بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/بەڕێوەبەری تەکنیکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان! ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکات بەسەر دوو جۆردا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی. لەکاتی ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەتوانن دەستکاری پەڕەکانی JS و CSSیش بکەن و ویکیمیدیاش ئەمە بە شیاو نازانێت، بۆیە دوای ماوەیەکی تر مافی دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە لە بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەسەنێتەوە و ئەوان چیتر توانای دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەیان نامێنێت. زۆرێک لە بەڕێوەبەران ھەر خۆیان دەستکاری ئەو جۆرە پەڕانە ناکەن بۆیە کێشەیەک نییە بۆیان، بەڵام بۆ ھەندێکیشیان (وەک خۆم، کە بەردەوام دەستکاریان دەکەم و ئامرازی نوێ زیاد دەکەم) نەمانی ماف بۆ دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە کێشەیە. لەم پەڕەیەدا، بەپێی سیاسەت، خۆھەڵبژاردنێک ئەنجام دەدرێت لەلایەن ھەموو ئەو بەڕێوەبەرانەی دەیانەوێت مافەکەیان لە بەڕێوەبەرەوە بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەری تەکنیکی. بەکارھێنەران دەتوانن دەنگی لەگەڵ یان دژ بە زیاتر لە یەک بەکارھێنەر بدەن.--◂ ئێپین لێدوان١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتووێژ

  • بۆ زانیاری زیاتر، تکایە ئەم پەڕەیە بخوێننەوە کە وەرمگێڕاوە بۆ سەر کوردی لەسەر مێتا (ئەگەر وەڕگێڕانەکە کێشەی ھەبوو تکایە ھەوڵ بدە چاکی بکە چوونکە بەپەلە وەرمگێڕاوە). ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە دەبێت لایەنی کەم دوو بەڕێوەبەری تەکنیکی ھەبن و نابێت تەنیا یەک دانە بێت. ئەمە بۆ ئەوەیە تا چاودێری دەستکارییەکانی یەکتری بکەن. من پێشنیار دەکەم @Calak: خۆی ھەڵبژێرێت چوونکە ئەویش زیاتر دەستکاری ئەم جۆرە پەڕانەی کردووە و شارەزایی ھەیە. ئەگەر زوو ئێمەش ھەلەکە نەقۆزینەوە وەک مافی پشکنەری بەکارھێنەری لێیەت و دوایش پێمان نادەن، بمانەوێت ھەر پەڕەیەکی لەو شێوەیە دەستکاری کەین ئەبێت ڕاکەین بۆ مێتا!--◂ ئێپین لێدوان١٣:٢٦، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • ئەوانەی شارەزایی و تاقەتی کار بە سی ئێس ئێس و جاڤا سکریپتیان ھەیە و تا ئەمڕۆ کردوویانە خۆیان کاندید کەن و باقییەکەیشی ئاسایی بن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٠، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    • بەڵێ ھەر وا دەبێت @Pirehelokan: بەڵام تکایە بەشداری لە دەنگدانەکان بکە.--◂ ئێپین لێدوان٢١:٢٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
      • @Épine: نازانم ھیچ شتێک بە دوور نییە لەمانە بەڵام خۆم پێم وایە ئەم دەستەڵاتە وەک پشکنەر نەبێ پێمان نەدەن (ئەو زۆر ھەستیارە) بەڵام ئەگەر نەشیان دا ئیتر نەیان دا! ئێستاش نازانم ڕاوەستاباین بزانین بەڕاستی ئەم شتە سەر دەگرێ یا نا چون ھێشتا ئەم گرووپە دانەمەزراوە. ئەگەر سەریش بگرێ بەڵام زۆری پێ بچێ دوایی دەبێ دیسان ڕاپرسی دانێینەوە چون دەڵێن ڕاپرسییەکە کۆن بووە. بێجگە لەو بەڕێوەبەرانەی حەز دەکەن وەک پێشوو بتوانن دەستکاری ڕووکار بکەن (ئەگە دەستکاری ناکەن بەڕاستی پێویست نییە) دەبێ دوایی بۆ ئەم بەکارھێنەرانەش ڕاپرسی دابنرێ مافەکەیان لێ نەستێنرێتەوە. --چالاک وتووێژ١٠:٢٥، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
        • کاک @Calak: مافەکە پەسەند کراوە و تاکوو ٢٣ی مانگیان داوینەتێ (بە گشت ویکیپیدیاکان) کە خۆیان یەکلایی بکەنەوە و بەکارھێنەرە نوێکان دیاری بکەن لەو ماوەیەدا. ئەم ڕاپرسییە بە کۆن لە قەڵەم نادەن، لەکاتێکدا ئەوە دەکەن کە بە مانگ بەسەریدا ڕۆشتبێت. من خۆشم لێی دڵنیا نەبووبێتمەوە چۆن بانگەشەم بۆ دەکرد، یان ئەگەر پرۆژەکە پەسەند نەکرابا چۆن پەیامھێن ھەموو ویکیپیدیاکانی ئاگادار دەکردەوە؟ ئەگەر ئێستا بە تکاوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکان بکەیت و خۆت ھەڵبژێریت زۆر باش دەبێت بۆمان!--◂ ئێپین لێدوان١٠:٥٠، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • ناوی مافەکە گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەری ڕووکار. بەم زووانە بەڕێوەبەرانی تر مافی دەستکاریکردنی پەڕە ناوبراوەکانیان نامێنێت، کاریگەری لەسەر ئەندامانی گرووپی دەستکاریکەری ڕووکاریش دەبێت. تاکوو دوو شەم چاوەڕێ بکەن (٣٠ مانگ) بزانین چی دەبێت. ھەچ کەسێک ھێشتا دەنگی نەداوە و دەیەوێت بەشدار بێت، ئێستا کاتێتی.--◂ ئێپین لێدوان١٦:١٧، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • ٣٠ مانگ، دوو شەم، مافەکە جێگیر دەکرێت دەکرێت. ھەموو بەڕێوەبەران توانای دەستکاریکردنی پەڕە ناوبراوەکانیان نامێنێت، جگە لە بەڕێوەبەرانی ڕووکار.--◂ ئێپین لێدوان١٢:٥٨، ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • مافی بەڕێوەبەری ڕووکار دامەزرا. داواکاری بۆ ئێپین و @Calak: پێشکەش کرا.--◂ ئێپین لێدوان١٣:٤٢، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  • ھەڵبژاردنەکان کۆتاییان پێ ھات. Calak و Épine بۆ بەڕێوەبەری ڕووکار ھەڵبژێردران.

ھەڵبژاردنەکان

وەک لە سەرەوە باسم کردووە، ئەمە مافێکی گرنگە بۆ من و ناتوانم بەو شێوەیەی ئێستا و پێشوو بەشداریم ھەبێت ئەگەر مافی دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەم نەبێت. ئەسڵەن ھۆکاری بوونە بەڕێوەبەرم بە سەرەکی دەستکاریکردنی ئەم پەڕانە بوو.--◂ ئێپین لێدوان١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

  • لەگەڵ Épine، کەسێکی ژیرە و توانای دەستکاریکردنی پەڕەکانی Js و CSSی ھەیە. کارەکانی ڕابردووشی شاھێدی ئەوەن، و بەردەوام بە دەم کێشە تەکنیکییەکانەوەیە و توانای زمانی ئینگلیزییشی زۆرباشە تا بتوانێت کێشە و گرفتەکان بگەیەنێتە ئینکیوبەیتر یان ھەرشوێنێکی دی و گفتوگۆیان لەسەر بکات تا چارەسەریان بکات. -- ⇐ئارام وتووێژ💭١٢:٤٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دژ

بێلایەن

سڵاو ھەواڵان. منیش لێرەدا وەک بەڕێوەبەرێک کە بەشداریم بووە لە بۆشاییی ناوی میدیاویکیدا [١] خۆم بۆ ئەم مافە نوێیە کە بڕیارە لە بەرێوەبەران بستێنرێتەوە بەربژار دەکەم. من ئاگاداری ئەمە نەبووم بەڕاستی بەڵام وا دیارە بەڕێز Épine ئاگادارە و وا دیارە بۆ ئەمە دەبێ دوو بەکارھێنەر خۆی بەربژار بکا. بێ ئەم دەستەڵاتە بۆ بچووکترین کار دەبینە چاولەدەستی مێتا و دەستمان بەڕاستی دەبەسرێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ٠٩:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

دژ

==== بێلایەن ====