ئەیمی لی
ئەیمی لی | |
---|---|
![]() | |
Amy Lee ![]() | |
لەدایکبوون | Amy Lynn Lee ![]() ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١ ![]() ڕیڤەرساید، کالیفۆڕنیا ![]() |
زانکۆ | |
پیشە | گۆرانیبێژ، گۆرانینووس ![]() |
شێواز | مۆسیقای ڕۆک، ئاڵتەرنەتڤ مێتاڵ، گۆتیک ڕۆک، نیو مێتاڵ، گۆتیک مێتاڵ، سیمفۆنیک مێتاڵ ![]() |
مناڵ | جاک هارتزلەر ![]() |
وێبگە | https://amyleeofficial.com/ ![]() |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | ڕۆک |
ئامێرەکان | پیانۆ، گیتار، گۆرانیبێژی، ھارپ |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٥–ئێستا |
کۆمپانیاکان | ئێپیک، وایند-ئەپ، ئی ئێم ئای |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | ئێڤەنێسنس، دەیڤ ئێگەر، سیزەر |
وێبگە | www.amyleeofficial.com www.evanescence.com |
واژوو | |
![]() |
ئەیمی لین ھارتزڵەر (ناوی پێش ھاوسەرگیری: ئەیمی لی، لەدایکبووی ١٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٨١) کە بە فەرمی بە «ئەیمی لی» ناسراوە؛ گۆرانیبێژ، گۆرانینووس و پیانۆژەنێکی کلاسیکی ئەمریکییە. لەپاڵ پیانۆدا چەند ئامێرێکی تریش دەژەنێت، وەک گیتار و ھارپ. دامەزرێنەر، بەڕێوەبەر و گۆرانیبێژی گرووپی ڕۆکی ئەمریکیی ئێڤەنێسنسە، کە لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە، لەو کاتەوە لی تەنیا ئەندامی ڕەسەنی گرووپەکەیە کە تێدا ماوەتەوە و نووسەر و ئاوازدانەری سەرەکی گرووپەکەیشە.
بێجگە لە کارەکانی لە ئێڤەنێسنسدا، بەشداری چەند تۆمارکردنێکی مەزنی دیکەی کردووە، وەک: «تۆمارکردنەکانی واڵت دیزنی»، «دێوەزمەکە سەردانی کرایەوە» و «بووکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە.» لی ھەروەھا کاری لەگەڵ چەندین ھونەرمەندی جۆراوجۆر کردووە، بڕێک لەو ھونەرمەندانە بریتین لە دەیڤد ھاجێز، سیزەر و کۆرن. جگە لەمانە، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی خێرخوازی ھاتنە دەرەوە لە سێبەرەکانە.[١] لەکاتی پشووەکەی ئێڤەنێسنسدا، لی ساوندتراکی بۆ چەند فیلمێک نووسییەوە کە بریتی بوون لە چیرۆکی شەڕ (٢٠١٤) و ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج (٢٠١٥) لەگەڵ چێلۆژەن دەیڤ ئێگەر.
ئەو نووسەرانەی کە کاریگەرییان لەسەر لی داناوە ئەمانەن: مۆزارت و دانی ئێلفمان.[٢] لە ناو گۆرانیبێژەکانیشدا کەسانێک وەک بیۆرک، تۆری ئامۆس،[٢]پڵەمب[٣] و شێرلێی مانسن کاریگەریان لەسەری ھەبووە.[٤] ئەیمی لە ساڵی ٢٠٠٨دا خەڵاتی باشترین نووسەری مۆسیقای بردەوە لە بڵاوکراوە مۆسیقییە جیھانییەکان[٥] و لە ٢٠١٢دا خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی بردەوە لە دیاری خوا ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەردا[٦] و ھەروەھا ناوی خواوەندی ساڵی لێنرا لەلایەن خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر.[٧] لە پاڵ ئەوانەشدا، ساڵی ٢٠١٥، خەڵاتی باشترین نووسەری ساوندتراکی فیلمی بردەوە بۆ فیلمی ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج لە فیستیڤاڵی فیلمی جیھانی مووندانسدا.[٨]
ژیانی پێشوو لەگەڵ پەروەردە
[دەستکاری]ئەیمی لی لە ڕیڤەرسایدی کالیفۆرنیا لەدایک بووە،[٩][١٠] لە باوکی بە ناوی جۆن ڵی، کە دیجەی بووە و کەسایەتییەکی ناسراوی سەر تیڤی ئەو کاتە بووە، و دایکیشی بەناوی سارا کارگیل. لی یەک برای ھەیە بەناوی ڕۆبی و دوو خوشکیشی ھەیە بەناوی لۆری و کاری، ئەو خوشکێکی گەنجتریشی ھەبوو کە لە ساڵی ١٩٨٧ لە تەمەنی ٣ ساڵیدا بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا.[١١] گۆرانی سڵاوی ئەلبومی فۆڵێن بۆ ئەو نوسراوە ھەر وەک گۆرانی وەک تۆ لە ئەلبومی دەرگا کراوەکە.[١٢] لی وانەی پیانۆی کلاسیکیی پێ گوتراوەتەوە بۆ ماوەی ٩ ساڵ.
خێزانەکەی گواستنەوەیەکی زۆریان کردووە، سەردانی چەندین شوێنیان کردووە وەک وێست پاڵم بیچی فلۆریدا،[١٣] ڕۆکفۆردی ئیلینۆی[١٤] و لەکۆتایدا لە لیتڵ ڕاکی ئارکنساس جێگیربوون، کە شوێنی دامەزرانی ئێڤەنێسنسە. لی دەرچووی ئامادەیی پەیمانگای پولساکییە لە ساڵی ٢٠٠٠. بە کورتی لە زانکۆی ناوەندی ویلایەتی تێنیسی مێژوو و تیۆری مۆسیقا و نووسینەوەی مۆسیقای خوێندووە،[١٥] بەڵام ناچاربوو واز لە خوێندنەکەی بھێنێت بۆئەوەی گرنگی بە ئێڤەنێسنس بدات.[١٦]
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مۆسیقای AOL لی ڕایگەیاند یەکەم گۆرانی کە بەبیریبێتەوە نوسیبێتی ناوی ئێتێرنیتی ئۆف دە ڕیمۆرس بووە کە لە تەمەنی ١١ ساڵیدا نوسیوێتی و ویستویەتی ببێت بە گۆرانینووسێکی کلاسیکی، وە دووەم گۆرانیشی بە ناوی تەنیا فرمێسکێک کە لە پۆلی ٨ لەسەر داواکارییەک نووسیوێتییەوە لە قوتابخانە.[١٧]
لە کاتێکدا کە لی ھێشتا لە قوتابخانە بوو، ئەو بەشداری کردبوو لە کۆرۆسە تێکەڵەکەی قوتابخانەکەی وەک گۆرانیبێژێکی ئاڵتۆ، کە لە دواتردا بووبە بەڕێوەبەری کۆنسۆڵەکەی. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، لی گۆرانییەکی کۆرۆسی نووسییەوە بەناوی «گوێ لە بارانەکە بگرە.»[١٨] ئەم گۆرانییە سەرنجی مامۆستای کۆرۆسەکەی ڕاکێشا و ھانی لی دا کە پێشکەشکردنی کۆرۆسەکە بۆ ئەو گۆرانییە ڕێکبخات و دەریبھێنێت. پێشکەشکردنی گۆرانییەکەی لە ساڵانی دەرچوونی لی دا دەستخۆشی لێکرا لەلایەن بینەرانەوە. ئەمەش بووبە ھۆکاری ئەوەی کە لی زیاتر متمانەی بەخۆی ھەبێت. گۆرانییەکە خراوەتە نێو تۆمارکراوی درێژخایەنی ئێڤەنێسنس.[١٩]
پیشە
[دەستکاری]١٩٩٩–ئێستا
[دەستکاری]
ئێڤەنێسنس لە لایەن گۆرانیبێژ و پیانۆژەن ئەیمی لی وە گۆرانیبێژ و گیتارژەنی پێشوو بێن موودی دامەزراوە. ئەو دووانە لە ساڵی ١٩٩٤ یەکتریان ناسی لە کامپێکی گەنجان لە لیتل ڕاک، کاتێک کە موودی گوێی لە لی بوو گۆرانی «ئەتوانم ھەمووشتێک بکەم بۆ خۆشەویستی» دەوت لەسەر پیانۆکەی.[٢٠] لەماوەی مانگێکدا، ھەردووکیان گۆرانی ئەکووستیکیان پێشکەش دەکرد لە قاوەخانە و کتێبخانەکانی ئارکنساس.[٢١] یەکەم گۆرانیان پێکەوە ناوی «تەنیایی» و «پێمی ببەخشە» بوون و ھەردووکیان نوسراوی دەستی لی بوون، وە «تێگەیشتن» و نەمرەکەم ھەردووکیان نوسراوی دەستی موودی بوون و ھەردووکیان گۆڕانکاریان تێداکردوون. دوو گۆرانییان لەسەر ڕادیۆی ناوخۆ پەخشکرا و خەڵکی دەستیانکرد بە ناسینیان و ھەردووکیان بیریان لە کۆنسێرتێک کردەوە، دوای ماوەیەک گرووپەکە کۆنسێرتێکی ڕاستەوخۆیان ئەنجامدا و بوون بە بەناوبانگترین گرووپ لەو ناوچەیە.[٢٢]
دوای ھەڵسەنگاندنی ناو وەکو: «خواستی منداڵانە» و «بریندارکراو» گرووپەکە ئێڤەنێسنسی ھەڵبژارد کە بە مانای کاڵ بوونەوە یاخود ون بوون دێت. (لە وشەی ئێڤەنێسی زمانی لاتینی وەرگیراوە کە بە مانای ون بوون یاخود نەمان دێت) گرووپەکە دوو تۆمارکراوی درێژخایەنیان بڵاو کردەوە یەکەمیان بە ناوی گرووپەکەوەیە «ئێڤەنێسنس EP» کە لە ساڵی ١٩٩٨بڵاو کرایەوە کە نزیکەی ١٠٠ کۆپی لێ درووستکرا و لە کۆنسێرتەکاندا دابەشکرا و دووەم تۆمارکراوی درێژخایەنیش بە ناوی «لە خەوتندا» و بە «چرپە» ناسراوە لە ساڵی ١٩٩٩ بڵاو کرایەوە وە ھەروەھا تۆمارکراوێکی درێژخایەنی تریشیان ھەبوو کە ناسرابوو بە میستری کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بڵاو کرایەوە لە ئەلبومی ئۆریجن کە ٢٫٥٠٠ کۆپی لێ فرۆشرا.
لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٣ بێن موودی گرووپەکەی بەجێھێشت، وەک و لی و موودی دەڵێن بەھۆی جیاوازی ھونەرییەوە بووە. لە کاتی چاوپێکەوتنێک دا دوای چەند مانگێک لی وتی «ئێمە گەشتین بە بڕیارێک ئەگەر شتێکمان نەگۆڕیایە، نەمان دەتوانی ئەلبومێکی دیکە بکەین» ئەوەشی وت کە «ئێمە لە کۆتاییدا گرووپێکی ڕاستەقینەین، نەک ھەر من و بێن و چەند کەسێکی تر پێکەوە»[٢١] تێری باڵسامۆ ئەندامی پێشووی «کۆڵد» جێی گرتەوە.
لە ٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤ بڵاو بۆوە کە ئەیمی لی سکاڵای لەسەر تۆمارەکانی وایند-ئەپ تۆمار کردووە بەھۆی ئەوەی کە ١٫٥ میلیۆن دۆلاری گرووپەکە قەرزارە.[٢٣][٢٤] لە ئازاری ساڵی ٢٠١٤ بە تویتەرەکەی بڵاوی کردەوە کە تۆمارەکانی وایند-ئەپ چیتر کۆمپانیای تۆمارکردنی ئەوان نییەو ئێستا ئەوان سەربەخۆن.[٢٥]
٢٠٠٠–٢٠٠٧: کارە تەنیایییەکان
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠٠دا، لی دوو گۆرانی بە فەرمی بڵاونەکراوەی لە ستودیۆ تۆمارکرد، کە ھەردووکیان نوسراوەی دەستی کیبۆردژەنی پێشوو دەیڤد ھۆدجس بوون، بە ناوی «ھەناسە بدە» و «دەکەومە نێو تۆوە.»[٢٦] ئەو دەنگی باک-ئەپ بوو بۆ گۆرانی ونی بیگ دیسمال لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ئەلبومی باوەڕ، وە باک-ئەپ بوو بۆ دوو گۆرانی تریش بۆ گرووپی ڕۆکی زە دامنینگ وێڵ، ھەرچەندە لە کۆتایشدا دەنگی لی لەسەر تراکەکان لابران بەھۆی کێشەی کۆمپانیای تۆمارکردنەکەیانەوە.[٢٧] لی دواتر گۆرانییەکی لەگەڵ خۆشەویستەکەی پێشووی شۆن مۆرگان تۆمارکرد لە ستودیۆ بەناوی «شکێندراو» بۆ ئەلبومی ٢٠٠٤ی سیزەر بەناوی دیسکلەیمەر II، گۆرانییەکە بۆ ساوندتراکی فیلمی ٢٠٠٤ زە پەنیشەر ھەڵبژێردرا.

لی وتی کە ئەو گۆرانییەکی نوسیوەتەوە بۆ فیلمی بەناوبانگی ٢٠٠٥ مێژووی نارنیا: شێرەکە، جادووگەرەکە و دۆلابی جلەکە کە ناوی لەکریمۆسابووە و بەڵام ڕەتکراوەتەوە بەھۆی تاریکی گۆرانییەکەوە.[٢٨][٢٩] لی وتیشی بۆیە شتێکی باشتربوو بیکاتە ئەلبومی دەرگا کراوەکەوە. بەڵام دەرھێنەری فیلمەکە وتی کە ئەوان نەیانزانیوە کە یەکێک لە گۆرانییەکانی ئێڤەنێسنس ھەڵبژێردراوە بۆ ساوندتراکی فیلمەکە. کاتێک کە دەنگو باس بڵاوبۆوە کە گۆرانییەکان بڕدراون و دراونەتە پاڵ چەند گۆرانییەکی تر، لی ئەمەی ڕەتکردەوە و وتی تەنیا بەشێکی بڕدراوە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانی گود ئینەف ڕێکبکەوێت.[٣٠]
لی بوو بە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئەمریکی ھاتنەدەرەوە لە سێبەرەکانە کە ڕێکخراوێکە تایبەتە بە خوێندن و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ «فێ» کا حاڵەتێکی دەروونی بووە کە پێشتر براکەی خۆی، ڕۆبی، ھەیبووە.[١] گۆرانیبێژ لی ھەروەھا لە ڤیدیۆیەکی مۆسیقیش دەردەکەوێت، کە تایبەتە بە گۆرانی جۆنی کاش «خوا دەتبڕێتە خوارەوە» لە کۆتاکانی ٢٠٠٦دا.[٣١] ھەر یەکێک لە ئەکتەرەکان کە بۆ ڤیدیۆکلیپەکە ھەڵبژێردرابوون دەیانتوانی خۆیان ئەو کارە ھەڵبژێرن کە دەیانەوێت لە ڤیدیۆکەدا بیکەن، لی بریاریدا کە چەپکەگوڵێک دابنێت لەسەر گۆڕێک. ڤیدیۆکەی ئەو لە پەرستگای ترینیتی تۆمارکراوە، لی لە ڤیدیۆکەدا کۆتێکی ڕەشی لەبەردایە کە پێشووتر تایبەت بووە بە تیم بێرتن.[٣٢]
لە نیسانی ٢٠٠٧، میوزیک تیڤی گۆرانی بڵاونەکراوەی بڵاوکردەوە کە دووێتێک بوو لە نێوان ئەیمی لی و گرووپی ڕۆکی ئەمریکی کۆرن، بە ناوی «فریک ئۆن ئە لیش»، دواتر گۆرانییەکە بڵاوکرایەوە وەک دووەم تاکی ئەلبومەکەیان.[٣٣]
٢٠٠٨–٢٠١٢: ئەلبومە گشتییەکان
[دەستکاری]لە حوزەیرانی ٢٠٠٨دا، بڵاوکردنەوەی میوزیکی جیھانیی خەڵاتی باشترین ھونەرمەندی پێ بەخشی کە «نیشانەیەکە بۆ گۆرانینووسە سەرکەوتووەکان و پرۆژەکانیان.»[٥] بۆ تۆمارەکانی واڵت دیزنی ساڵی ٢٠٠٨، لی گۆرانییەکی دووبارە تۆمارکردەوە بۆ ئەلبومی «دێوەزمەکە سەردانیکرایەوە»، کە ناوی «گۆرانییەکەی سالی» بوو، لی بەشێوازێکی جوان و تاریک ئەم گۆرانییەی تۆمارکردەوە. ئەم ئەلبومە چەندین کەڤەری نوێی لەخۆ گرتبوو کە بۆ گۆرانییە ڕەسەنەکانی فیلمی دێوەزمەکەی پێش کرسمسی تیم بێرتن کرابوون،[٣٤][٣٥] کە فیلمێکی بەناوبانگی ساڵی ١٩٩٣ بوو. لی دوو جار «گۆرانییەکەی سالی» بە ڕاستەوخۆ پێشکەش کردووە، یەکێکیان لە ھۆلیوود و ئەوی تریشیان لە بەرنامەی «پرۆگرامی ئەمشەو لەگەڵ جەی لینۆ.»[٣٦]
لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ سپین لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨دا، لی ڕایگەیاند کە خەریکی نوسینەوەی گۆرانییە بۆ ئەلبومێکی تاکیی و وتیشی کە «ھەست دەکەم بە ڕێگا ھونەرییە کۆنەکانمدا دەگەڕێمەوە» ئەو ئاماژەی بەوە دا کە ئەو چەشنی مۆسیقایانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئەلبومەکە ھەیە کێلتیک و فۆڵکن.[٣٧]
لە چاوپێکەوتنێکی تر لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لەگەڵ زە گانتڵێت لی ڕایگەیاند کە دڵنیا نییە کە ئایا پیشەیەکی تاکیی دەست پێبکات یاخود بەردەوامبێت لەگەڵ ئێڤەنێسنس. وتی کە «ھەست دەکەم کە نازانم چی تر بکەم.» لە ھەمان چاوپێکەوتندا ئاماژەی بەوەش دا کە ئێڤەنێسنس ھێشتا پێکەوەن و بەڵام ئامادەی ھیچ گەشتێک نین. وتیشی کە ئەو بەردەوام دەبێت لە نووسینی گۆرانی ھەرچەندە ناشزانێت بەرەو کوێیان دەبات.[٣٨]
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سپین لە ئازاری ٢٠١٠، لی وتی کە ئەو «کاریگەرییەکی جیاواز لەسەری بووە بۆ نوسینی گۆرانی [ئەو کاتە]» و ھەرچەندە گۆرانییەکانی کە لە پێشوودا نوسیوێتی، ھیچی لە ئەلبومی سێیەمی ئێڤەنێسنسدا نین و بڵاوناکرێنەوە.[٣٩][٤٠]
لە ٢٠١١دا، لی گۆرانی «نیوەی خوارەوەی پلیکانەکان» ی تۆمارکردەوە بۆ ئەلبومی «بوکەڵەکان: ئەلبومە سەوزەکە»[٤١] و ھەمان شت گۆرانی «من زۆر تەنیام لەوانەیە بگریم» لە ساڵی ٢٠١٢ بۆ ئەلبومی «ئێمە لە خەتەکەدا دەڕۆین.»[٤٢]
٢٠١٣–٢٠١٥: ئافتەرمات و ڕیکۆڤەر
[دەستکاری]
لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣، ڕاگەێندرا کە لی لەگەڵ ئاوازدانەری ئەمریکی دەیڤ ئێگەر پێکەوە کاردەکەن بۆ نوسینەوەی ساوندتراک بۆ فیلمی «چیرۆکی شەڕ.»[٤٣] لە چاوپێکەوتنێکدا لی وتی «بینەرەکانم توشی سەرسوڕمان دەکات، ئەوە نییە کە پێشبینی دەکەیت؛ فیلمەکە زۆر تاریکە. دایالۆگیشی زۆر نییە، باشیشە کە وایە، لەبەر ئەوەی بۆ من ئەوە گۆرانییەکان زۆر جوانتر دەکات و بەتەواوەتی دەگونجێت.» ھەروەھا «زۆر دەنگ تێکەڵکردن و میکس ھەیە زۆر کیبۆرد دەژەنم و نۆتەی نزمیش زۆر بەکاردەھێنم، گۆرانییەک ھەیە بە ناوی 'پەنجە بە دوگمەکەدا بنێ' کە بە تەواوەتی جیاوازە بۆ من، ئەلیکترۆنییە و ھەمووی خۆم کردوومە کارەکان، ھەرچەندە شێتانەش بوو، لەبەر ئەوەی من ھەردەم لە ماڵەوە گۆرانییەکانی خۆمم نوسیوەتەوە و ئاوازم داناوە، بەڵام ئەم جارە ئەرکی فیلمەکە لەسەر من بوو، بۆیە منیش بەخۆمم دەوت 'تەواو، من ئەم کارە دەکەم. '»[٤٤]
لە ٦ی ئاب لی ڕایگەیاند کە ناوی ئەلبومەکە ئافتەرمات دەبێت و لە ٢٥ی ئاب بڵاودەکرێتەوە. لی لەسەر ھەر دە تراکەکان کاری کردووە و جێدەستی لە ھەمووی دیارە و دەیڤد ئێگەریش لە ھەشت دانەیاندا بەشداری کردووە و گۆرانیبێژ مەلیکا زارا لە یەک دانەدا کە ناوی ئاوی تاریکە،[٤٥] مەلیکا بە عەرەبی مۆراکۆ گۆرانییەکە دەڵێت بەڵام لەکاتی گوێگرتندا زۆر بەباشی تێناگەیت دەڵێت چی لەبەر ئەوەی لی لە عەرەبی نازانێت بەڵام ئەو بەشانەی کە زۆر بەدڵی بووە تێکەڵی کردوون و دووبارە دەبنەوە، بۆیە واتایەکی تەواو نادات بەدەستەوە. لی لە ھەمان ڕۆژدا تیسەرێکی ٣٠-چرکەیی بڵاو کردەوە وەک تاقیکردنەوەیەک.[٤٦] ئەم ئەلبومە یەکەم ئەلبومی تەنیایی ئەیمی لییە کە گرووپی ڕۆکەکەی، ئێڤەنێسنس لێی دوورە و کاریان لەسەری نەکردووە.
لە ئازاری ٢٠١٥ لی و ئێگەر ڕایانگەیاند کە لەگەڵ چەک پاڵمەر خەریکی نوسینەوە و تۆمارکردنی گۆرانین بۆ کورتە فیلمی ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج، کە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٥ بڵاوکرایەوە.[٤٧][٤٨] فیلمەکە ھەردوو گۆرانی «لەنێوان جیھانەکاندا» و «دروستبوونەوە» ی پەخشکرد[٤٩]
لە ١٣ی ئابی ٢٠١٥، لی گۆرانییەکی نوێی نووسی و ئاوازی بۆ دانا بەناوی «لەگەڵم بدوێ» کە گۆرانییەک بوو بۆ فیلمی «دەنگ لە بەردەکەوە»، فیلمەکە تۆمارکراوە لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ لە قەڵای کێلسا لە نزیک سنای ئیتالیاوە.[٥٠][٥١] دەرھێنەری فیلمەکە ھۆوەڵ بووە.[٥٠]
لە چاوپێکەوتنێکی سەر ڕادیۆ لە جولای ٢٠١٥، لی ئاماژەی بەوەدا کە خەریکی تۆمارکردنی گۆرانی کەڤەرە و دەیەوێت لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی بکاتەوە.[٥٢] لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، یەکەم گۆرانی بڵاوکردەوە کە کەڤەرێکی پۆرتسھێد بوو بەناوی «ئەوە ئاگرە»[٥٣] وە دواتر گۆرانییەکی ١٩٨٧ی U2 بە ناوی «لەگڵ یان بەبێ تۆ.»[٥٤] لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ش گۆرانی ١٩٧١ی لێد زێپلین بە ناوی «ڕۆیشین بۆ کالیفۆرنیا» وە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ش کۆتا گۆرانی ئەلبومەکە کە گۆرانییەکی ١٩٩٦ی کریس ئیساک بوو بە ناوی «ئازیزەکەم شتێکی خراپ خراپی کردووە»،[٥٥] ئەو ئەلبومەی کە ئەم گۆرانیانەی لەخۆ گرتووە ناوی ریکۆڤرە، کە لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٦ بە تەواوەتی بڵاوکرایەوە بۆ فرۆشتن لە ئایتیوونز. ھەریەکێک لە کەڤەرەکان ڤیدیۆیەکی تایبەت بە خۆی ھەیە کە لەلایەن دەرھێنەر ئێریک ڕایان ئەندیرسنەوە تۆمارکراون.[٥٦]
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆڵینگ ستۆن، لی ڕایگەیاند کە ئەو «بەدڵنیایییەوە کار لەسەر مۆسیقای نوێ دەکات.»[٥٧] ئەوەشی بڵاوکردەوە کە ھیچ «ھەواڵێک یان پلانێک» ی نییە بۆ ئێڤەنێسنس جارێ،[٥٧] بەڵام لەسەر تویتەر بڵاویکردەوە و بینەر و گوێگرانی دڵنیاکردەوە کە «گرووپەکە ھێشتا پێکەوەن و نەشکاوە، [ئێمە] لەو جۆرە ھونەرمەندانە نین کە فرۆیشتن و بازرگانی کارمان تێبکات، ئێمە گۆرانییەکانمان کاتێک دروست دەکەین کاتێک ھونەر کاریگەرییەکی زۆری لەسەرمان ھەبێت.»[٥٨]
لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لی گوێگرانی دڵنیاکردەوە کە خەریکی تەواوکردنی ھەندێک گۆرانییە بۆ ئەلبومێکی ئێڤەنێسنس. ئەو گۆرانیانە لەڕاستیدا لەلایەن ستیڤ لیلیوایتەوە دەرھێندرابوون، بەڵام تۆمارەکانی وایند-ئەپ بڵاوکردنەوەی ئەلبوکەی ڕەت کردەوە لە ٢٠١٠.[٥٥] لی ڕایگەیاند کە بڵاونەکردنەوەی ئەلبومەکە زۆر توڕەی کردووە، بەڵام بڕیاری دا کە بەردەوامبێت و مۆسیقای نوێ دروست بکات، بەوشێوەیەش ئەلبومی سێیەمی ئێڤەنێسنس دروست بوو. ھەرچەندە ٣ لە گۆرانییەکانی لیلیوایت لە ئەلبومی سێھەمدا بڵاوکرابۆوە، بڵام لی ھێشتا ڕوونی کردەوە کە دڵی خۆش نبووە و ئەلبومی پێشووی بە «ئەلبومە شکاوەکە» ناو دەبات.[٥٥]
٢٠١٦–ئێستا: خەونی زۆر ببینە
[دەستکاری]لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦، Amazon.com ڕایگەیاند کە لی ئەلبومێکی خێزانی تۆمارکردووە بۆ بڵاوکردنەوە بەتایبەتیی لە ئامازۆن پرایم میوزیک لە ساڵی ٢٠١٦دا.[٥٩] ئەلبومەکە لەژێر ناوی خەونی زۆر ببینە (٢٠١٦)یەو «گۆرانی تێدایە بۆ منداڵان و خێزانەکان»[٥٩] و لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا بە فەرمی بڵاوکرایەوە. لەکاتێکدا زۆرێک لە گوێگرانی ئەیمی لی ئەمەیان بە ھەنگاوێکی باش نەزانی و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی لەڕێگەی میدیاکانەوە، ئەیمی لی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند کە «جاکی [کوڕم] ھاندان بووە بۆ ئەلبومەکە. بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە کارێکی دیکەی لەمە بکەم لە داھاتودا و زیاتر بیر لە پیشە 'گەورانەکەم' دەکەمەوە.»
لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا، وتارێکی ھەواڵەکانی میوزیک تیڤی وای بڵاوکردەوە کە ئەیمی لی لەسەر مۆسیقا کاردەکات بۆ فیلمی کوێر، کە ئالێک باڵدوین و دێمی موور ڕۆڵی تێدا دەبینن.[٦٠] فیلمەکە بۆ یەکەمجار پەخشکرا لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦.[٦١]
لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧دا، لی کەڤەرێکی بۆ گۆرانی لامۆر ئێسێستی فرانچێسکا میکێلین بڵاوکردەوە، کە لە ئیتاڵیا لەکاتی کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی فیلم لەسەر ڕادیۆی ناوخۆیی گوێی لێی بووە و سەرنجی ڕاکێشاوە. بە ڕەسەنی گۆرانییەکە بە زمانی ئیتاڵییە، بەڵام دواتر لی وەریگێڕاوەتە سەر ئینگلیزی و لەژێر ناوی لۆڤ ئیگزیستس (خۆشەویستی ھەیە) بڵاوی کردۆتەوە. دەرھێنەری ئەم گۆرانییە گای سیگسوۆرتە و دەیڤ ئێگەریش ئامێرە تەلدارەکانی ڕێکخستووە و گۆرانییەکە تۆمارکراوە لە ستودیۆی فلێکس لە نیویۆرک سیتی.[٦٢][٦٣]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]لی لەگەڵ گۆرانیبێژی سیزەر «شۆن مۆرگان» پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە لە ساڵی ٢٠٠٣وە بۆ ٢٠٠٥.[٦٤] لی گۆرانییەکی لەبارەی ئەو نوسییەوە بەناوی کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت، کە یەکەم تاکەگۆرانی ئەلبومی دەرگا کراوەکە بوو.[٦٥]
لی لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لەگەڵ میوزیکمەچ ڕایگەیاند کە مارەکراوە، دواتر لە وێبگەی ئیڤترێد بڵاوی کردەوە کە جاش ھارتزلەر، ھاوڕێ درێژخایەنەکەی مارەی کردووە.[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩] ئەوەشی بڵاوکردەوە کە گۆرانی گود ئینەف و بمھێنە بۆ ژیان ھەردووکیان لەلایەن ئەوەوە ھاندراون.[٣٢] ئەوان لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیریان کرد و مانگی ھەنگوینییەکەشیان لە باھاما بوو.[٧٠] لە ئیڤترێدس بڵاویکردەوە کە «ئێستا بە فەرمی ئەیمی ھارتزلەرە.»
لی لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە میدیاکان ڕایگەیاند کە دووگیانە.[٧١] یەکەم منداڵی کەپڵەکە بەناوی جاک لایۆن ھارتزلەر لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤ لەدایکبوو.[٧٢][٧٣]
شێواز و ستایل
[دەستکاری]
لی جۆرە شێوازێکی ناسراوی ھەیە، ناسراوە بە بەکارھێنانی میکیاژی گۆتیکی و ئارەزووەکانی بۆ جلی ڤیکتۆرییەکان.[٧٤] ئەو خۆشی زۆرێک لە پۆشاکەکانی دیزاین دەکات، وەک ئەو پۆشاکەی لە ڤیدیۆکلیپی ژێرکەوتندا لەبەریدابوو، ئەو پۆشاکەی کە لەسەر وێنەی کەڤەری ئەلبومی دەرگا کراوەکەدا لەبەریدابوو. ھەروەھا ئەو جلانەی کە لە کۆنسێرتی نۆبڵ پیس پرایزدا لەبەریدابوو. دوای ئەوەی ئەو پۆشاکەی دیزاین کرد کە لە خەڵاتی گرامییەکانی ساڵی ٢٠٠٤ لەبەریدابوو، ئەو دروومانێکی ژاپۆنی ھەڵبژارد بۆئەوەی بۆی بدورێت.[٧٥] ھەروەھا لەپێشوودا لەسەر برۆی پیرسینگێک ھەبووە (وەک گوارە وایە بەڵام بە شێوەیەکی جیاوازتر کە لەسەر برۆ دادەنرێت، کە زۆربەی مۆسیقییە ڕۆکەکان ھەیانە) لەسەر برۆی چەپی کە لەسەر کەڤەری ئەلبومی فۆڵێن دەردەکەوێت.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڤیڤۆ لی ڕوونکردنەوەیدا لەسەر شێوازی جلوبەرگەکانی و ئاماژەی بەوەشدا کە ئارەزوو دەکات خۆی پۆشاکەکانی خۆی دیزاین بکات و بیدورێت چونکە ئەوەی ئەو بەدوایدا دەگەڕێت دەستکەوتنی شتێکی ئاسان نییە لە شوێنێکیتر.[٧٦] لە چاوپێکەوتنێکی تردا لەگەڵ AOL لی ڕوونیکردەوە کە شێوازی ژیانی ڕۆژانەی زۆر جیاوەزە لە شێوازی سەر شانۆ و ڤیدیۆکانی؛ لەکاتی پیشاندانی جلوبەرگەکەی کە لە چاوپێکەوتنەکەدا لەبەریدابوو و ناوبردنی بە «شتێکی گوڵدار.» ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ھۆی جیاوازییەکەی ئەوەیە کە ئەو کاتێک لەسەر شانۆ گۆرانی دەڵێت، پێویستە شتێک لەبەربکات کە گۆرانییەکان تەواوبکات و لەگەڵ دەوروبەرەکەیدا بگونجێت و شێوازی گرووپەکە تێک نەدات. ئەو پێشتر چەند پۆشاکێکی لەبەردەکرد وەک کرۆسێت بۆ ئەوەی شێوازی گرووپەکە تێک نەدات، بەڵام دواتر بە ستایلەکەی خۆی ڕاھاتووە و زیاتر ھەستی بە ئارامی کردووە تێیدا. جلوبەرگی سەر-شانۆی ئێستای زیاتر پێکھاتووە لە پووت و کراسێکی ڕەشی سادە و تەنوورەیەکی درێژ و چەند جوانکارییەک (ھەندێک جار ئاڵای ئەو وڵاتەی کە کۆنسێرتەکەی تێدادەکات دەیکات بەسەر کەمەرییەوە یاخود شانییەوە وەک جوانکارییەک)
لی چەندجارێک دووبارە و سێبارەی کردۆتەوە کە ھەرگیز لەشی خۆی بە شێوازێکی ناشرین دەرناخات وەکو ھەندێک لە ھونەرماندانی تر بۆ ئەوەی سەرنجی خەڵکی بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. لە ڤیدیۆکلیپی گۆرانی دەبەنگی ھەمووان ئامانجی ئەوە بووە کە بەو جۆرە ھونەرمەندانە ڕابگەێنێت کە ھەرکەسێک جەماوەر دروست بکات بەھۆکاری سێکسییەوە، ئەوە لەڕاستیدا ھیچ نین بێجگە لە «فرۆشیارێکی درۆزن.» زۆرێک لە جەماوەرەکانی لی دەستخۆشی لێدەکەن بۆ ڕەتکردنەوەی لە بەکارھێنانی ڕووتی بۆ سەرنج ڕاکێشان.[٧٧]
لە ٢٠٠٦دا، بلێندەر لی لە لیستی سەرنجڕاکێشترین ئافرەت لە ڕۆکدا دانا لەتەنیشت ھونەرمەندی وەک جۆوان جێت، کۆرتێنی ڵەڤ و لیز فەیر.[٧٨] لە ٢٠١٣دا، لی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا لە سەر وێبگەی NME بۆ «جوانترین ئافرەت لە مۆسیقادا.»[٧٩]
دیسکۆگرافی
[دەستکاری]- ئافتەرمات (٢٠١٤)
- ریکۆڤر (٢٠١٦)
- خەونی زۆر ببینە (٢٠١٦)
بردنەوە و خەڵاتەکان
[دەستکاری]ساڵ | خەڵات | پۆل | کارە ھەڵبژێردراوەکان | ئەنجام | |
---|---|---|---|---|---|
٢٠٠٧ | خەڵاتەکانی!Karreng | سەرنجڕاکێشترین ئافرەت | ئەیمی لی | براوە | |
٢٠٠٨ | خەڵاتەکانی بڵاوکردنەوەی مۆسیقی جیھانی | باشترین گۆرانینووس | براوە | [٥] | |
٢٠١١ | ڕۆژنامەی ڕیڤۆڵڤەر | جوانترین ئافرەت لە ھارد-ڕۆک | براوە | [٨٠] | |
خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر | خواوەندی ڕۆکی ساڵ | پاڵێوراو | [٨١] | ||
٢٠١٢ | ڤی ئێیچ وەن | باشترین ١٠٠ ئافرەت لە مۆسیقادا | ٤٩ | [٨٢] | |
خەڵاتەکانی خوا ئاڵتونییەکانی ڕیڤۆڵڤەر | باشترین گۆرانیبێژ | براوە | [٦] | ||
خەڵاتەکانی!Karreng | سەرنجڕاکێشترین ئافرەت | پاڵێوراو | |||
خەڵاتە مۆسیقییەکانی لاودوایەر | خواوەندی ڕۆکی ساڵ | براوە | [٧] | ||
٢٠١٣ | خەڵاتەکانی ئێن ئێم ئی | سەرنجڕاکێشترین ئافرەت | براوە | [٧٩] | |
٢٠١٥ | خەڵاتەکانی مۆسیقییە سەربەخۆکان | گۆرانی بیتیی جیھانی | «ئاوی تاریک» (لەگەڵ مەلیکا زارا) | براوە | [٨٣] |
فێستیڤاڵی مووندانس بۆ فیلمە جیھانییەکان | فیلمسکۆر | ئیندیگۆ گرەی: زە پاسەیج | براوە | [٨] | |
٢٠١٦ | خەڵاتەکانی دیاریکراوی خێزانەکان | ئەلبومی منداڵان | خەونی زۆر ببینە | براوە | [٨٤] |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا «Why Epilepsy?». OutoftheShadows.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Interview with Evanescence singer Amy Lee». gURL.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Farias، Andree (١٠ی نیسانی ٢٠٠٦). «Pre-Evanescence». Christianity Today. Christianity Today International. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Lee، Amy (٢٢ی نیسانی ٢٠١٢). «Met one of my idols today...». Twitter.com. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Butler، Susan (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٨). «NMPA Honors Amy Lee, Sen. Leahy». Billboard.biz. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «'Revolver Golden Gods' 2012: Press Conference Highlights, Interviews Available». Blabbermouth.net. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٢. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Kaufman، Spencer (١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣). «Evanescence Singer Amy Lee Wins Rock Goddess of the Year in the 2012 Loudwire Music Awards». Loudwire. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «2015 Competition Results – Films and Film Scores». Moondance International Film Festival. لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Monger، James Christopher. «Amy Lee: Biography». Billboard.com. Rovi. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Whitburn، Joel (٢٠٠٨). Joel Whitburn Presents Rock Tracks 1981-2008. Record Research. لاپەڕە ١٤٣. ژپنک ٠-٨٩٨٢٠-١٧٤-٨. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Odell، Michael (April 2004). «Survivor!». Blender magazine. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Bottomley، C. (١٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٦). «Evanescence: Amy Lee Explains the New Songs». VH1.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Passy، Charles (٢٣ی تەممووزی ٢٠٠٤). «Home visit brings her to life». The Indianapolis Star via EvBoard.com. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە. ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
- ^ «Amy's bio». OutoftheShadows.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «Amy Lee '00». Pulaskiacademy.org. ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی ئابی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Morse، Steve (٢٣ی ئایاری ٢٠٠٣). «Evanescence is No Disappearing Act». The Boston Globe. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦ ھێنراوە. ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Robertson، Jessica (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧). «P's & Q's: Amy Lee Finds Solace in Marriage and Music». AOL.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ گوێ لە بارانەکە بگرە ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. وەرگیراوە لە ٥ی کانوونی دووەم، ٢٠١٧. پەراوێزی ئێڤەنێسنس.
- ^ ئەیمی لی لەسەر ساڵەکانی پێشووی. سەردانکراوە لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧. یوتیووب. ١٥ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ D'Angelo، Joe (٢٧ی شوباتی ٢٠٠٤). «Evanescence – The Split». MTV News. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا Bakker، Tiffany (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٤). «Moody blues». The Sydney Morning Herald. لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «My Immortal Band Version». Evanescence.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە. ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «'Evanescence' Singer Sues - Our Very Own Label is Our Worst Enemy». TMZ.com. ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤. لە ٢١ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Hartmann، Graham (٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «Evanescence Singer Amy Lee Reportedly Suing Record Label for More Than $1 Million». Loudwire.com. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Hartmann، Graham (٢٠ی ئازاری ٢٠١٤). «Evanescence's Amy Lee: 'For the First Time in 13 Years, I Am a Free and Independent Artist'». Loudwire.com. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Discography / Lyrics / Audio Clips». DavidHodges.info. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ D'Angelo، Joe (١٣ی ئابی ٢٠٠٣). «Borland, Bowie, Maynard James Keenan Ready To Unveil Hush-Hush Project». MTV News. لە ٢٢ی ئابی ٢٠٠٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئازاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ D'Angelo، Joe (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٤). «Evanescence's New Sound Is Reminiscent Of ... Evanescence». MTV News. لە ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ «Wardrobe closed to Evanescence singer». The New Zealand Herald. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧. لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی تەممووزی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (١٣ی تەممووزی ٢٠٠٦). «Discussion of The Open Door album». EvBoard.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Kaufman، Gil (١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦). «Timberlake's Brainstorm: Johnny Cash Video With Kanye, Jigga, Depp, Others». MTV News via VH1.com. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا Eells، Josh (October 2006). «Amy Lee: Back in Black». Blender. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Harris، Chris (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦). «Korn Quiet Down With The Cure, Amy Lee For 'MTV Unplugged'». MTV.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Donahue، Ann (٥ی ئابی ٢٠٠٨). «Elfman, Korn, Plain White T's Revisit 'Nightmare'». Billboard.biz. لە ١١ی ئابی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئابی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Jonathan Davis, Marilyn Manson, and Amy Lee Featured on "Nightmare Before Christmas" CD». RevolverMag.com. ٨ی ئابی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Evanescence Singer To Perform At 'Nightmare Before Christmas' Opening». Blabbermouth.net. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Goodman، William (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨). «Evanescence's Amy Lee: "It's Not All Sad"». Spin.com. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Fisher، Jason (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨). «Evanescence Interview». TheGauntlet.com. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Goodman، William (٥ی ئازاری ٢٠١٠). «Amy Lee on the New Evanescence Album». Spin. لە ٧ی ئازاری ٢٠١٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ Montgomery، James (١١ی تەممووزی ٢٠١١). «Evanescence's 'What You Want': Hear A Preview!». MTV News. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «Weezer, Paramore, Evanescence for Muppets tribute album». NME. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ١ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «'We Walk The Line: A Celebration Of The Music Of Johnny Cash' CD/DVD Coming August 7th». Johnnycashonline.com. ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Lee، Amy (٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣). «I'm very excited...». Twitter.com. لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Childers، Chad (٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «Evanescence Singer Amy Lee Mum on Lawsuit, Turns Attention to Film Scoring». Loudwire.com. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Childers، Chad (٦ی ئابی ٢٠١٤). «Evanescence's Amy Lee Teases 'Aftermath' Disc Featuring Music Inspired by 'War Story' Movie». Loudwire.com. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (١٤ی ئازاری ٢٠١٥). «Help create a new way...». Twitter.com. لە ٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Eggar، Dave (١٢ی ئازاری ٢٠١٥). «In the studio putting...». Twitter.com. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Spanos، Brittany (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Evanescence's Amy Lee on Her Irish-Dance-Infused Sci-Fi Soundtrack». Rolling Stone. لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Lee، Amy (٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «@VoiceFromTheSto». Twitter.com. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Excited to share...». Twitter.com. Voice From the Stone. ١٣ی ئابی ٢٠١٥. لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Evanescence Coming to Dallas in November». KDGE.com. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «Please enjoy cover #1: Portishead's "It's a Fire"...». Twitter.com. لە ١٨ی ئابی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Sometimes I dream in music...». Twitter.com. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا ب Lee، Amy (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Cover #4: Baby Did a Bad, Bad Thing...». Facebook.com. لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «Gotta give shout-outs to...». Twitter.com. لە ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Spanos، Brittany (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥). «Amy Lee Talks Evanescence Reunion, New Music Plans». Rolling Stone. لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Hartmann، Graham (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Amy Lee: 'There Is Evanescence in the Future'». Loudwire. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Amazon Announces Lineup of Original Family Music Exclusively Streaming on Prime Music». Business Wire (ھەواڵ). June 17, 2016. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە June 17, 2016 ھێنراوە.
{{cite press release}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|date=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی|deadurl=
چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی) - ^ Lakshmin، Deepa (١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «Amy Lee Goes Beyond Evanescence's 'Bring Me To Life' On Her New Solo Record». MTV News. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Woodstock Reveals Slate, Mill Valley Unveils Lineup, Hamptons Picks Opening And Closing Night Offerings». IndieWire. ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦. لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (١٠ی شوباتی ٢٠١٧). «When I was in Italy filming the video...». Facebook.com. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Francesca Michielin: Amy Lee degli Evanescence canta "L'Amore Esiste" in inglese». MTV.it (بە ئیتالی). ٩ی شوباتی ٢٠١٧. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ «Amy Lee - Amy Lee Reunites With Mclawhorn As New Evanescence Takes Shape». Contactmusic.com. ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١١. لە ٣٠ی ئابی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Evanescence Feeling No Pressure On New Album». Billboard. ٢٨ی ئابی ٢٠٠٦. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Lee، Amy (٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧). «Amy's Engaged!: *clink clink* *ahem... *». EvThreads.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە. ٢٨ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Hill، Jack W. (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Amy Lee, band a far piece from evaporating». Arkansas Democrat-Gazette. لاپەڕە ٣٣. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Rubin، Courtney (١٠ی ئایاری ٢٠٠٧). «Evanescence Singer Amy Lee Gets Married». People.com. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Roberts، Michael (٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧). «Q&A With Evanescence's Amy Lee». Westword. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Rubin، Courtney (١٠ی ئایاری ٢٠٠٧). «Evanescence Singer Amy Lee Gets Married». People. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- ^ Childers، Chad (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤). «Evanescence Frontwoman Amy Lee is Pregnant». Loudwire. لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ Leon، Anya؛ Gomez، Patrick (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤). «Amy Lee Welcomes Son Jack Lion». People. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Duncan، Gabi (٢٨ی تەممووزی ٢٠١٤). «Evanescence's Amy Lee Welcomes Baby Boy—See the Precious Pic!». E! Online. لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Evanescence's Amy shreads her threads!». Kerrang!. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئازاری ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە. ١٤ی ئازاری ٢٠٠٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Amy Lee – Instant Fashion Profile». MTV News. ٢٠٠٤. لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Amy Lee - VEVO Stylized». YouTube. ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Moss، Corey (١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٤). «Evanescence's Amy Lee Hopes To Get Into Film, Rages Against Cheesy Female Idols». MTV News via VH1.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ ھێنراوە. ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Errico، Mike (December 2006). «Hottest Women of...Rock!». Blender. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «NME Awards 2013 - as it happened». NME. ٢٧ی شوباتی ٢٠١٣. لە ١٢ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣ ھێنراوە.
- ^ Geist، Brandon (١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «2011 Hottest Chicks in Hard Rock Issue on Newsstands Everywhere Now!». Revolver. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Loudwire Awards: Rock Goddess of the Year». loudwire.com. لە ١٦ی تەممووزی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Graham، Mark (١٣ی شوباتی ٢٠١٢). «VH1's 100 Greatest Women In Music». VH1.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «The Independent Music Awards: Nominees: Song: World Beat». IndependentMusicAwards.com. ٢٦ی ئازاری ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Family Choice Awards: Dream Too Much». Family Choice Awards. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
<ref>
تاگی «rollingstone20140811» کە لە <ژێدەرەکاندا>
پێناسەکراوە لە دەقی وتاردا بەکارنەھاتووە.بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- وێبگەی فەرمیی ئەیمی لی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- وێبگەی فەرمیی ئێڤەنێسنس
- دەروازەی ئێڤەنێسنس
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ھونەرەکان
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کالیفۆڕنیا
- Pages using Template:Infobox musical artist with unknown parameters
- گۆرانیبێژانی ڕۆکی ژن
- ژنە گۆرانیبێژەکان
- گۆرانیبێژان
- گۆرانیبێژانی ژنی ئەمریکی
- ژەنیارانی ئەمریکی
- زیندووان
- پیانۆژەنان
- براوەکانی خەڵاتی گرامی
- ھونەرمەندانی کۆمپانیای تۆمارکردنی وایند-ئەپ
- گۆرانیبێژان بە زمانی ئینگلیزی
- ئەندامەکانی ئێڤەنێسنس
- لەدایکبووانی ١٩٨١
- گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- ژنە گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- گۆرانیبێژانی ڕۆکی ئەمریکی
- گۆرانیبێژە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئاوازدانەرانی تۆماری فیلمی ئەمریکی
- گۆرانیبێژ-گۆرانینووسانی خەڵکی لۆس ئانجلەس