ویکیپیدیا:وەرگرتنی زانیاری لە ویکیدراوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ویکیدراوە یان ویکیداتا یەکێکە لە پرۆژەکانی ویکیمیدیا. تێیدا زانیاریی بنەڕەتی لەسەر ملیۆنان بابەت کۆکراوەتەوە. دەکرێت ھەریەک لە زانیارییەکانی ئەو پرۆژەیە لە ویکیپیدیا یان ھەر پرۆژەیەکی دیکە بەکاربھێنرێن.

لە ویکیپیدیای کوردی و چەند ویکیپیدیای دیکەش ھەوڵدەدرێت بەشێک لە زانیاریی وتارەکان لە ویکیدراوە وەربگیرێت، وەک خشتەی زانیاریدانی وتارەکان، بۆ ئەوەی زانیارییەکان دروستتر و وردتر بن و ئەندامانیش کاتێکی کەمتر لە دروستکردنی وتارەکانیان سەرف بکەن.

لەم پەڕەیە باسی ئەو داڕێژانە و ڕێگایەنە دەکرێت کە زانیارییەکانی ویکیدراوە دەگوازنەوە بۆ ویکیپیدیای کوردی.

داڕێژەی داتابۆکس[دەستکاری]

ئەم داڕێژەیە لە مانگی ئابی ٢٠٢٠ دروستکراوە. وەک داڕێژەی زانیاریدانی وتارەکان کاردەکات. دەکرێت لە ھەر وتارێک بەکاربھێنرێت. بەتایبەت بۆ وتاری کەسایەتییەکان و شارەکان.

ئەم داڕێژەیە ئێستا یەک شێوەی ھەیە. ڕەنگە لە ئایندە شێوەی تایبەت بە ھەر بابەتێک ئامادەبکرێت. باشترە بەکارھێنەران بەپێی بابەتی وتارەکان یەکێک لە داڕێژەکانی ئەم لیستە بۆ وتارەکانیان زیاد بکەن.

داتابۆکسەکان
داڕێژە بەکارھێنان نموونە ئامادەبوون
{{داتابۆکس}} گشتی گەڕەستێرۆچکەی ئەپۆڵۆ ١٨٦٢ Yesب
{{داتابۆکس-کەسایەتی}} کەسایەتییەکان؛ نووسەر، ھونەرمەند، سیاسی، ... فیلیپ ژاکوتێ، تەرانە عەلیدۆستی
{{داتابۆکس-شار}} شارەکان و گوندەکان قامیشلۆ، ڕیچمەند، مارتێن
{{داتابۆکس-ئیدارە}} ھەرێمەکان، پارێزگاکان، قەزاکان، و ناحیەکان ئەریزۆنا
{{داتابۆکس-گیاندار}} گیاندارەکان؛ باڵندەکان، شیردەرەکان، ئاوییەکان، ... بۆق، ڕەشیشە
{{داتابۆکس-ڕووەک}} گوڵەکان، دارەکان، گیاکان، ... نێرگز، بەڕووی کوردی
{{داتابۆکس-جوگرافیا}} چیاکان، ڕووبارەکان، شوێنە مێژوویی و بەبایەخەکان چیای کۆڕەک، زێی گەورە
{{داتابۆکس-شوێن}} مزگەوتەکان، قوتابخانەکان، زانکۆکان، و نەخۆشخانەکان مزگەوتی سەلیمیە
{{داتابۆکس-زمان}} زمانەکان و زارەکان پەشتۆ
{{داتابۆکس-فیلم}} فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی دوژمنانی گەل (فیلم)
{{داتابۆکس-پزیشکی}} نەخۆشییەکان و دەرمانەکان ھەوکردنی قورگ
{{داتابۆکس-ڕووداو}} تەقینەوەکان، ئاگرکەوتنەوەکان، و کارەساتە سروشتییەکان تەقینەوەکانی ١١ی ئایاری ٢٠١٦ی بەغداد
{{داتابۆکس-ڕێکخراوە}} ڕێکخراوەکان و کۆمپانیاکان سپرینگەر ساینس+بزنس مدیا
{{داتابۆکس-کتێب}} کتێبەکان، ڕۆژنامەکان، و گۆڤارەکان پاسەوانێک لە مەزرا
... ... ... ...