لێدوانی بەکارھێنەر:Kareeeeem

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Kareeeeem!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٩، ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

{{subst:سخ-ڕێکخراو-ئاگاداری|دەزگای میھر|nowelcome=|{{{key1}}}={{{value1}}}}} پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٤، ٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەیبوونی ئاڵمانی[دەستکاری]

سپاس بۆ دروستکردنی بەیبوونی ئاڵمانی. ئەم وتارە دوای دروستکردن کوتوموتی دەقی سەرچاوەکەیە. تکایە ئاگادار بە ناکرێت لە ویکیپیدیادا وتار کۆپی بکەیت. ئەو وتارانە پێشێلکردنی مافی پارێزراوە. ئەمەم چاک کرد بەڵام تکایە لە داھاتوودا ئەو خاڵە ڕچاو بکە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٢٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تەختەکلیل[دەستکاری]

سڵاو @Kareeeeem: بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا! سوپاس بۆ بەشدارییەکانت، بەڵام تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە. تەختەکلیلە ناستانداردەکان چەند پیتێک بەکار دەبەن کە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کێشە دەنێنەوە. بۆ نموونە ھەردووک پیتەکانی ك و ک، کە بە وشەی ترەوە دەلکێنرێن ھەست بە جیاوازییەکەیان ناکرێت؛ بەڵام کێشە بۆ سیستم دروست دەکات لە کاتی گەڕان و لەوانەیە بایتی زۆرتر سەرف بکەن لە وتارەکاندا. ئەو پیتانەی کە ناستانداردن لەوانەیە یەکێک یان زیاتر لەمانە بن: ە، ي، ـهـ، ك. تکایە کیبۆردەکەت بگۆڕە بە دانەیەک کە لەم پەڕەیە پێشنیار کراوە تاکو ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت. سەرنج بدە ئەگەر دوای دەستکارییەکانت تاگێکی ئاوا لە نزیک دەستکارییەکەت بوو: (بەکارھێنانی نووسەی ناستاندارد) ئەوە واتای ئەوەیە کە تەختەکلیلەکەت کێشەی ھەیە و ناستانداردە و پێویستە بگۆڕدرێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

به‌ڕێز@Aram: سوپاس بۆ ڕێنماییە جوانەکانت

کێشەکە زانراوە

-

چارەسەر کرا

Kareeeeem (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kareeeeem: پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر نەخۆشی پشیلە داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

بێ سەرچاوە. مەعلووم نیە ئاماژە بە چ نەخۆشینێکە. ناوە زانستییەکەی چیە؟

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٢٩، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC) {{subst:سخ-ڕوونکردنەوە-ئاگاداری|پلە (ڕوونکردنەوە)|nowelcome=|{{{key1}}}={{{value1}}}}} ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٠٧، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چەند تێبینییەک[دەستکاری]

سڵاو، سوپاس بۆ بەشدارییەکانتان. ھیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. لەم وتارانەی دواییت تێبینی چەند شتێکی ھەڵەم کرد، پێم باش بوو لێرە بۆتان ڕوونبکەمەوە تا لە وتارەکانی ئایندە دووبارەنەبنەوە.

  • نووسینی ناوی وتارێک بە ئینگلیزی یان عەرەبی یان ھەر زمانێکی دیکە لەنێو وتارەکە تەنیا لەو کاتە پێویستە کە وتارەکە پەیوەندی بەو زمانەوە ھەبێت. بۆ کەسایەتییەکی ئایینی کوردی پێویست نییە ناوەکەی بە زمانی بیانی بنووسرێت. گەر وتارەکە لەبارەی کەسایەتییەکی ئینگلیز یان شارێکی وڵاتە ئینگلیزییەکان ھەر شتێکی پەیوەندیدار بەوانەوە بوو، ئەوکات ناوەکەی بە زمانە ڕەسەنەکەش دەنووسرێ لەنێو وتارەکە، ئەمە بۆ زمانەکانی دیکەش ڕاستە.
  • سەبارەت بە ویکیسازی، لێرە مەبەستم لە ئاماژەدانە بە ناوی وتارەکانی تر لەڕێی ھێمانی ([])، پێویست نییە زۆرینەی وشەکانی نێو وتارێک بکەیتە لینک، تەنیا ئەو وشانە بکە بە لینک کە گرنگن و پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی وتارەوە ھەیە. بە نموونە لە وتاری فەرمان خەرابەیی پێویست نییە وشەکانی وەک ماڵ و زانکۆ بکەیتە لینک.
  • ئەو ناوانەی لە ویکیپیدیا کراونەتە سەردێڕی وتارەکان، واتە شێوەی دروستی ناوەکانن و پێویستە لە ھەموو وتارەکان بەیەک شێوە بنووسرێن. بە نموونە ھەر لە وتاری فەرمان خەرابەیی، نووسیبووتان کەرکوک لە کاتێک دەزانن شێوە دروستەکەی کەرکووکە.
  • لە کاتی دروستکردنی ھەر وتارێک، گەر وتارەکە لە ویکیپیدیاکانی دیکە ھەبێت پێویستە وتارەکە بەبەستنەوە بە زمانەکانی دیکە. لەلای ڕاست لەژێر بەشی زمانەکان تێکستێک ھەیە کە نووسراوە گرێدانەکان زیاد بکە، کلیک لەوێ دەکەیت و زمانی ئەو ویکیپیدیایە ھەڵدەبژێری کە وتارەکەی تێدا ھەیە و لە خانەی خوارەوەش ناوی وتارەکە لەو زمانە، جا ئینگلیزی بێت یان عەرەبی وەکوو خۆی دادەنێیتەوە.

بەو ھیوایەی خاڵەکان ڕوون بن، ھەر پارسیارێک یان گرفتێکتان ھەبوو، دەتوانن پێمان بڵێن. سەرچیا‏٢٠:٠٥، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆى خۆشەویست@Serchia: زۆر سوپاست دەکەم بۆ تێبینیەکانت، یەپڕەوى دەکەم لە وتارەکانى داھاتوو -- Kareeeeem (لێدوان) ‏٢٠:٢٦، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینییەکیش لەسەر بەکارھێنانی پۆلەکان. پێویست نییە پۆلە زۆر گشتییەکان بۆ وتارەکان بەکاربێنن، بە نموونە، لەم وتارە (عەبدوڵڵا ھەرتەلی) پۆلی نووسەرەکان بەکارھاتووە کە پۆلێکی گەورەیە و پێویست نییە بنووسرێت. باشترە پۆلە تایبەتترەکان بەکاربێن، وەک نووسەرانی ھەولێر یان نووسەرانی باشووری کوردستان. باشترە ژمارەیەکی زۆر پۆلیش بۆ وتارەکان دادنەنرێن، تەنیا ئەوانە دابنرێن کە پێویستن. کەسێک گەر ژمارەیەکی زۆر شیعری نەبێت، پێویست نییە زیاد بکرێت بۆ ئەو پۆلانەی کە تایبەتن بە شاعیران. سەرچیا‏١٩:٣٧، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia:تێبینیەکى جوانە خۆشم ئەو تێبینیەم ھەبوو چاکی دەکەم -زۆر سوپاس -- Kareeeeem (لێدوان) ‏١٩:٥٩، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا چوونکە وتارێکە لەبارەی کەسێک، شتێک، ڕێکخراوێک (گرووپی مۆسیقی، بانک، کۆمپانیا، ھتد.)، ناوەڕۆکێکی وێب یان ڕووداوێکی ڕێکخراو کە ئاماژە بە گرنگی یان پێویستی بابەتەکەی نادات و بێبایەخە. ئەمە لەژێر پێوەری و٧ی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٨، ٥ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شێوازی وتارە ژیاننامەیییەکان[دەستکاری]

دەمباش Kareeeeem، سپاسی بەشدارییەکانت دەکەم! ویستم پێت بڵێم کە شێوازی دەستپێکی وتارە ژیاننامەیییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە (تەنیا نموونەیەکە) ڕاست بکەیتەوە:

ویکیکۆد
'''فڵان''' ({{بە ئینگلیزی|foobar}}؛ لەدایکبووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە [[شوێنی بچووک]]، [[شوێنی گەورە]]–مردووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە [[شوێنی بچووک]]، [[شوێنی گەورە]]) نووسەرێکی ئەمریکییە. (گەر مردبوو) نووسەرێکی ئەمریکی '''بوو'''.
ئەنجام
فڵان (بە ئینگلیزی: foobar؛ لەدایکبووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە شوێنی بچووک، شوێنی گەورە–مردووی ڕۆژی مانگی ساڵ لە شوێنی بچووک، شوێنی گەورە) نووسەرێکی ئەمریکییە. (گەر مردبوو) نووسەرێکی ئەمریکی بوو.

سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٥، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: سوپاس بۆ تێبینییە بە سوودەکانت - ڕێز لە ماندووبونت.. چاوێکێ لێبکە بزانە تەواوە -- Kareeeeem (لێدوان) ‏٢٣:٠٨، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس بۆ گرنگیپێدانەکانت! بۆ یەکەم دەستکاریی لەم شێوەیە زۆریش باش بوو، و ئێستایش تۆ سەیرێکی گۆڕانکارییکانی من بکە. ئا! لەجیاتی کۆچی دوایی کرد تەنیا بنووسە مرد. دووبارە زۆر سپاس بۆ بەشدارییە بەنرخەکانت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٢٩، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: تەواو پەیامەکە گەیشت- سوپاس -- Kareeeeem (لێدوان) ‏٢٣:٤٣، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە[دەستکاری]

سڵاو @Kareeeeem: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

{{subst:سخ-گ٦-ئاگاداری|پۆل:زانایانى ئیسلام|سەر=1}} ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:١٣، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واژووەکەت[دەستکاری]

دەمباش Kareeeeem، تکایە گەر بکرێت، واژووەکەت بۆ دانەیەکی تر بگۆڕە. ویکیکۆدەکانی واژووەکەی ئێستات زۆر قەرەباڵغە و سەر لە بەکارھێنەران تێک دەدات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:١٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Aram: ڕاستى نازانم مەبەستت کامەیە لە قەرەباڵغ! چونکە پیتەکانم کەم کردۆتەوە! ✏ Karem - ‏١٧:٠٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر لەم بەشەدا سەیری کۆدەکانی واژووەکەت بکە؛ ئاڵۆزە! من ئەمەی خوارەوەم:
[[بەکارھێنەر:Kareeeeem|<span style="font-family:Segoe print; color: Blue; font-size:15px;">'''Karem'''</span>]] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Kareeeeem|✏️]] کە ھاوشێوەی ئەوەی خۆتە دروست کردووە. بەکاری بێنە و بزانە چۆنە. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٦، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئێستا تەواوە؟ ✏️ Karem - ‏١٩:٠٥، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڵێ، سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٩، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: سۆپاس بۆ تۆ ✏️ Karem - ‏١٩:٤٣، ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]