ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
Weighing scales

لیژنەی ناوبژی پێکھاتووە لە کۆمەڵێک لە بەشداربووی جێباوەڕ و بەئەزموونی ویکیپیدیا کە لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بەرپرسن و لەکاتی پێویستدا ڕێگای دروست دەگرنە بەر بۆ نەھێشتنی کێشە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگەکە. لیژنەی ناوبژی دەتوانێت لەسەر یەکدەنگی بڕیار بەسەر بەکارھێنەرانی تردا بچەسپێنێت. ئەندامانی لیژنەکە بەپێی سیاسەتەکانی لیژنەی ناوبژی مامەڵە دەکەن و ڕەچاوی سیاسەت و ڕێسا گشتییەکانی ویکیپیدیا دەکەن.

جگە لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشەکان، لیژنەی ناوبژی لە ھەڵبژاردنی پشکنەرانی بەکارھێنەر و چاودێرانی بەسەرداچوونەوە بەرپرسن بە بەدواداچوون بە مێژووی بەشدارییەکانی کاندیدەکان و بڕیاردان لەسەر ھەڵبژاردن و پێشکەشکردنی داواکاری بۆیان. لیژنەکە بە تایبەت بە وردی لە سیاسەتەکانی تایبەتێتی ویکیمیدیا ئاگادارن و زیاتر گوێ بەو کێشانە دەدەن کە تێیدا تایبەتێتی کەسێک یان کۆمەڵە کەسێک پێشێل کراوە.

ئەندامانی لیژنەکە دەبێت ھەموو بەکارھێنەرانی بە ئەزموون بن، بە لایەنی کەمەوە یەک ھەزار دەستکارییان ھەبێت و پێشووتر مێژووی بەربەستنیان نەبووبێت، لە پاڵ ئەمانەشدا، لە یارمەتیدانی بەشداربوواندا چالاک بن و پێشووتر ھێرشیان نەکردبێتە سەر بەکارھێنەرە نوێکان و بە وردی گوێڕایەڵی سیاسەتەکان و ڕێساکان بن. ئەندامانی لیژنەی ناوبژی لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا ھەڵدەبژێردرێن و ھەر سێ ساڵ جارێک دووبارە دەنگدان ئەنجام دەدرێتەوە بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامی نوێ.

ئەندامان[دەستکاری]

من @Pirehelokan: و @Amine yousefi: ئەپاڵێوم بۆ لیژنەی ناوبژی. گەر دەرچوون، کە دەر ئەچن، تکام وایە شوێنیک دیاری بکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە و نەگەیاندنی بە مێتاویکی و خەڵکی تر کە تاقەتی خۆیانیان نیە نەک ئێمە. هیوا (لێدوان) ‏٠٩:١٦، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)

ھەرچەند شووشە برکارھێنەرێکی چالاکی ویکییە، من پێم باشترە یەکێکی تر بپاڵێوین کە باشتر شارەزایی لە سیاسەتەکان ھەبێت، پێشنیارم چالاک و ئارامە. ھیوادارم دڵی شووشە بەمە نەڕەنجێت و تێبگات.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٢٠، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
سپاس @Épine:، منیش دژی شووشەم :)، نا ڕەنجانی بۆ چییە، من نەک هەر شارەزای سیاسەتەکان نیم، شارەزای زۆر شتی تریش نیم، باشترە کەسێکی تر بپاڵێون. Şûşe وتووێژ ‏١٤:٣٦، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)
@Épine: @Amine yousefi: و @هیوا: سپاس بۆ پێشنیارەکانتان، ھەڵبەت دەبێت کەسانی چالاک ببنە ئەندام کە ناکۆکی کات و ناکاتی نییە و دەبێت ئەو/ئەوان لێرە بێت/بن. وەکو خۆم ئامادەم ئەو ئەرکە بگرمە ئەستۆ، بەڵام بە تەنیا ئەستەمە و ڕەنگە بچمە لایەنگری و بەکارھێنەری بەرامبەر زوویرببێت. ئەمە دنیایە، ئەی گەر ناکۆکییەک تووشی من و بەکارھێنەرێکی تر ببێت چی؟ خۆ نابێت خۆشم ناوبژی بکەم! دەڵێم لانی کەم لە سێ کەس کەمتر نەبێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)