لێدوانی بەکارھێنەر:Encrypt0r
![]() ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لە سەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٢٨٬٦٤١ وتار و ١٢٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی: ![]()
|
-- مادیوتووێژ ١٩:٢٠، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)
ڕوونکردنەوە[دەستکاری]
سڵاو بەڕێز Imkurd. پێشنیارەکانتم لە پەڕەی لێدوانتدا دیت. بەداخەوە چون دوایین پەیامت ئیمزا نکردبوو بۆیە کەس ئاگاداری پەیامەکە نەبۆوە. سەرەتا دەستخۆشی لە بەشداریەکانت دەکەم و ماندوو نەبوونیت لێ دەکەم. بۆ پێشنیاری وتاری نوێ، باشترین وتار بۆ وەرگێڕان و پەرەپێدان ١٠٠٠ وتاری سەرەکین. زۆربەیان وتاریان لەسەر نووسراوە بەڵام بەشی زۆریان کۆلکەن و کورتن. ھەر کامێک لەم وتارانە بتوانی پەرە پێ بدەی زۆر باش دەبێ.
بەڵام بۆ زیاتر ناساندنی ویکیپیدیا وا نەبووە ھیچ نەکرابێ و ھەندێک لە برایان وەک بەرێز Kushared لە باشوور زەحمەتی لەسەر ناساندنی ویکیپیدیا کێشاوە و دەتوانی لە پەڕەی لێدوانیدا پێوەندی لەگەڵ بگری. ھەتا ڕادەیەکیش ھەوڵ دراوە پەڕەی ڕێنوینی دروست بکرێ و چەند ڤیدیۆیەکیش تا ئێستا دانراوە بەڵام دەزانم ئەمانە کیفایەت ناکەن.
کێشەکە ھەر تایببەتی ویکیپیدیای کوردی نییە و لە ویکیپیدیای فارسی و عەربیش بەم ھەموو ئاخێوەر و سەرمایەیە ھەر ھەیە بەڵام لەگەڵ جنابتم کە دەتوانین بڕێک زیاتر ھەوڵ بدەین. لەگەڵ ڕێزم.--چالاک وتووێژ ١٨:٢٦، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
- دەستتانخۆش بی، ان شاءالله هەوڵی زیاتری بۆ دەدەم. --محمد (لێدوان) ٢٣:٤٣، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
دەستخۆشی[دەستکاری]
دەستخۆشی و سپاسم بۆت ھەیە بەڕێز موحەممەد «Imkurd» بۆ بەشدارییەکانت لە ویکیپیدیای کوردی، ھیوای بەشداریی زیادتر و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. ھەر بەم بۆنەیەوە لەم ماوەیەدا ویکیپیدیای کوردی یەکێک لە وتارەکانی بەڕێزتانی دیاری کرد، بۆ وتاری ھەڵبژێردراوی پەڕەی دەستپێک، وتاری «ئەژدیھای کۆمۆدۆ». ھەر بژین. | سەرچیا (وتووێژ) ١٨:٢٧، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
- زۆر سوپاست دەکەم بەڕێز سەرچیا. خۆشحاڵم ئەگەر توانیبێتم کەلێنیکی بچوک لە ویکیپیدیای کوردیی پڕ بکەمەوە. هەمیشە چێژ لە وەرگێڕانی ویکیپیدیا دەبینم. بەشێکی لەبەر ئەو کۆمەڵە خەڵکە باشەیە کە لەدەوری ئەو پڕۆژەیە کۆبوونەتەوە. محمد (لێدوان) ١٤:٤٠، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦ (UTC)
دەستکاری[دەستکاری]
—ژیار مێرلین وتووێژ ٠٧:١٩، ١٠ی تهمموزی ٢٠١٦ (UTC)
نیشانێک بۆ تۆ![دەستکاری]
![]() |
نیشانی تەکنیکی |
ویکیپیدیاکەمان خۆشحاڵە کە لە کەسانی وەکوو ئێوە بێبەش نییە! بەڕاستی بە تەنیا چەند ڕۆژێک کارگەلێکی زۆر گەورەت بۆ ویکییە بچووکەکەمان کرد وەکوو دروستکردن و پەرەپێدان بە داتابۆکس و چارەسەرکردنی چەند کەلێنێک لە تووڵامراز. ھیوادارم نموونەی بەکارھێنەرانی وەک ئێوە لە ویکیپیدیا زیاد ببن و خۆشم بە خۆشحاڵ دەزانم کە لەماوەی ئەم ھەموو ساڵە بە چاوی خۆم بەکارھێنەرێکی وا ببینم کە لە کارە تەکنیکییەکان شارەزا بێت، و بەھیواین کاری ناوازەتریشت لێ ببینین. ھەربژیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٤:٠٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC) |
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Databox[دەستکاری]
دەمباش Encrypt0r، ویستم پێت بڵێم کە داڕێژەکە لەسەر ئۆتۆ ھاینریش واربورگ کار ناکات. گەر عەزیەتێک بکێشن، سپاستان دەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٦:٣٧، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ (UTC)