لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

وتاری ڕۆژژمێری زایینی و ھتد[دەستکاری]

سڵاو بەڕێزان @Aram: @Danial2703kurdistan: @Kushared: @Serchia: ھەر ئەو جۆرەی کاک سەرچیا گوتی ([١] [٢]) پێتان چۆنە بەو ویکیپرۆژەیە زیاتر لەسەر وتارەکانی سەبارەت بە ڕۆژژمێری زایینی و ئەوانەی تر کار بکەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏٢٢:٠٨، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Ahrir:، ئەم پڕۆژەیە تا ئەوکاتە کار لەسەر وتارەکان دەکات کە بڵاو نەکرابنەوە. باشترە لە دیوەخان ئەم باسە بکەیتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: مەبەستی من ئەو وتارانەی ساز نکراون بە ئەو پرۆژە سازیان کەین، بە نموونە وتاری ساڵەکانی زایینی ئێمە لە ١٤٠٠ بە ئەو لای ھەمانن و بە لای خوارە نیمانن (وەکوو: ١٢٠٧، ١٢٠٨، ١٢٠٩ و ھتد)، بۆیە دەتوانین لە ئەو پرۆژەیە کەڵک وەربگرین. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٢٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: ئەھا، ئێستا تێگەشتم! بە خراپی نازانم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٤، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: زۆر باشە بزانین بەڕێزان: محەممەد و دانیال و سەرچیا چی دەڵێن. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کارێکی باشە، ئەو وتارانە پێش ساڵی ١٤٠٠ ساز نکراون سازیان کەین. DK2 (لێدوان) ‏١٦:٥٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شتێکی باش دەبێت کە بە بۆت بیکەن بۆئەوەی تووشی ماندووبوونێکی زۆر نەبن. بەس گرنگ ئەوەیە سەرچاوە و ناوەڕۆکێکی شایستە بۆ ئەو وتارانە درووست بکرێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٢٠، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kushared: بۆ سەرچاوە نازانم، بەس بڕوا ناکەم جگە لە ژمارەکان بتوانین دەقی جیاوازیان بۆ زیاد بکەین چونکە تاقەتپڕووکێنە و دەبێت ھەر وەک ئەوانی تر وردەوردە دەقیان بۆ زیاد بکرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٣، ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەبوونی وتار بۆ ساڵەکان خراپ نییە، و لە پێشخستنی وتارەکانی ڕۆژژمێری زایینی مەبەستم لە وتاری ڕۆژەکانی ساڵ بوو، کە ٣٦٥ وتارن و گرنگە کۆمەڵێک ڕووداوی دیاریان تێدا باس بکرێت. سەرچیا‏١٧:٥٦، ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: بەپێی دەنگەکان ئەو وتارانە (ھی خوار ساڵی ١٤٠٠ی زایینی) بە ئارام بۆت ساز نەکەین؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٤٣، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: بۆ نا؟ بەس ناوەڕۆک چی بێت باشە؟ ئەوە دەزانم کە دەبێت نزیک بێت لەوانەی وا پێشتر دروست کراون، بەس چیی نوێتان لە مێشکدایە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٠، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: گەر دەڵێی وتاری «ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان» ساز بکەین و ئەو شتێی لە مێشکمان دایە لەوێدا بینووسین. AGH (وتووێژ📝) ‏٢١:٠٧، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ahrir: زۆر باش دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٥، ٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ئەو دوو وتارەم ساز کردن؛ (ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکانویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان/ڕەگ) تکایە سەیریان بکە و گەر کێشەیەکی ھەبوو تکایە چارەسەری بکە، ئینشاڵڵا لەو چەند ڕۆژانەدا کاری زۆرتریان لەسەر دەکەین، زۆر سوپاس. AGH (وتووێژ📝) ‏١١:٣٩، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەستەکانت خۆش بن کاکە @Ahrir:، ئیتر لە لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/ساڵە زایینییەکان درێژە بە وتووێژەکە دەدەین. ھەوڵ دەدەم وردەوردە کاریان تێدا بکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٢، ٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ساڵەکان لە کوردستان[دەستکاری]

پێشنیاری پرۆژەی (ساڵەکان لە کوردستان) دەکەم ئەگەر بگونجێت . من بەشدار دەبم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠٦، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەڕێز @Kurd2021: منیش پێم باشە دوای ساڵەکانی زایینی بچینە سەر ساڵە کوردییەکان، و وتاری ھەر ٢٧٢١ ساڵان ساز بکەین، تکایە گەر پێت خۆشە ببیە ئەندامی ئەو پرۆژەیە، بەپێی ئەلفوبێ ناوەکەت لێرەدا بنووسە. AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٢٠، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Ahrir:بەلێ دەست خۆش Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٠٣، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە کار بە ڕۆژژمێری زایینی دەکرێت. بڕوا ناکەم ساڵی چوار دەستکاری لە ساڵنامەی کوردی بکرێت. ھەرچەندە ڕۆژەکانی ساڵنامەی کوردیش دروست کراون، بەڵام ھێشتا ھیوایەکی وام نییە کە پەرەیان پێ بدرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٠، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:منیش مەبەستم ساڵە زاینیەکانە چونکە کەم تا زۆرێک ئاسانتر کاری لەسەر دەکرێت بابەتی پەیوەندی داری تێدا دادەنرێت Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٨، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ساڵە زایینییەکان پێشتر دروست کراون، بەڵام چەند ساڵێک (کە ڕەنگە نزیکی ١٬٤٠٠ وتارێک ببن) دروست نەکراون و مەبەست لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە ئەوانە ماون و دەبێت دروست بکرێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر کاک @Aram: وامزانی لە مەبەستەکەم گەیشتیت ، کاک @Ahrir: وایزانی مەبەستم کوردستان لە ساڵنامەی کوردییە ، بەلام جەنابت ووت کە لێرە ساڵە زاینیەکان بەکاردێت بۆیە منیش وتم مەبسەتم ساڵە زاینیەکانە ، مەبەستم لەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە وتاری کوردستان لە ساڵە زاینیەکان دروست بکەین وەک ئەمە ( {{ساڵەکان لە کوردستان}} )دیارە من پێشتر دروستم کردوون بەلام بەراستی بەدەست کاتێکی زۆری دەوێت وتم ئەگەر بەبۆت بیکەین زۆر باشتر دەبێت ، بەو شێوەیە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٩:٣٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kurd2021: مەبەست وەک کوردستان لە ٢٠٢١ـە؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٩:٥٥، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Kurd2021: سەرەتا باش لێتان تێگەشتم، بەڵام وام زانی باسی کوردستان ناکەن. نەخێر و ببوورە، من دژی دروستکردنی وتارەکانی ساڵەکان لە کوردستانم. ئەوەی ھەیە دەتواندرێت بخرێتە نێو خودی وتارەکانی ساڵە زایینیەکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠١، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەلێ مەبەستم ئەوەبوو کاک@Ahrir:، کاک @Aram:دیارە کێشە نیە کە دژ بیت ئەوە مافی خۆتە و دەنگی خۆتە بەلام دەکرێت بزانم هۆکاری دژیەکەت چییە ؟ئەم جۆە وتارانە لە دەیان ویکیپیدیا هەیە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: چۆن؟! یانی وتاری ساڵەکان بۆ ھەموو وڵاتەکان ھەیە؟! لە کامە ویکیپیدیا؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: بۆنمونە سەیری ئەمە بکە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٠٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ببوورە درەنگ وەڵامم دایەوە. ڕاستییەکەی من پێم باش نییە وتارەکانی ساڵەکان بۆ ئەو ھەموو وڵاتە دروست بکرێن چونکە دڵنیام پەرەیان پێ نادرێت. ئەوەی تریشی خۆتان دەزانن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٥١، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بوراوی @Aram: نەخێر من مەبەستم دروستکرنی ئەو وتارانە نییە ئەمە تەنها بۆ پرسیارەکەت هێنامەوە دەنا ئەو هەمووە بە ئێمە دروست ناکرێت ،مەبەستی من بۆ ساڵەکان لە کورستان بوو کێشە نییە با ئەم بیرۆکە بمێنێتەوە بۆ کاتێکی دیکە ، بەڵام من بەپێی مەجال هەوڵدەەم کە وتارەکانی ئەم داڕێژەرەی سەرەوە دروست بکەم کە پەیوەندی بە مێژووی نوێ و هاوچەرخی کوردستانەوە هەیە.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٧:٥٩، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: بۆ ئەوەیان نازانم. ڕەنگە گەر بەباشی پەرەیان پێ بدرێت، شتێکی خراپ نەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٠، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

شارەکانی ئەڵمانیا[دەستکاری]

سڵاو@Aram:، @Ahrir:، @Sakura emad: هاوکات که پرۆژەی شارەکانی ئێران بەڕێوەدەچێت، پێشنیاری دەستپێکردنی پرۆژەی شارەکانی ئەڵمانیا دەکەم لە ئێستادا. بۆ ئەم کارە، دەتوانین ئەم وتارە بەکار بهێنین. جێی ئاماژەپێکردنە ئەم پڕۆژەیە لە زۆربەی زمانەکاندا ئەنجام دراوە لەوانە کوردی کرمانج. نزیکەی 1800 شار لە لیستەکەدان.. سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏١٤:٥١، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Khabat4545 کارێکی زۆر باشە دەتوانرێت لە دواتر زانیاری بۆ زیادبکرێن ، بەڵام وابزانم خراپ نییە ئەو لیستەی داتناوە بکرێنە کوردی وەک سەرەتایەک . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Khabat4545: حەز دەکەی، پەڕەی پڕۆژەکە دروست بکە تا بزانین دەتوانین چی بکەین، بەس ڕاستی بڵێم ڕەنگە بەری دروستکردنیان کەمێک دوور بێت چونکە وەک وتت ئێستا خەریکی شارەکانی ئێرانین. پێویست بە لیست و شتیش ناکات. زانیارییەکان لە ویکیدراوە وەردەگرین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٩، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: دەزانم بۆ ئەم وتارە بە کۆمەڵانە زۆر ماندوو دەبی.. سوپاس بۆ تۆ.. ئێمە هەوڵەکانتان دەزانین.. هیچ کێشەیەک نیە لەگەڵ ئەوەی بەخێرایی ئەنجام نەدرێ.. پەلەمان نیە .. ئینشەڵا، بە هێواشی کارەکە دەبەینە پێشەوە ..پەڕەی پڕۆژەکەم دروست کرد .. Khabat4545 (لێدوان) ‏١٩:٤٥، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021:ئینشەڵا گشتی دروست ئەکەین ..سپاس Khabat4545 (لێدوان) ‏١٩:٤٧، ١٢ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ پێشنیارت کاک خەبات، پڕۆژەیەکی باش دەبێت. منیش لەگەڵ کاک ئارام ھاوڕام کە کارەکان دەبێ وردەوردە بچنە پێش. AGH (وتووێژ📝) ‏٠١:١٨، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Khabat4545: زۆر سپاس و ھەموومان پێکەوە کارەکە دەکەین. :) ئیشەڵڵا شتێکی چاکیان لێ بەرھەم دێنین. کە بیرۆکەی شارەکانی ئێرانمان داڕشت، ئیتر بۆ وڵاتەکانی تر ئەوەندە کات ناکوژین چونکە ئەو کاتە چووینەتە سەر سکەکە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٧، ١٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وڵاتە بەشداربووەکانی خوولەکانی ئۆڵۆمپیاد[دەستکاری]

سڵا بەرێزان دەمەویست وتارەکانی ناو ئەم پۆلانە چاک بکەم کە پەیوەندی بە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادەوە هەیە بەڵام بەدەستی کاتی زۆر دەوێت،منیش هەمیشە کاتم نییە، بۆیە ویستم پێشنیار بکەم بە بۆت دروستیان بکەین چونکە کاتی کەمتر دەوێت و بەبەراورد بە دەستی کۆی گشتی وتارەکان ٢٩٧٤ وتارە بەڵام من بەشێکیم دروست کردووە لەوانەیە ٢٨٩٠ وتارێک بمێنێت(خەمڵاندە بە دیارکراوی نازانم چەندە)، ئۆڵۆمپیاد چوار سالێک جارێک ئەنجام دەدرێت و وڵاتانی جیاجیا بەشداری تیدا دەکەن . لە ساڵی ١٨٩٦ تا ٢٠٢٠ سی و دووجار ئەنجام دراوە، هەر وڵاتێک کە بەشداری بکات ئاماژەی پێکراوە بە جیا وتارێکی بۆ تەرخان کراوە بۆ نموونە عێراق عێراق بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری کردووە وتارەکە بەو شێوەیە عێراق لە ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٤٨. ئیتر بەو شێوەیە لە هەر سالێک بەشداری کردبێت وتارێکی بۆ تەرخان کراوە. ئەگەر بۆتمان بەکار هێنا ئەم زانیاریانە بەکاردەهێنین :

فلان یەکێک بووە لە ولاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ..... کە لە (رێکەوتی دەستپێکردن) تا (رێکەوتی کۆتایی هاتن) لە (شاری فلان ) لە وڵاتی (فلان) بەرێوەچووە دەشکرێت ژمارەی وەرزشوانان و ژمارەی مەدالیا بەدەستهێنراوەکانیان دابنێین بەڵام باوەڕم وایە ئەمە کاتی زۆر دەبات.سەبارەت بە داڕێژەر من هەر پێم باشە داتابۆکس بێت ، هەرچەند داڕێژەی تایبەتی هەیە بەڵام کاتی زیاتری دەوێت

لە ڕاستیدا من شارەزایم لە بۆت نییە و نازانم چۆنە بەڵام ئەگەر هەر خاوەن بۆتێک بتوانێت یارمەتی دەربێت زۆر باش دەبێت، هەرچەند ئێستا دوو پرۆژە لە ژێرکاردایە بەڵام ویستم ئەم پڕۆژەیە پێشنیار بکە. دیارە کاک ئارامیش وەک جاران لە ویکی نییە،لەوەیە ئەویش نەتوانێت. بەڵام من ئەگەر قبووڵ بکرێت وردە وردە کاریان لەسەر دەکەم Kurd2021 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Kurd2021: واتە بە قسەی تۆ بێت، نزیکەی ٢٨٩٠ وتار دەبێتە بەرھەمی پرۆژەکە، وا نییە؟ گەر وایە، بیرۆکەیەکی باشە! حەز دەکەی پەڕەی پرۆژەکە دروست بکە و لەسەر پەڕەی وتووێژی پرۆژەکە درێژە بە قسەکانمان دەدەین، بەڵام من تەنیا وەک یاریدەدەرێک لە پرۆژەکە دەبم چونکە پێم وایە ئێوە دەزانن کە چی بکەن و ناوەڕۆکی چۆن بۆ دروست بکەن. سپاس بۆ پێشنیارکردنی پرۆژەکە! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢١، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو پێرستێک لە پۆلەکانی نەتەوەکان لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی (ساڵ) درووستکران. بەھیوای ئەوەی توانی بێتم کارئاسانییەک بکەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٠، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئای ڕەحمەت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram پەرەکەم دروستکرد، ڕاستیەکەی بە دیارکراوی نازانم چەندە، چونکە من بەشێکی بەشدارانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٠ ئامادەکردووە ، لەگەڵ ٣٢ دانەی دیکە، بۆیە هەر بە خەمڵاندن وتم ٢٨٩٠ وتارە بەڵام لە دوایشدا بە دیارکراوی دەستنیشانی دەکەم. کێشە نییە بەڵام پێویستم بەوەیە کە بزانم چۆن وتارەکان ریزبەند بکەم، @Sakura emad سوپاس بێگومان دواجار پێویستمان پێی دەبێت . Kurd2021 (لێدوان) ‏١٣:٢٩، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021:دەستەکانت خۆش بن! لە لێدوانی ویکیپرۆژە:کۆمەڵە وتارەکان/وڵاتە بەشداربووەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینە درێژە بە باسەکەمان دەدەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

هەڵبژاردەی تۆپی بالەی وڵاتان[دەستکاری]

سڵاوتان لێبیت،دروستکردنی وتارەکانی تایبەت بە هەڵبژاردەکانی تۆپی بالەی پیاوان دەکەم هەرچەندە ژمارەکەی کەمە بەڵام پێم وایە ئەگەر بەبۆت دروست بکرێت باشترە و کات دەگەڕێنێتەوە.کۆی وتارەکان ١١٣ وتارە بەڵام چواریان پێشتر دروستکراون. ئێمە دەتوانین بۆ وتارەکانی تایبەت بە خانمانیش هەر دروستیان بکەین ١٣٦ وتارە بەڵام هەندێکێیان پێشتر دروستکراون .

کورتەی زانیاری گشتی هاوبەش ( هەڵبژاردەی تۆپی بالەی (فڵان) نوێنەرایەتی وڵاتی (فڵان)دەکات لە پالاوانێتییە نێودەوڵەتی و یارییە دۆستانەکان.)پێویستیەکانی دیکە سندوقی زانیاریی یاخود داتابۆکس / هەروەها سەرچاوەکان داڕێژەری :هەڵبژاردەی تۆپی باڵای وڵاتان/پۆل/هەڵبژاردەکانی تۆپی بالە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]