یارمەتی:کورتەی دەستکاری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کورتەی دەستکاری، لە ویکیپیدیادا، پێکھاتووە لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت سەبارەت بە دەستکارییەک لە پەڕەیەکی ویکیپیدیادا. کاتێک خەریکی دەستکاریکردنی پەڕەیەکیت، لە بەشی خوارەوەی پەنجەرەی دەستکاریکردندا لاکێشەیەکی درێژ دەبینیت کە لەسەری نووسراوە کورتەی دەستکاری، کە لێرەدا دەتوانرێت ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو دەستکارییەی کردووتە بدەیت.

کورتەی دەستکاری (بەکورتی باسی گۆڕانکارییەکانت بکە)

 

ئەمە دەستکارییەکی بچووکە ئەم پەڕەیە بخە ژێر چاودێری

بە پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان، مەرجەکانی بەکارھێنان قبووڵ دەکەیت و بەبێ گەڕانەوە پابەند دەبیت کە بەشدارییەکەت لە ژێر مۆڵەتنامەی CC BY-SA 4.0 و GFDL بڵاو بکەیتەوە. پابەند دەبیت کە URL یان گرێدانێک، دانەپاڵێکی سەرومڕە لە ژێر مۆڵەتنامەی Creative Commonsدا.

پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان پێشبینین نیشان بدە گۆڕانکارییەکان نیشان بدە ھەڵوەشاندنەوە

بەشی کورتەی دەستکاری لە سەروو دوگمەی «پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان»ە

کورتەی دەستکاری شتێکی باشە کە پشتگوێ نەخرێت و یارمەتی بەکارھێنەرانی تر دەدات لە تێگەیشتن لەو گۆڕانکارییەی کە ئەنجامت داوە لەگەڵ مەبەستەکەت. کورتەکانی دەستکاری لە بەشی مێژووی پەڕەکان و پێڕستی چاودێری تۆمار دەکرێت و دەمێنێتەوە.

بەردەوام کورتەیەکی دەستکاری بنووسە[دەستکاری]

ھەبوونی باشترە لە نەبوونی. لە ویکیپیدیادا، نووسینی کورتەی دەستکاری خووڕەوشتێکی چاکە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە کورتەی دەستکاری بنووسن بۆ دوورکەوتنەوە لە گەڕاندنەوە و پووچەڵکردنەوەی بەھەڵە و کێشەی تری ھاوشێوە.

چۆنێتی نووسینی کورتەی دەستکاری[دەستکاری]

  • ئەو کارانەی کردووتن بە کورتی ڕوونبکەرەوە، بۆ نموونە: «بەسەرداچوونەوە، چاکسازی» و ھتد...
  • ڕوونکردنەوەیەک بنووسە لە حاڵەتی گەڕاندنەوەی دەستکارییەک یان لابردنی ناوەڕۆکێک
  • دەقی تەواو بنووسە. کورتکردنەوەی وشەکان ڕەنگە سەرلێشێواوی بۆ بەکارھێنەرانی نوێ دروست بکات
  • ئەگەر پەڕەی لێدوانت دەستکاری کرد، ھەوڵ بدە ڕوونی بکەیتەوە کە سروشتی دەستکارییەکەت چی بووە. بۆ نموونە «وەڵام، لێدوان» ھتد...

خۆت لەمانە لابدە[دەستکاری]

لە کورتەی دەستکاریدا، خۆت لەمانە لابدە:

  • کورتەی فریودەر. ھەر کەسێک دەتوانێت گۆڕانکارییەکەت ببینێت و بزانێت چیت کردووە
  • قسەی نەشیاو وەک ھێرش و سووکایەتی لە کورتەی دەستکاریدا
  • کورتەی دەستکاری زۆر درێژ