ویکیپیدیا:سڕینەوەی پێشنیارکراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سڕینەوەی پێشنیارکراو (سپ) یان پێشنیاری سڕینەوە بریتییە لە یەکێکی تر لە ڕێگاکان بۆ داواکردنی سڕینەوەی وتارێک لە پاڵ سڕینەوەی خێرادا. ئەمە ڕێگەیەکی ئاسانترە بۆ پێشنیارکردنی سڕینەوەی وتارێک، ئەگەر وتارەکە بەر ھیچ کامێک لە پێوەرەکانی سڕینەوەی خێرا نەکەوتبوو، بەڵام ھێشتا شایستەی سڕینەوە بوو. سیاسەتەکانی پێشنیاری سڕینەوە وەک ئەوانەی سڕینەوەی خێرا توند نین.

پێشنیاری سڕینەوە تەنھا کاتێک دەبێ بکرێ ئەگەر زانرا ھیچ دژێک نابێت بۆ سڕینەوەکە و دەبێت تەنیا یاک جاریش لەسەر پەڕەیەک دانرێت. ئەگەر تاگەکە لابرا، نابێت دووبارە دابنرێتەوە لەژێر ھیچ بیانوویەکدا. بەکارھێنەران دەتوانن دژایەتی خۆیان بۆ سڕینەوە لاببەن بە ڕاستەوخۆ لابردنی تاگەکە لەسەر پەڕەکە، یان وتووێژکردن و چاککردنەوەی کێشەکان کە وای لە دانەری تاگەکە کردووە تاگەکە لەوێ دابنێ.

ئەم تاگە بۆ ماوەی یەک ھەفتە لەسەر وتارەکان دەمێنێتەوە، ئەگەر ھیچ دژایەتییەک بۆ سڕینەوەکە نەنوێنرا، یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان بەسەر وتارەکەدا دەچێتەوە و ئەگەر شایەنی سڕینەوە بوو بە بێ ئاگاداری زیاتر دەیسڕێتەوە، یانیش لەوانەیە بڕیار بدات تاگەکە لابەرێت و لەبری سڕینەوە چاکسازی بکات. ئەم تاگە دوای لابردنی ڕاستەوخۆ دەسووتێت و وتووێژ دەوەستێت و پێویست بە درێژکردنەوەی لێدوان ناکات. ئەگەر پێت وابوو ھەڵەیەک لە سڕینەوەی وتارێکدا ھەیە، پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە بەڕێوەبەران ببەستە تاکو پەڕەکە بھێننەوە.

تاگی پێشنیاری سڕینەوە تەنیا لەسەر وتارەکان، پەڕەکانی ڕوونکردنەوە، و کتێبەکان دابنرێت.

فێرکاری[دەستکاری]

{{subst:پێشنیاری سڕینەوە|ھۆ=}}

لەسەر پەڕەی مەبەست دابنێ و دوای زانیارییەکان بکەوە.

  • گەر دژی سڕینەوە بوویت دەتوانیت ڕاستەوخۆ تاگەکە لابەریت، یان وتووێژ بکەیت
  • بەڕێوەبەران دوای ماوەی ٧ ڕۆژ دەتوانن وتارەکە بسڕنەوە، بۆیە لەو ماوەیەدا مامەڵە بکە
  • کاتێک کە ئەم تاگە لابرا، ھەرگیز دایمەنێرەوە لەو ماوەیەدا