لێدوانی بەکارھێنەر:شنەی ئازادی

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا شنەی ئازادی!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٦٣ وتار و ١٦٧ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٣٧، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەبەرئەوەی سوپاست کردم[دەستکاری]

شنەی ئازادی، تۆ سپاسی یەک لە دوایین دەستکارییەکانی منت کرد، منیش بە دڵێکی پڕھەست پێت دەڵێم...
 شایەنی نییە!
ئەوە خۆشحاڵییە، و ھیوادارم چێژێکی زۆر ببینیت لەکاتی دەستکاریکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دیسانیش هەر سوپاس بۆ تۆ @ئارام بکر: شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٧:٢٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]

نیشانی دەستکاریکەر
سڵاو، سوپاس بۆ ھەموو بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیا، دەستخۆشیت لێ دەکەم کە بەکارھێنەرانی نوێ بۆ ویکیپیدیا زیاد دەکەیت و یارمەتیان دەدەیت. ئەم خەڵاتە پێشکەشە بە تۆ. ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٣:٢٩، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس @Épine: Smiley شایەنی نییە!.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏٠٨:٥٤، ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گرووپی تێلێگرام[دەستکاری]

سڵاو بەڕێز شنە، ئێوە لە پرۆفایلەکەتان باستان کردووە کە گرووپێکی تێلێگرامیتان ھەیە. پێم باشە لینکی گرووپەکەشتان دابنێن. ھەڵبەت گەر گرووپەکەتان تایبەت نەبێت. ڕەنگە بەکارھێنەرانی دیش کەڵکی لێ وەربگرن. سەرچیا‏١٩:٤٧، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو هاوڕێ @سەرچیا:، ناوەڵا تایبەت نییە زۆریشمان پێ خۆشە بێن.

https://t.me/joinchat/AzfPaUqyfeCXolldlCtAEg

ھەژمار[دەستکاری]

@Amine yousefi: سڵاو. ھەست دەکەم تۆ پەیوەندیت بەم ھەژمارەوە ھەبێت. زەحمەت نەبێت ئەکرێت پێم بڵێیت چەند کەس ئەم ھەژمارە بەکار دێنن؟--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٤٦، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: ڕاست ھەست دەکەی ئێپین، جارێ بەدەست منە بەڵام لەگەڵ @Eyubm:، بریار وایە پێکەوە کاری پێ بکەین، وتارەکان گرووپێک دەینووسن، ئێمە تەنیا پێیدا دەچینەوە و لێرە دایدەنێین.شنەی ئازادی (لێدوان) ‏١٦:٥٤، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: ئەمە، ئەمە (کورتەی دەستکاری) و ئەمەش ھیچیان لە شێوازی لێدوانی تۆ ناچن. جگە لە خۆت و @Eyubm: کێی تر ئەم ھەژمارە بەکار دەبات؟ پێشوەختیش دەمزانی پەیوەندیتان بە ھەژماری @گرووپی قوتابخانە: ھەبوو بەڵام لەویش قسەم تێدا نەکرد چوون دەمزانی بە نیازێکی پاک ئەو ھەژمارەتان دروست کردووە، ھەر وەک ئێستا باوەڕم وایە بۆیە ھەتاکوو ئێستا ئەم ھەژمارەم بەربەست نەکردووە. ئاگادار بە کە ئەم کارە نایاساییە و دژ بە سیاسەتەکانە و لە ئەسڵدا ھەر بەکارھێنەرە و دەبێت ھەژمارێک بەکاربێنێت (مەگەر بە نیازی پاک دوو ھەژمار بەکار ببات کە ئێستا ئەزانم تۆ لەبەر ئەوە ئەم ھەژمارەت دروست کردووە). بەڵام با کۆمەڵگە لەم شتە ئاگادار بن @Calak: @ئارام بکر: @Pirehelokan: @Serchia: @Aza:. دەبێت لە پەڕەی ئەم بەکارھێنەرە ئاماژە بە ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە بدەیت کە کۆنترۆڵی ئەم ھەژمارە دەکەن و لە ویکیپیدیا ھەژماریان ھەیە، خۆت و Eyubm دوانن لەوان، و لە پەڕەی خۆشتان دەبێت ئاماژە بەوە بدەن کە بەم ھەژمارەش بەشداری دەکەن تاکوو کێشەمان بۆ دروست نەبێت. تکایە بە زووترین کات ئەمە بکە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٠٦، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێپین گیان @Épine:، گرووپی قوتابخانە و ئەو ئێکانتەش ھەر دووکیان من دروستم کردوون و ئێستا بەڕاست نازانم چ کێشەیەکیان ھەیە؟ ئەو لێدوانانەی ھەست دەکەی لە ئی من ناچن، ھەر دووک ئی منن، بۆیە ناوی گرووپیم لەسەر داناوە چوونکە من وتارەکان نانووسم و کەسانێکی تر دەیاننووسن کە ناتوانن خۆیان لە ویکیپیدیا کار بکەن، ھەندێکیان پێیان سەختە و ھەندێکیان نازانن. زۆر گرووپ لە تێلێگرام ھەن لە زۆر بواردا چالاکن، من وتم ئەوان زەحمەت دەکێشن و حەفتەی ڕۆژێکیان داناوە بۆ وەرگێڕان، با ئەو بابەتانەی کاریان لەسەر دەکەن لە ویکی فارسی ھەڵبژێرین کە بە تیرێک دوو نیشانمان لێ دابێت. تۆ دەتوانی کارێک کە ھی خۆت نییە بە ناوی خۆت لێرە دابنێی؟ من ناتوانم و بۆیە ئەو ئێکانتە گرووپیەم دروست کردن. Şûşe وتووێژ ‏١٧:١٩، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕاستی دەبوایە زوو ئاماژەتان بەمە بدایە ھەروەکوو ئێپین (ھەرچەند خۆشم زۆرم پێ سەیر بوو چۆن ئەم ھەژمارە تازەکارە ئەوەندە شارەزای ویکییە و پێویستی بە یارمەتی نییە). بەھەرحاڵ، لەبەرئەوەی نیازتان پاک بووە، بەڕای من کێشە نییە، بەڵام شتی وا دووبارە ببێتەوە پێویستە کۆمەڵگە لێی ئاگادار بێت. سوپاس بۆ ئیپین! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٢٥، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Amine yousefi: کێشەکە ئەوەیە کە ھەژماری ھاوبەشکراو قەدەغەکراوە. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەشە: بەو ھەژمارە بەڕاستی بە جۆرێکی تر ھەڵسوکەوت دەکەیت کە بەم شێوەیەی ئێستا نییە. ئێستا پێویستە ئاماژە بەوە بدەیت، لەسەر ئەم پەڕەی ئەم بەکارھێنەرە و ھی خۆشت، کە ئەم ھەژمارەش کۆنترۆڵ دەکەیت، تاکوو ڕای برادەرانی تریش وەردەگرین بزانین دەڵێن چی. من ڕازیم ئەم ھەژمارە ھەبێت بە مەرجێک تەنیا وتاری پێ بڵاو بکرێتەوە و بەشداری پێ نەکرێت لە وتووێژ و پرۆسەی دەنگداندا.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٢٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: بۆ من گرینگ نییە بە چ ھەژمارێک کار بکەم ئێپین، ھەمیشە ھەر وا قسەم کردووە، نازانم بۆ لای تۆ جیاوازن، خۆ بێڕێزیم نەکردووە، تەنیا وتوومە سەرم سووڕ ماوە لەو ڕێسا و یاسانە، ئێستاش وا دەڵێم. من بۆ ئێکانتی گرووپی قوتابخانەش پیرەھەڵۆم بانگ کردبوو بۆ ئەو گرووپەی کە کارم لەگەڵ دەکردن و ئەو ئاگادار بوو.Şûşe وتووێژ ‏١٧:٣٢، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشتر وایە ھەرکەسێک یەک ھەژماری ببێت، بەڵام ئەوەی کە، بە ھەر ھۆکارێک، چەن ھەژمارت ببێ، بۆ خۆی کێشەیەکی نییە؛ مادام بۆ نییەتی دروست بەکار بھێنرێت و خراپکارییان پێ نەکرێت. بۆ نموونە شەڕەقسە لە وتووێژەکاندا نەکرێت یا خراپکاری لە وتارەکاندا. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٩، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: ئەمە بەس نییە. سیاسەت بە ڕوونی دەڵێ کە دەبێ لەسەر ھەردوو ھەژمار ئاماژە بە ھەژماری بەرامبەر بدرێت. ئێستا من ٣ جار داوام کردووە ھێشتا نەکراوە. ئەگەر بەکارھێنەرەکانی تریش ئاشکرا نەکرێن ناچار دەبێ کەیسێکی بوولەڵەکاری بکەینەوە و پشکنەری بەکارھێنەریش بێنینە ناو مەوزوعەوە، نەوەکا لەبەر بەربەستکردن بەڵکو لەبەر ئاشکراکردنی بەکارھێنەرانی تریش.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٧، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:، سپاس. تۆ ڕاست دەکەیت. باشتر وەھایە کە بوترێ. بەڵام لەسەرەوە وتم ڕەنگە کەسێک بە ھەر ھۆکارێک، چەن ھەژماری ھەبێت. ئەشێ ئەوەشمان لەبەرچاو ببێت کە لە ویکیی کوردیدا بڕێک کەس بە ناسنامەی ڕاستیی خۆیانەوە نانووسن (قسەی ئەم کەیسە تایبەتە ناکەم و بە گشتی دەڵێم). بە بڕوای من ئەشێ ئەو مافەیان پێ بدەین کە نەناسراو بمێننەوە. کەسی وا ھەیە لەسەر ھاوڕەگەزخوازی دەنووسێت، لەسەر مافی ژنان و کەمینەکان یا باسی سیاسی و ئایینی دەنووسێت. ئەو کەسە دەتوانێ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بچێتە زیندان لەبەر نووسین (ئەگەر نەکوژرێت). لە ئێران بڕێک لاپەڕەی ویکیپیدیا بەربەست کراوە، لە تورکیا بە گشتی داخراوە! بۆیە بە بڕوای من لە ویکیی کوردیدا ئەشێ ئەو مافە بدەین بە بەکارھێنەرەکان کە نەناسراو بمێننەوە ئەگەر ویستیان. بەڵام بەپێی سیاسەتەکانی ویکی ئەگەر کەسێک زیاتر لە یەک ھەژماری بەکارھێنا بۆ مەبەستی خراپکاری (لە ھەر جۆرێک)، پێویستە ڕووبەڕووی ببینەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٣١، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: ئێپین تا ئێستا بە ئێکانتی شنە، من دەنگم نەداوە بە ھیچ شتێک، ئەگەریش دەنگم دابێت کە لەبیرم نایە، یەکجار دەنگ دەدەم، یان بە ئێکانتی خۆم یان بەو ئێکانتە، گرووپی قوتابخانە من و کچێک بووین بە ناوی بۆشڕا کە من خۆم فێرم کرد لە ویکیپیدیا بنووسیت و تەنیا کارەکانی گرووپی قوتابخانەی دەنووسی، خۆی ئێکانتی نییە و دوای ئەویش ھەر بەشداری نەکردەوە. ئەو ئێکانتەش کوتم تا ئێستا من پێم نووسیوە، بەڵام بڕیار بوو @Eyubm:یش کاری پێ بکات، تەنیا لەبەر ئەوەی کە وتارەکان ئێمە ناینووسین و گرووپێکی وەرگێڕانن دەینووسن، مەبەست لە دروستکردنی ھەر دووک لەو ئێکانتانە ھەر ئەوە بوو کە کارەکان ئی یەک کەس نین. Şûşe وتووێژ ‏١٨:٣٣، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: من و شووشە خانم ئەم ھەژمارە بۆ نووسراوەکانی گرووپێک کە بۆ ویکیپیدیا دامانناوە بەکاردەھێنین. سەرچیای بەڕێزیش لەو کۆڕەدا ھەیە. -- Eyubm (لێدوان) ‏١٨:٠٠، ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بە بڕوای من ھیچ کێشەیەک نییە. بەڵام بەم ھەژمارە تەنیا وتار دابنرێ و ئیتر بۆ وتووێژ بەکارنەھێنرێ. بۆ وتووێژ ھەر کەس ھەژماری خۆی بەکاربھێنێ و بە ھەژماری خۆی وەڵام بداتەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢٦، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]