ویکیپیدیا:ویکیپیدیا فەرھەنگ نییە

پەڕەی semi-protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ویکیپیدیا:وفنەوە ڕەوانە کراوە)

ویکیپیدیا فەرھەنگ نییە! واتا ویکیپیدیا بەکارنایەت بۆ ڕوونکردنەوە و پێناسەکردنی وشەیەک. ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دروستکردنی زانستنامەیەکی ئازادی سەربەخۆیە. ھەرچۆنێک بێت، ویکیپیدیا خوشکەپڕۆژەیەکی ھەیە بە ناوی ویکیفەرھەنگ، کە سەر بە دامەزراوەی ویکیمیدیایە و ئامانجی پێکھێنانی فەرھەنگێکی فراوان و ئازادی سەرھێڵە. بۆ ئەو جۆرە زانیارییە فەرھەنگییانە، دەتوانرێت ڕووبکرێتە ویکیفەرھەنگ.