ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)
سیاسەت | تەکنیکی | پێشنیارەکان | جۆراوجۆر |
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
|
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥ |
سیاسەت و کاری ویکیپیدیا و نیشانەکان
[دەستکاری]ئەم بەشە ھەڵواسراوە و خۆگەڕانە ئەرشیڤ ناکرێت. |
ئێمە هەر هەموومان ئەگەر بۆ یەک جاریش بێت یاریمان کردووە ئیتر هەر یارییەک بێت، لە یارییەکەدا وشەیەک نوسراوە بەناوی (mission) کەبریتییە (کارەکان) کە دەیکەینەوە نوسراوە ئەو کارە بکە و خەڵاتێکی لە بەرامبەردا وەرگرین، بۆیە منیش داوا دەکەم کە پڕۆژەیەک بۆ ویکیپیدیا دروستکەن و بە چەند کاریکی زۆر و نیشانەی زۆر ئێمە دەتوانیین هەم نیشانەکان بە شێوەیەکی دیموکراسیانە بەکارهێنەرەکان بەکاری بهێنین، هەم باشترکردنی وتارەکان
کارەکان دەتوانیین بە باشترین کار دایبنێن و بەشێوەیەک کە دڵنیام هەمووتان ھەی دەی تان کردووە، کە ئەویش کاری هەیە کە دانەیەک تەواو دەکەیت ئەوە دەچێتە کاریکی زەحمەتر کە هەر هەمان یاسایە
وەک: تەواوکردنی ١٠ سندوقی زانیاری. کە ئەم کارە تەواو کرا ببێت بە تەواو کردنی ١٠٠ سندوقی زانیاری.
ئەمەش لەسەر دەنگی بەڕێوبەران
بۆ خراپکاریش ئەو بەکارهێنەرانەی خراپکاریان پێکرد ئەوا دەتوانن ئێوەی بەڕێوبەران سەربەستیان بکەن، زۆر سوپاسئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٨:٤١، ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
بۆ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتریش ئەم وتانەی کە لەسەرەوە باسمان کرد بەم شێوەیە بەڕیوە دەچێت
- دەبێت بەکارهێنەر نیشانەی سەرەکی هەبێت
- دەبێت هەر بەکارهێنەرێک پەڕیەکی تایبەت بە (mission)ی بۆ دابنرێت ئەمەش لەسەر شێوەی ڕۆبۆتی
- دەبێت بە سێ بەشەوە ئەنجام بدرێت کە بریتییە لە بۆ هەر (mission)نێک بریتی بێت لە سەرەتای ناوەندی زەحمەت، کە ئەمانە بەدوای یەکدا دێن لەدوای جێبەجێکردنی ئاسان دوای ناوەندی دوای زەحمەت.
- دەبێت ئەو (mission)نەی کە بۆی نوسراوە بە چاکی بیکات، نەوەک بە تێکچووی
- دەبێت لەسەر هەر (mission)ێک ئەو کارانەی بەکارهێنەری تێدابێت، وەک ئەوەی یەکسەر لەپەڕەکەی بەشێوەیەکی ڕۆبۆتی بۆی بنوسرێت.
هەرچەندە ئەم کارانە لە سەروو پلەی خۆمەوەیە بەڵام دەبێت ئێوەی بەکارهێنەرانی بەئەزموون یارمەتیم بدەن بەهۆی تواناو لێهاتوویتانەوە،
بەڵام من دەموێت لەسەرەتادا ١٠ بەکارهێنەری شارەزا بانگێشت بکەم بۆ ئەم پڕۆژەیە
@Sako Nanakli: @Sakura emad: @Aram: @Épine: @Calak: @Gyan333: @Kushared: @Serchia: @Pirehelokan: @Aza: دەموێت بڵێم لە هەرکاتێکدا دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیە ئەنجام بدرێت ئەوە بە تێکڕای دەنگ دەکرێت و هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات ئەوا دەبێت بەژداربێت لەم پڕۆژەیەدا. سوپاس ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ٠٩:٤٩، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- بەرێز @ئارۆ سالار محمود: بیرۆکەکەت جوانە ئەوەندەی لە مەبەستەکەت تێگەیشتم "دەتەوێت وەک پێشبڕکێیەک کارەکان بکرێت و پلەبەندی بۆ ھەر کارێک دابنرێت و ھەر بەکارھێنەرێک بەپێی ئاستی خۆی کارێک یان چەن کارێکی پێبدرێت و ئیتر بەپێی کارەکانی ئاستی بەرز بێتەوە و ئەرکەکانی زیاتر و زەحمەت تر بن، بۆ ھەر کارێکیش کە ئەنجامی دەدات خەڵاتی لە بەرامبەردا پێ بدرێت بەڵام خەڵاتەکە کێ دەیدات وە چییە؟" و ھەندێک لەوانەی تاگت کردوون ھیچ بەشداریان نەماوە یان ناتوانن بەچالاکی بەشداری بکەن لە ویکیپیدیا بۆ نموونە @Gyan333:، بەکارھێنەر:Épine. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٨:١٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- @ئارۆ سالار محمود: سڵاو ، دیارە ئەوەندەی تێگەیشتبێتم ئەتەوێت پشبڕکێیەک لە نێوان بەکارهێنەران دروستبکەیت بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین سندوقی زانیاری وەڕبگێڕن، ئەگەر ئاوایە و مەبەستەکەت ئەوە بۆ ئەم قۆناغەی ئێمە کەمێک ئاسان نییە، بەتایبەت بەبێ پشتیوانی و خەڵات . پێشتر قەرارمان دەبوو پێشبڕکێەک ڕێکبخەین بۆ دانانی سەرچاوە بۆ ئەو وتارانەی بێ سەرچاوەن بە پشتیوانی ویکیمیدیا بەڵام وابزانم بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەر لە ویکیپیدیای کوردی کارەکە نەکرا .بۆیە هەر کارێک بەتایبەت لەو شێوەی جەنابت باسی دەکەیت ئاسان نییە بەتایبەت ئەم مەرجانەی تێدابێت قورس و گرانی و مامناوەن ، ئامانجی بەشی زۆری ئەوانەی لێرەن هەوڵدانە بۆ ئەوەی لانیکەم ژمارەی وتارەکان بگەیینە ئاستێکی زۆر باشە لەگەڵ بوونی ناوەڕۆکێکی باش .ئەمەش کەم کەس بە خۆبەخشی و بێ بێ چاوەڕوانی هیچ پاداشتێک ئەنجامی دەدات.لەگەڵ ئەوەش بوونی پڕۆژەی جیاواز لە نیشانەکانی پێشکەوتنی ویکیپیدیای کوردیدایە و لە قازانجیەتی ئەنجامیان بدات هەرچەند تا ئێستا چەن پڕۆژەیەک ئەنجام دراون ئێستاش پڕۆژەی شارەکانی ئێران لە بواری تەواوبووندایە.جا ئەگەر وادەزانی هەڵە تێگەیشتووم دەتوانی ڕوونکردنەوەی زیاتر بنوسی ، لەگەڵ ڕێزدا .Kurd2021 (لێدوان) ١٨:٠٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
بەڕێزان ڕاست دەکەن ئەمە ئەرکێکی قورسەو جێبەجێکیردنی کاتی دەوێت، بەڵام ئێمە دەتوانین وتارێکی ویکی لە سەرەتادا بۆ دروست بکەین، و دەتوانین بە چەند شێوەیەک کار دروستبکەین، ئەوەش حەزدەکەم یەکم کار ئێوە بینوسن، و دەزانین نیشانەکان زۆر لەمەوبەر دیاری کراوە، بەڵام نەخراوەتە بەرچاوی بەکارهێنەر و ئێمە دەتوانین بڵاویبکەینەوە لە پەڕەیەکدا، و بۆ کارەکان دەبێت لەیەکەو دوور بن
وەک دروستکردنی (چ ژمارەیە) وتارێک کە پێکهاتبێت لە ئەونە (ژمارە. سەردێڕ، ژمارە. ژێرسەردێڕ). یاخود بڵێن دروستکردنی ژمارە. وتاری (وەرزشی، هونەری، موسیقا)، ئیتر دەکەوێتە سەر ئەوەی چی بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ١٨:٤٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)
- @ئارۆ سالار محمود: گەر ھیچ قسەت نییە لەسەر پڕۆژەکە دەتەوێت دایبخەم، بە ھۆکاری ئەوەی نەکرا؟ یان دەتەوێت داواکارییەکە بەردەوام لێرە بێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٠٤، ١١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
داوادەکەم بیسڕیتەوە و هەر دانەیەکی من کە دامناوە چوونکە هیچ کەسێک بێجگە لە تۆ و ئارام نایەنە سەر ئەم بەشەی ویکیپیدیا، لاخۆی دیوەخانە.🎻 𝓐𝓻𝓸 𝓼𝓪𝓵𝓪𝓻 🎻 (لێدوان) ٠٦:٠٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
- @Sakura emad بێزەحمەت دایبخە Agent aro (لێدوان) ٠٦:٢٣، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ (UTC)
وشە پەسەندکراوەکان
[دەستکاری]
کرا؛ ھەندێک لە وشە و دەستەواژەکان لە وپ:پزپ یەکلا کرانەوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٩:١٢، ١ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)
- ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.
سڵاو.. @Pirehelokan @Paraw @Hivja @Aram @-Haryad @Tessla @1silent scientist @Gejeluk @Calak @مامۆستا و ئەوەی لای گرنگە. لەمێژە حەزم دەکرد ئەم باسە لێرە بکەمەوە، سەبارەت بە ھەندێک وشە و دەستەواژە کە لە کۆتاییدا لێرە کامیان بەکاربێت و گشتییانە چۆن بەکاربێن. زۆرمان ئەو کێشەیەمان توشبووە لەسەر ھەندێک لەو وشانە، سەبارەت بە خۆم ئەوە کێشەی بەردەوامی منە، دەبێ دانە دانە بەدوای دروستیی وشەیەکدا بگەڕێم لە وتووێژە پەیوەندیدارەکان و کتێب و فەرھەنگەکان... کە بەڕاستی وەڕەزکەرە، ناڵێم با لێرە ببینە ئەکادیمیای کوردی، وەک چۆن لە وتووێژەکان بڕیار لەسەر ناوی وتارەکان دەدرێت ئاواش لێرەوە ناوی چەندین وتار و نووسینی باو بکرێنە یەک پێوەر. نزیک لەمە، پێشنیاری دروستکردنی پێڕستێکیش دەکەم ھاوشێوەی ئەوەی کە لە ویکیپیدیا:پێڕستی زاراوە پەسەندکراوەکان داندراوە یان ھەر چاکسازی لەو پێڕستەی ئەوێ بکرێ و وشە ستانداردەکان بگوازرێنەوە ئەوێ، وەک چۆن کاک چالاکیش لە وتووێژەکەیدا پێشنیاری شتێکی لەو جۆرەی کردوە. ھەرکات وشەیەک ڕای تەواوی کۆمەڵگای لەسەر بوو زیاد بکرێتە پێڕستەکە و بەکارھێنەرانی نوێ یا ئەوانەی بەو وشە کوردییەکانە ئاشنا نین سودی لێ وەرگرن، بە مەرجێک لە شوێنێک ھەڵبگیرێن و بەرچاوبێ و بزانرێ کە لە ویکیپیدیا شتێکی وامان ھەیە، من تا چەند مانگی ڕابردووش نەمدەزانی ئەو پێڕستە بوونی ھەیە.
ئەوەی ھەڵمگرتوون دەربارەی ئەو وشانە، ئەمانەن: وشەکانی ڕاپەڕین، شۆڕش، یاخیبوون و سەرھەڵدان کامیان بکرێتە ستاندارد؟ نموونە ئەم وتارە و ئەم وتارە ھەمان مەبەستن و دوو پێشگری جیاوازیان ھەیە. بزووتنەوە، بزاڤ یان جووڵانەوە؟ ململانێ، ناکۆکی، سەربزێوی، پێکدادان یان تێکھەڵچوون؟ لەش یان جەستە؟ لەشکرکێشی یان داگیرکاری؟ سیاسەتوان یان سیاسەتمەدار؟ نیشتمان یان نیشتیمان؟ پەسەند یان پەسند؟ میرنشین، بنەماڵەداری، خانەدان یان دەسەڵاتدارێتی؟ پارت، حیزب یان لایەن؟ چاند یان کلتور؟ کلتور یان کولتور؟ جینۆساید، کۆمەڵکوژی، کۆکوژی یان ڕەشەکوژی؟ سوڵتانییەتی یان سوڵتاننشینی؟ بەندی یان گرتوو، بەندیخانە یان گرتووخانە؟ پیتە بزوێنەکان (ە، ا) لە کۆتایی وشە، نموونە کۆمەڵگا یان کۆمەڵگە، بازگا یان بازگە؟ کۆمەڵگە و دەروازە:کۆمەڵگا ھەردووک جیاوازن. نێوخۆ یان ناوخۆ؟ (ئێرەش دەروازە:شەڕی نێوخۆیی). سیاسەت یان ڕامیاری؟ ئایدۆلۆجیا، ئایدۆلۆژیا، بیرۆکەزانی، بیرۆکەسازی یان وشە کوردییەکانی تر؟ پلان، پیلان یان بەرنامەڕێژی؟ جوو یان جوولەکە؟ گشتگیرییەک بۆ ناوە تایبەتە زۆر باوەکان، بۆ نموونە سەڵاحەدین، کە سەلاحەدین دەمیرتاش شێوەیەکە و سەڵاحەددینی ئەییووبی و سەڵاحەدین بەھائەدین شێوەیەکی تر. کەشوھەوا جۆرێک نووسراوە و دەروازە:کەش و ھەوا جۆرێک.
ڕەنگە بابەتی ھەندێک لەم وشانە لە وتووێژەکان باسکرابێت و ئاگادار نەبین، با لێرەوە بکرێتە پێوانەی بنەڕەت (ستاندارد) و ھەر ئەوانە دابنرێن. ھاوپێچ ئەم وشە کوردیانەش بۆ بەرامبەریی ئەم وشە بیانیانە پێشنیار دەکەم، دەتوانن ڕای خۆتانی دەربارە بڵێن.
- پۆستەر/Poster = ئاگادارینامە، وێنەی ڕاگەیەندراو
- سپۆیلەر/Spoiler = پێشدەرخستن
- ترەیلەر/Trailer = پێش نیشاندان (یان پێش پەردە وەک لە کوردستانیکا ھاتووە)
شتێکی دیش، باشترە لەبری دانانی ھێڵ (‒، –) بۆ ئەم ١، ٢ جۆرەی وتارانە بنووسرێت: پەیوەندییەکانی فڵان و فڵان یان کێشەی فڵان و فڵان. ئەم ھێڵانە زیاتر نووسینی ئینگلیزی و لاتینی پشتی پێدەبەستێت و لە کوردی پێویست نین. سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢٣:٢١، ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen:، سڵاو. خولاسەی قسەکەت ئەوەیە پێویستە ستانداردسازی بکەین کە لەگەڵیم. بەڵام ئەو نموونانەی نووسیوتانە یەکێک نین. لە بڕێکیاندا دەکرێت بڕیاری ئاسان بدرێت، بۆ نموونە نیشتمان دروستە و نیشتیمان نادروست (ڕەگی کار+مان وەک سووتمان). بەڵام بۆ بڕێک وشەی تر وەک ململانێ/ناکۆکی/پێکدادان و... ناکرێت ستانداردسازی بکەین چون ئیتر ئەوە زیادە لە حەددە. بەوە دەوترێت و لە گشت زمانێکدا هەیە (بۆ نموونە ئینگلیز مومکینە بە سەرهەڵدانێک بڵێن uprising یان revolt یان insurrection شتی تر) و بڕێکیشی سیاسەتی زمانی و ئایدیۆلۆجیای زمانییە و ئاسان نیە گشتی لەسەر یەک شت ڕێک بخەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٤:٥٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen، سڵاو. سپاس بۆ دانانی ئەم بابەتە. ھەر یەک لەم وشانە وتووێژی خۆیان پێویستە. بڕێک لەم وشانە وتووێژیان لەسەر کراوە و بە ئەنجامێک گەیشتوون، ئەو ئەنجامانە و ڕای خۆی دەنووسم:
- یاخی، کە لە کوردیدا بە مانای rebel دێ، وشەیەکی کوردی نییە. یاخی ئەژ یەکێک لە زمانە تورکیکەکان (turkic) دێ، لە Reconstruction:Proto-Turkic/yagï بنۆڕە.
- لەش وشەیەکی کوردی-ئێرانییە، بەڵام دەڵێن کە جەستە ئەژ جسد (جەسەد)ی عەرەبی دێ. لەش و تەن بە مانای body دێن.
- مەدار لە «سیاسەتمەدار»دا عەرەبییە، لە وتووێژ:سیاسەتواندا باس کراوە. ئەگەر ڕامیاری بە کار بھێنین، ڕامیار تەواوە.
- وەکوو کاک Pirehelokan وتی، نیشتمان تەواوە.
- چاند کوردییە و وەرگێڕانی cultureە و لە فەرھەنگەکاندا ھاتووە.[١] کوردییە، بەڵام بەکارھێنانی نییە (یان کەمە).
- کۆمەڵکوژی، کۆمکوژی یان کۆکوژی یانی massacre. کوشتاریش ھەر کوشتنە: کوشت + ـار. کوشتار شێوەی ناوی کوشتنە.
- لەنێوان جوو و جوولەکەدا، من جووم پێ باشترە. ئەم وشەیە لە پاڵەویدا «جەھوود» بووە. ئەمە لە کوردیدا بووە بە «جھوو» (لە کوردیی باکووریدا ماوە) و پاشان «جوو». جوولەکایەتییش بکرێ بە «جوویەتی».
- لە وتووێژ:ئیدیادا باس کراوە کە بیر بە مانای فیکر (thought) نایێ و بیرۆکە لە ڕووی ئەمەوە داڕێژراوە، بۆیە لا بردراوە.
- کەشوھەوا دروستە، چونکە وشەیەکی لێکدراوە. پێم وایە کە کەش خۆی ماناکە دەگەیێنێ و ھەوای ناوێ.
- Gêjełûk ١٠:٢٠، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen، ئێستا دیم کە لە وتووێژ:سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (١٩٧٩)دا سەربزێوی بۆ rebellion پێشنیار کراوە. لە ھەنبانەبۆرینەدا ڕێک بەرانبەری «تمرد» و «یاغیگری»یە.[٢] سەربزێوی لە سەربزێو + ـی دروست بووە، «سەربزێو»یش لە سەر + بزێو (ڕەگی ڕانەبووردووی بزاوتن) دروست بووە. Gêjełûk ١٠:٥٨، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen: لەسەر تەقەڵەکە منیش ھەمان ڕام ھەیە کە ئێمە واو بەکاردێنین نەک تەقەڵ وەک ئینگلیزی. بۆ نموونە تا ئێستا کەس «نەیوتووە شەڕی عێراق–ئێران» بەڵکوو ھەر «شەڕی ئێران و عێراق» یان ئاڵگوگۆڕێک لە ناوی وڵاتەکان کراوە و وتراوە. ئەمە لە ڕێگا و سنووری بەینی دوو شوێنیش زەق بووەتەوە بۆ نموونە: «ڕێگای ھەولێر–کۆیە» یان «سنووری فڵان وڵات–فیسار وڵات» ئەمە کێشەیەکی تریشی لەوەدایە کە چەندین ھێمای جیاواز بۆ ئەو ھێڵە بەکاردێ و ھەندێ بۆشایی دەنووسێ و ھەندێکیش نا. بۆیە ئەگەر نەمانەوێ لاساییی ئینگلیزی بکەینەوە و بە شێوازی خۆمان بیبڕین و بیدوورین، واوەکە بەسە بە ڕای من. لەسەر شتەکانی تریش ماندووبوونت پێوە دیارە تا ئەمانەت ئامادە کردووە و دەستت خۆش بێت، کە ئەمە ھەر باسی یەکلاییکردنەوەی وشەگەلێکە، بەڵام من لە لێدوانی ویکیپیدیا:ناوی وتارەکان ئەم باسەم کردووەتەوە چونکە زیاتر ئەم مشتومڕە لە ناوی وتارەکانەوە سەرھەڵدەدات. قسەی من ئەوەیە کە لە وپ:نو پێوەر بۆ ھەڵبژاردنی ناوی وتارەکان دانرێت و لە وپ:پزپ ئەو وشانەی یەکلایی کراونەتەوە، لەوێ زیاد بکرێن و پاشان بەڕێوەبەرانی ڕووکاریان لێ ئاگادار بکرێنەوە تا ئەوەندەی دەسەڵات ھەیە، لەگەڵ ئامڕازەکان بیانگونجێنن. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ ١٣:٥٢، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen، ئێستا دیم کە لە وتووێژ:سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (١٩٧٩)دا سەربزێوی بۆ rebellion پێشنیار کراوە. لە ھەنبانەبۆرینەدا ڕێک بەرانبەری «تمرد» و «یاغیگری»یە.[٢] سەربزێوی لە سەربزێو + ـی دروست بووە، «سەربزێو»یش لە سەر + بزێو (ڕەگی ڕانەبووردووی بزاوتن) دروست بووە. Gêjełûk ١٠:٥٨، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen، سڵاو. سپاس بۆ دانانی ئەم بابەتە. ھەر یەک لەم وشانە وتووێژی خۆیان پێویستە. بڕێک لەم وشانە وتووێژیان لەسەر کراوە و بە ئەنجامێک گەیشتوون، ئەو ئەنجامانە و ڕای خۆی دەنووسم:
- سڵاو @Zemen، کێشەی ناوەکان لە مێژینەیە و تا ئێستاش ھەیە و بەردەوام دەبێ، ئەگەر چارەیە نەدۆزنەوە و لیستی ئەو ناوانەی کە ستاندار کراوە کۆ نەکرێنەوە. ڕای من لەسەر ھەنێ ناوە کە سیاسەتی دانانی ناوی وتار نایگرێتەوە، لەسەر چەن پێشنیارێک بۆ ناوەکە وتووێژ بکەن و لەدواییا لەسەر پێشنیارە گونجاوەکە ڕێکەون. جیا لەوە ڕا سەپاندنی تیا نەبێ، ھەموو ناوێک نەکرێنە کوردی، لە کۆتاییش ناوە دروست و گونجاوەکە ھەڵبژێردرێت. وەکو تر حەزم بە وتووێژی بێسەمەر نییە. ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ١٤:١٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Pirehelokan: بەڵام دەکرێ ئەم وشەی پێکدادان و ململانێ و... ڕێکبخرێن، بۆ نموونە لە ویکی ئینگلیزی بۆ شۆڕشە کوردییەکان بەزۆری یاخیبوون rebellion داندراوە، ھەر بۆ نموونە: بۆچی یاخیبوونە کوردییەکان شۆڕش نییە و شۆڕشی فەڕەنسا یاخیبوون نییە؟ ھەر دەبێ ڕێکخستنی بۆ بکەین.
- @Gejeluk: ئەوەندەی حاڵی بووم دەبێ یاخی-ییەکان لابەرین و سەربزێوی لەجێی دانێین، لەش دروستە، سیاسەتوان دروستە، چاند دروستە، «کۆمەڵکوژی» لە کۆمکوژی و کۆکوژی دروستترە چونکە باوترە، جوو دروستە، ئایدۆلۆجیا بەپێی خوێندنەوە ڕەسەنەکەی دروستە، کەشوھەوا دروستە و دەبێ دەروازەکەشی چاککرێ. گەر کەسێک دژبەر نەبوو کاریان لەسەر دەکەین.
- @Aram: سپاس بۆ ئێوەش کە بەشداربوون لەم وتووێژە. چونکە ئەو ھێڵ و شتەی دی پەیوەندیی بە ناوی وتارەوە نەبوو پێم باشتر بوو لێرە دایبنێم ئەویش گەر کێشە دروست ناکات. ئەوەی تۆ و بەڕێز گێژەڵووک دەربارەی وشە و ھێڵەکان نووسیتان گەر تا چەند ڕۆژێکیش دژایەتی نەبوو تکایە تا زووترە با کاریان لەسەر بکەین، ئەو وشەیەشی بڕیاری لەسەر نەدراوە یا باسنەکرا دەیبەینەوە لێدوانی ویکیپیدیا:ناوی وتارەکان.
- @-Haryad: منیش حەزم لەو مشتومڕە ناکۆتایییانەی ناوەکان نییە، پێموایە بەس ئەم ویکیپیدیایەش ئەو پەتایەی توشبووە. بەپێی کات، وردە وردە خەریکی دەبین. سپاس بۆ سەرنج و بەشداریتان! زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:١٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- ئێستا ئەم وشانە تەواو یەکلایی کراونەتەوە و کەس قسەیەکی لەسەریان نییە:
- سەربزێوی
- لەش
- سیاسەتوان
- چاند
- کۆمەڵکوژی
- جوو/جوویەتی
- ئایدیۆلۆجی
- کەشوھەوا
- نیشتمان
- بزووتنەوە، بزاڤ و جووڵانەوە
- لەشکرکێشی و داگیرکاری
- پەسەند، پەسند
- میرنشین و خانەدان...
- پارت، حیزب و لایەن
- بەندی و گرتوو، و ئەوانی تریش
- @Zemen: بڕوانە ئەم ئەنجامە بۆ ئەو سێ ھێمایە. وتاری وای تێدایە کە ھێماکە بکەینە «و»، تێک دەچێت. ئەمە ھێشتا ھێمای لێدەرکردنیش ماوە. بە ڕای من وردەوردە و بە دەست چاک بکرێن باشترە. ⇐ئارام وتووێژ ١١:٢٥، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram: مادام وایە خۆم بەدەست خەریکیان دەبم. بەس نەتگوت ئەو وشانەی دی بەرمە کوێ تا بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدەین، کەسیش نییە گرنگی پێبدا، مەگەر خۆم بە ئارەزووی خۆم دایانبنێم. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٩:٠٧، ٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen وەڵا ڕاستییەکەی بۆ ئەو وشانە قسەیەکم نییە. وشەکان لە یەکەوە نزیکن و پێم وا نییە ئێمە بتوانین بڕیاریان لێ بدەین. خۆشتر بوو ئەم شتانە لە ویکیپیدیا:مز/زم باس بکرایەن. ⇐ئارام وتووێژ ١٨:٤٢، ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram لەو باوەڕەیام بیبەمە پەرلەمانیش لەوە ناچێ سێ کەس کۆبێتەوە تا ئەو کێشە باوانە لەکۆڵ بکرێنەوە. گەر کرا دانە دانە لە وتووێژی وتارەکان خۆی، باسی دەکەم. بەس ئێوە ئەرک بکێشن ناوی شەڕی ناوخۆ و دەروازە:شەڕی نێوخۆیی و دەروازە:کەش و ھەوا چارەسەر بکەن، چون ئەوان دەروازەن و گرنگن. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٣٣، ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen بەخوا ئیتر... ئەو بەستەرانەی دات ناون، چییان لێ بکەم؟ ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٤١، ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram وەک Gejeluk وتی کەشوھەوا دروستە، بۆیە دەروازە:کەش و ھەوا بۆ کەشوھەوا بگوازنەوە. شەڕی ناوخۆ، نێوخۆ یان نێوخۆیی، خۆت کامیانت پێ دروستە دەروازەکە بگوێزەوە ئەوە، چار نیە گەر چاوەڕێی کەسێک بین ڕای خۆی بڵێ ئەوە ھەر دەبێ چاوەڕێ بین. گەلێ سپاس. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٥٨، ٤ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen بۆ کەشوھەواکە، Gejeluk وتووشێتی پێی وایە «کەش» بەسە. بڕوانە وتووێژ:ئاووھەوا و وتووێژ:گۆڕانی ئاووھەوا و ئێرەش. بۆ شەڕی ناوخۆ، ئەسڵی کێشەکە ئەوەیە کە «ناو» و «نێو» کامیان باشترە. پێم وایە «ناو» باشترە؛ فەرھەنگی خاڵ کە یەکەمین فەرھەنگی کوردی بۆ کوردییە ھەرچی «نێو» ھەیە بۆ «ناو» ڕەوانەی کردووە، ئینجا بە بادینیش ناڵێن «نێڤ» یان «دنێڤ» بەڵکوو «ناڤ» و «دناڤ» دەڵێن. ئێستا چی؟ ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٠٧، ٥ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram کەشوھەوا باوە، شتێ نییە زیادە یان درێژ بێ و پێویست بکا ھەواکەی لێ بکەینەوە، خۆت چاکتری لێ دەزانی. بۆوەی تر منیش دەڵێم ناوخۆ باشترە، ئەوەی بادینییەکە جوان بوو، قەت بیرم لەوە نەکردبۆوە. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٣:٥٥، ٦ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen نەپەشۆکایت لێرە بانگ کرایت؟ :) کەشوھەوا
کرا. ئەھا چۆن بیرم بۆ بادینییەکە چوو. ھیچی تر لە دەستی من دێت یان تەواو؟ ⇐ئارام وتووێژ ٠٣:٠٥، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram بەرەوەڵا، ئێرەم ھەر لەبیر نەمابوو! زۆر سپاس بۆ کردنی کەشوھەواکە. ئەوەی ماوە دەروازە:شەڕی نێوخۆیی-یە، خۆشم وتارە پەیوەندیدارەکانی دەگوێزمەوە 'ناوخۆ'. زەمەنCefayî (لێدوان) ١٧:٥٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Zemen ببوورە، لەبیرم بوویت، بەس ئیشی ترمان بۆ دێتە پێش. قوربانت. ڕاستییەکەی بڕوا ناکەم بتوانیت خۆت ٥٣ وتار بە دەست بگوازیتەوە. ئەمە ناوەڕۆکەکەش بگۆڕین، شتێکی ترە. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٣٤، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram ببورەی ناوێ کاکە ئەوەی کردوتە جێگای پێزانین و سوپاسکردنە کە ئەویش تاکە شتە لەدەسمان بێ بۆ ستایشکردنی کردەوەکانی ئێوە. ڕۆژی ٥-١٠ وتاریش تا پێم بکرێ بگۆڕم، خراپ نییە. زەمەنCefayî (لێدوان) ٢١:٣٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)
- قوربانت. زۆر چاکە. پێویستیت پێم بوو، بانگم بکە. ⇐ئارام وتووێژ ٢١:٥٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥ (UTC)

توینکڵ
[دەستکاری]سڵاو ئەندامان بە تایبەت بەڕێوەبەرانی ڕووکار @Aram, @Épine دەمەوێت توێنکل کار پێ بکەمەوە بۆ ئەوەش ئەوە ماوەیەکە خەریکی ئەپدەیت کردنەوەیەم بەڵاو وا دیارە سوودێکی ئەوتۆی نییە، بۆیە دەمەوێت ئەو ڤێرشنەی ئێستا ھەیە لە توینکل بە تەواوی جێگۆڕکێی پێ بکەم لەگەڵ ڤێرشنەکەی ویکی ئینگلیزی دواتریش وەری دەگێڕینەوە بۆ سەر زمانی کوردی ، خۆشتان دەزانن ماوەی چەندین ساڵە توینکڵ لەکار وەستاوە و کەسیش دەستی بۆ نابات من ئامادەم ئەوە بکەم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٢:٣٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)
- ڕەنگە ژیریی دەستکرد بتوانێ هاوکاری بکات لە وەرگێڕانەکاندا. ◂ ئێپین ♬ ٠٣:٠٥، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)
- @Sakura emad ئەمەیان پەیوەندی بە توینکڵ نییە بەس ئەو ئامرازەی پیشانی دەدا کێ بەڕێوەبەرە و کێ تەکنیکییە بە بنچینەیی بۆ ویکیی کوردی زیاد کراوە؟ من حەزم پێی نییە و دەمەوێ لایخۆم لەکاری بخەم. ◂ ئێپین ♬ ٠٣:٠٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)
- @Épine بەڵێ، بۆ لابردنی ئەمە بچۆ بۆ ئامرازەکان کۆتا ڕیز پێش ئەوەی بگەیتە بەشی "پێڕستی چاودێری" نووسراوە نیشاندانی بەکارھێنەرانی خاوەن مافی بەرز (نموونە: بەڕێوەبەران). لەوێ ناچالاک دەکرێت. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٠٣:١٧، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)
- سوپاس! ◂ ئێپین ♬ ٢٠:٥٠، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٥ (UTC)
- @Sakura emad من دەستم بۆی بردووە و ئەگەر تێبینیت کردبێت گۆڕانکارییەک ڕووی دابوو و بۆ بەکارھێنەرانیشم ناچالاک کردبوو تا ئامادەی دەکەم. توینکڵ لە زۆر ویکی پەکی کەوتووە. من خۆم ٣ جار لەگەڵ enwiki نوێم کردەوە و فایدەی نەبوو. بڕوانە ئێرە. دەڵێن واز لەوە بێنن ناوبەناو و دانەدانە پەڕەکان نوێ بکەنەوە چونکە لە کۆتاییدا ھەر تێک دەچنەوە. لای خۆم خەریکم بە twinkle-starter نوێی دەکەمەوە ھەرچەندە ئەمیش چوار پێنج ساڵێکە نوێ نەکراوەتەوە، بەڵام لەوە باشترە پەکی بکەوێت. ئەگەر تێبینی بکەیت، نزیکەی ٤٠٠ پەیامی ئامادەی لە TW ھەیە و ئەم ڕەمەزانە خۆم نزیکەی ٩٠٪ لە پەیامەکانم وەرگێڕا. جگە لەوەش زۆرێک لە پەیامەکانی مۆدیوولەکانم کردووەتەوە کوردی و چەند سکریپتێکم تەواو کردووە. ئێستا مۆڵەت دەدەن بەردەوام بم یان خۆتان بەشداریی تێدا دەکەن؟ ⇐ئارام وتووێژ ١٨:١٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Aram بێگوومان خۆتان بەردەوام بن گەر یارمەتیتان پێویست بوو ئەوە منیش دەتوانم بەشداربم. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١١:٢٢، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)
- @Sakura emad زۆر سپاس و حەتمەن پێویستم بە شتێک بوو، پێتان دەڵێم. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٤١، ٩ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)

Request to edit داڕێژە:Country data East Flanders
[دەستکاری]Hello everyone. I’d like to request an edit to the template داڕێژە:Country data East Flanders, which is currently protected and cannot be edited by regular users like me. I’ve prepared an updated version of the code that replaces the non-vector flag with a proper vector version to improve visual quality and consistency. If possible, could an administrator or template editor take a look and help make the necessary change? I’d be very grateful for your help. Thank you in advance! Best regards,OperationSakura6144 OperationSakura6144 (لێدوان) ٠٥:٢٢، ٦ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)
Request to edit داڕێژە:Country data Saint Vincent and the Grenadines
[دەستکاری]Thank you to everyone, including @Zemen for their help in داڕێژە:Country data East Flanders. Now, I’d like to update to داڕێژە:Country data Saint Vincent and the Grenadines. You can see my proposed revision here in my sandbox which I updated specifically for this request: بەکارھێنەر:OperationSakura6144/خۆڵەپەتانێ. Thank you again! OperationSakura6144 (لێدوان) ٠٧:٠١، ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ (UTC)