لێدوانی بەکارھێنەر:Redur Nerway

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Redur Nerway!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩١٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- > kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٠، ٩ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێزم تکایە کاتێک کە وتارێک وەردەگێڕیت یا دەنووسیت و ھێشتا ئامادە نەبووە، تاگێکی {{{ئامادە کردن}}}ی لێ بدە با بەکارھێنەرانی تر دەستی تێنەبەن و نەیسڕنەوە. بۆ نموونە نجمەدین ئەرباکان کە ھێشتا نیوەی عەرەبییە! تاگەکە بە دوو نیشانەی {{ەوە دادەنرێت، نەک سیان. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:١٩، ١٥ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی[دەستکاری]

بەخێربێی بەڕێز، سوپاس بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدای کوردی. پێم باشبوو لە چەند شتێ ئاگادارت بکەمەوە، بە مەبەستی ڕێکتربوون و بێکێشەبوونی وتارەکانت. لەم چەند خاڵەی خوارەوە کورتیان دەکەمەوە:

  • با کیبۆردەکەت ستاندارد بێت، کیبۆردەکەت لە ژمارەکاندا ستاندارد نییە! ئەو ژمارانەی بەکاریان دەھێنی فارسین. لێرە کار بە ژمارە عەرەبییەکان دەکرێت. ھەر لەبەر ئەمەش لە چەند وتارێ کێشەت بۆ دروستبووە لەگەڵ پۆلەکان.
  • لینکی سەرچاوەکان بە دروستی دابنێ، لەم وتارە لینکی وتارێکی ویکیپیدیای فارسیت داناوە، بەڵام وتارەکە بەرانبەر بە کوردییەکە نییە.
  • لەکاتی ھاتنە پێشی ھەر گرفتێ یان ھەر پرسیارێ، لە پەڕەی وتووێژەکاندا ئاماژەی پێ بدە.
  • ئەگە بتوانی بۆ وتارەکانت بۆکسی زانیاری دابنێ، بۆ ئەوانەی کە پێویستیانە.

ھیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم، ھەر شتێکی تر ھەبوو، لێرە ئاماژەی بۆ دەکەم. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:١٥، ٤ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بارکردنی وێنە[دەستکاری]

بەڕێزم؛ بە کورتی لە لای ڕاستی پەڕەی دەستپێکی ویکیپیدیاوە لە سەر پەڕگەیەک بار بکە کلیک بکە. ئەگەر وێنەکەت ئازادە و کێشەی مافی بڵاوکردنەوەی نیە، درێژە بە کارەکەت بدە و لە کۆمنزدا باری بکە. ئەگەر وێنەکە ئازاد نیە، داوا لە بەکارھێنەرانی تر بکە کە بۆت بار بکەن. لەم ڤیدیۆیەدا بە وردی باس لە سەر چۆنییەتیی بارکردنی وێنە و مافی بڵاوکردنەوە کراوە. ڤیدیۆکە بخەرە بەرەوە ھەتا دەگاتە 18:30. لەوێدا باسی وێنە دەکات. ئەگەریش لەگەڵ یووتووب کێشەت ھەیە لێرە سەیری ڤیدیۆکە بکە. ئەگەر پرسیارێکی تر بوو، بفەرموو. ڕێز، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٤٣، ٥ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تاگێک لەسەر داڕێژە:شاهەکانی ئال سعود داندراوە کە داوا دەکات کە بە خێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەبەر ئەم ھۆکار(انە) کراوە:

پووچ

لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، ئەو پەڕانەی کە لەگەڵ چەند پێوەرێکی دیاریکراودا یەکدەگرن لەوانەیە بسڕدرێنەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە، ئەگەر لە پێشوودا ئەمەت ئەنجام داوە، تکایە چاوەڕێی وەڵام بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٠، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڕینەوە[دەستکاری]

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر ڕێدیر عەبدولخالق نێروەیی داندراوە داوادەکات کە بەخێرایی بسڕدرێتەوە لە ویکیپیدیا. ئەمە لەژێر پێوەڕری و١١ی سڕینەوەی خێرا کراوە، لەبەرئەوەی وتارەکە وا دەردەکەوێت دەربارەی شتێکی داھێندراو بێت کە تەنیا دروستکەری پەڕەکە یان کەسێکی تر لەبارەیەوە دەزانن، و ئەوە دەرناخات کە چۆن یان بۆچی بابەتەکە گرنگ یان بایەخدارە. لەژێر پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا، وەھا وتارگەلێک دەشێت لە ھەرکاتێکدا بێت بسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە. سەرچیا‏٢١:٠١، ١١ی شوباتی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]