵ کراوە. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، بارکەر و ڕاگری ئەم ئامرازە بەکارھێنەر Épineە.

زانیاریی خێرا

دەستپێکردن

بۆ ئەوەی ئامرازی توینکڵ کارا بکەیت و سوود لە ئامرازەکە ببینیت، لە بەشی ئامرازی ھەڵبژاردەکانت، لە ژێر بەشی گەڕاندا، یەکەم ئامراز کارا بکە کە ئامرازی توینکڵە. بەم شێوەیە بە ئاسانی دەتوانیت توینکڵ کارا بکەیت.

داواکردنی یارمەتی

ھەموو ئەو زانیارییانەی پێویستتە لەسەر چۆنێتی کارکردنی ئامرازەکە و بەشەکانی لە بەڵگەنامەی ئامرازەکە دەبینیتەوە. ئەگەر وەڵامی پرسیارەکانت لەو پەڕەیە نەبینییەوە، ھەوڵ بدە لە پەڕەی وتووێژ پرسیارەکەت بکەت.

ئاماژەدان بە کێشە

بۆ ئاماژەدان بە کێشەکانی ئامراز تکایە لە پەڕەی ڕاگرتنی ئامرازەکە وتووێژەکەت ئەنجام بدە و بانگی بەکارھێنەر Épine بکە.

ھەڵبژاردەکان

بۆ دەستکاریکردنی چۆنییەتی کارکردنی ئامرازەکە بە دڵی خۆت، سەردانی ھەڵبژاردەکانی توینکڵ بکە.

تێبینی
  • ئەگەر ھەژمارەکەت زۆر نوێ بێت، ناتوانیت توینکڵ بەکار ببەیت. دەبێت ھەژمارەکەت خۆبەخۆ پەسەندکراو بێت تاکوو بتوانیت ئەم ئامرازە بەکاربێنیت.
  • توینکڵ لەسەر وەشانی ٨ یان کۆنتری ئینتەرنێت ئێکسپلۆرەر کار ناکات. توینکڵ لەسەر زۆرینەی گەڕانچییە نوێکان کار دەکات، وەک فایەرفۆکس، سەفاری، گووگڵ کرۆم، و ھتد.
  • لەوانەیە ھەندێک لە ئامرازە زیادکراوەکان بۆ سەر گەڕانچییەکەت (Addons) کار بکاتە سەر توینکڵ. ئەگەر توینکڵ بار نەبوو لەلات، ھەوڵ بدە ئەو ئامرازانە بسڕیتەوە و کاشەکەت خاوێن بکەیتەوە.
  • ئەگەر کۆمپیوتەرەکەت لەمسە، ڕەنگە پێویست بکات دەست لەسەر بەشی توینکڵ ڕابگریت تاکوو ھەڵبژاردەکانی دەربکەون.

بەکارھێنان

پێویستە ھەموو بەکارھێنانەکانی توینکڵ لەژێر سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بێت و ھەرگیز بۆ خراپکاری بەکار نەھێندرێت. توینکڵ ئامرازێکی زۆر گەورەیە و ئەگەر بکەوێتە دەستی خراپکارێکەوە دەتوانێت لە ماوەیەکی کەمدا زیانێکی زۆر بگەێنێت بەو پێیەی توینکڵ کارەکانی ویکیپیدیا زۆر ئاسان دەکات. ھەر کەسێک ھەڵبژاردەکانی توینکڵ بۆ مەبەستی خراپکاری بەکار ببات، بە نیازی پاک یان خراپ، یەکسەر بەربەست دەکرێت. بۆ ئەوەی خۆت لە کێشە بپارێزیت، تکایە ئامرازەکە بە وریاییەوە بەکار ببە.

مێژوو

بنچەی ئامرازی توینکڵ دەچێتەوە سەر چەند ئامرازێک کە لەلایەن Aaron Schulzەوە داھێندرابوون، دواتر AzaToth پەرەی بەو ئامرازانە دا و لە ساڵی ٢٠٠٧دا بڵاوی کردنەوە، دواتریش لەلایەن Épine لە ساڵی ٢٠١٨ ئامرازەکە گوێزرایەوە سەر ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی و دەست بە پەرەسەندنی کرا. ئەم ئامرازە بە بەردەوامی پەرەی پێ دراوە و گەورە کراوە و یەکێکە لە گەورەترین ئامرازەکانی ویکیپیدیا و لەلایەن ھەزارەھا بەکارھێنەرەوە سوودی لێ دەبیندرێ.

سندووقەکان

ئەو بەکارھێنەرانەی توینکڵ بەکاردێنن دەتوانن سوود لەم سندووقانە ببینن و لەسەر پەڕەی بەکارھێنەری خۆیان بۆ ڕازاندنەوەی دایان بنێن:

ویکیکۆد ئاکام
{{بەکارھێنەر توینکڵ}}
ئەم بەکارھێنەرە ئامرازی توینکڵ بەکار دەبات بۆ جێبەجێکردنی دەستکارییە دووپاتکراوەکان!