لێدوانی بەکارھێنەر:Eyubm

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Eyubm!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩١٦ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەتی تۆیە و دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- مادیوتووێژ ‏٢٣:٤٤، ٢٣ی ئازاری ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]

مافی پاسدەری خۆگەڕ[دەستکاری]

ماف
ماف

سڵاو Eyubm، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! ◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٠٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine:: زۆر سپاس

--Eyubm (لێدوان) ‏١٠:١٩، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

نێوانویکی[دەستکاری]

دەمباش Eyubm، تکایە لەمەودا کاتێک پەڕەکان دروست دەکەیت، لەگەڵ دەستی خۆتدا نێوانویکیشیان بۆ بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٤، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: باشە حەتمەن.--Eyubm (لێدوان) ‏٢٢:٤٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
 زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٥١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: ئەڵێم دەروازەی زانست زۆر باش نییە! شێوەیەکی هەڵڕژاوی هەیە. پۆلێنبەندییەکانیش لە ویکیدا زۆر خراپە. بە بڕوام هەر وەک من کە لە دوایین گۆڕانکارییەکانەوە دەچمە پەڕە بێپۆلەکان تۆش بچیت، چون وتارەکانی جیا لەوەی پۆلیان نییە، سەرچاوەشیان نییە و پڕیشن لە هەڵەی ڕێنووسی. --Eyubm (لێدوان) ‏٢٢:٥٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆشبێت و سەرجەم دەستکارییەکانت دەبینم. بەڕاستی لە ئێستادا کورد واتەنی مەجالی سەرخوراندنیشم نییە، بەڵام بۆ بابەتی دەروازەکە گەر دەڵێی من دەروازەکەت بۆ ڕێک دەخەم (بەڵام تکایە گەر فەرامۆش دەکرێت، با لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوە نەبم باشترە). بۆ نموونە دەروازەی ماتماتیکم بۆ Amine yousefi ڕێکخست و بەڕاستی بە تەنیا وای لێ کردووە شایەنی نرخاندنە. بۆ بابەتی پۆلەکانیش وەک لەسەرەوەدا ئاماژەم پێدا بەڕاستی من و ئێپین لە ئێستادا سەرقاڵی داڕێژەکانی توینکڵین و مەجالم نییە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر: سپاس، ڕاستی بۆ لە پەڕەی دەستکاریدا چاکسازیی نووسەکان نەماوە؟ --Eyubm (لێدوان) ‏١٢:٤٠، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من کوژاندمەوە لەبەر تاقیکردنەوەی تەکنیکی. پێشووتر بە شێوەیەکی بنچینەیی بۆ ھەموو بەکارھێنەران کارا بوو، ئێستا دەبێت خۆت دایبگرسێنی. بڕۆ ھەڵبژاردەکانت لە بەشی ئامرازەکان، دوگمەی زیاتری دەستکاری چالاک بکە و پەڕەکە پاشەکەوت بکە و ئەو ھەڵبژاردانە دێنەوە ناو پەنجەرەی دەستکارییەکەت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٢:٤٦، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
Épine سپاس -- Eyubm (لێدوان) ‏١٢:٥٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی[دەستکاری]

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەگەر ئەمە یەکەمین وتارە کە نووسیوتە، لەوانەیە پێویست بکات ئەم پەڕەیە بخوێنیتەوە بۆ ئەوەی لە نووسینەوەی وتار شارەزا بیت.

لەوانەیە پێویست بکات جادووگەری وتارەکان بەکار بھێنیت بۆ ئەوەی یارمەتی دروستکردنی وتارەکانت بدات.

تاگێک لەسەر ئەندازیاران (گۆڤار) داندراوە کە داوا دەکات بە خێرایی بسڕدرێتەوە. ئەمە لەژێر بەشی گ١١ی پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، چوونکە وادیارە کە پەڕەکە تەنیا ڕێکلامێکە بۆ ناودارکردنی کۆمپانیایەک، گرووپێک، بەرھەمێک، خزمەتگوزارییەک، کەسێک، یان بۆچوونێک و پێویستی بە دووبارەنووسینەوە ھەیە تاکوو زانستنامەیی دەرکەوێت. ڕێکلامکردن لە ویکیپیدیا ناکرێت و پەڕەی ڕێکلامی بە خێرایی دەسڕدرێتەوە.

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە. ئەگەر پەڕەکە سڕدراوەتەوە، و دەتەوێت بھێندرێتەوە بۆ باشترکردنەوەی، تکایە پەیوەندی ببەستە لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی سڕینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٦، ٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Eyubm: پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە[دەستکاری]

سڵاو @Eyubm: ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]