ویکیپیدیا:خۆژیاننامە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

خۆژیاننامە واتە نووسینەوەی ژیاننامەی خود. لە ویکیپیدیادا، ئەم کردارە نموونەیەکە لە دژایەتی خواستەکانی نووسین و بە ھەموو شێوەیەک ڕێگەپێنەدراوە. ئەگەر ژیاننامەی تۆ ھەیە لە ویکیپیدیا، تەنھا کاتێک بۆت ھەیە دەستکاری ژیاننامەکەی خۆت بکەیت ئەگەر زانیاری ھەڵە و نادروست لابدەیت، یانیش ئەو دەقانە لابدەیت کە بە توندی دژی ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکانن. ویکیپیدیا زانستنامەیەکی بێلایەنە، دوورکەوتنەوە لەم کردارەش بێلایەنی ویکیپیدیا ڕادەگرێت.

بۆچی خۆژیاننامە ڕێگەپێنەدراوە لە ویکیپیدیا؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا:خۆژیاننامە کەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە ویکیپیدیا:خۆژیاننامە

خۆژیاننامە ڕێگەپێنەدراوە لەبەر ئەم ھۆکارانە:

  • ئەوان زۆرجار لایەنگرن، بەتایبەتی بە ڕووی نووسەردا. زۆرجار خۆژیاننامەکان بۆ بەسەرداھەڵدان و ڕێکلامکردن بۆ خوود دەنووسرێنەوە.
  • ناتوانرێت ڕاستییەکەیان بسەلمێندرێت. ئەگەر تەنھا سەرچاوەی «باوەڕپێکراو» خۆت بیت، خوێنەران ناتوانن دروستییەکەی ھەڵبسەنگێنن.
  • توێژینەوەی سەرەتایی ڕێگەپێنەدراوە، کە لەم جۆرە ژیاننامانەدا ھەن.