لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی
Jump to navigation
Jump to search
لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی (بە ئینگلیزی: International Olympic Committee) | |
---|---|
![]() | |
دروشم | International Olympic Committee |
دامەزراندن | ٢٣ی یۆنیۆی ١٨٩٤ |
جۆر | وەرزشی |
نووسینگەکان | لۆزان سەرەکی |
زمانە ڕەسمییەکان | ئینگلیزی و فەرەنسی |
سکرتێری گشتی | تۆماس باک (لە ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣) |
ماڵپەڕ | ماڵپەری فەرمی |
لیژنەی ئۆڵۆمپیاتی جیھانی (بە ئینگلیزی: International Olympic Committee) (ھەروەھا بە فەرەنسی:Comité International Olympique) ئەوە رێکخراوێکە و بارەگایی لە شاری لۆزانە لە سویسرا. ئەو رێکخراوە لەلایەن پێیری دی کۆوبێرتین و دیمتریوس ڤێگلاسەوە لە ٢٣ی یۆنیۆی ١٨٩٤ دامەزرایە، لە ئێستادا نێزیکەی ٢٠٦ لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەییئ تێیدا ئەندامە.
ئەو ئۆڵۆمپیە ھەلدەستێ بە ئەنجامدانی ئۆڵۆمپی جیھانی لە ھەر ٤ ساڵ جارەکدا و ھەروەھا ئۆڵۆمپیاتی ساڵانە لە وەرزی زستان و ھاویندا،
ڕۆڵی لیژنە[دەستکاری]
لیژنەی ئۆڵۆمپیات تەنھا کات و خوولی یاریەکان دیاری ناکا بەڵکو بەرپرسە لە رێکخستنی چەندین کاروبار ئەوانیش:
- رێکخستن و بەرەوپێشبردنی یاسا و خوول و یاریگا و پێشبرکێکان.
- بەرێوەبردنی سەرجەم یاریەکان لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی
- بەرگریکردن لەسەر مافی ئەندامانی ئۆڵۆمپیەکە
- رێکخستن و بەرێوەبردنی سەرجەم یاری و ئاھەنگی ئۆلۆمپیەکان
پێکھێنانی لیژنە[دەستکاری]
پێکھێنانی لیژنەی ئۆڵۆمپی بەلایەنی کەمەوە ١١٥ ئەندام دەبێ.
سەرۆکەکانی لیژنەی ئۆڵۆمپی[دەستکاری]
- دیمتریوس ڤێگلاس ١٨٩٤–١٨٩٦
- پێیری دی کۆوبێرتین ١٨٩٦–١٩٢٥
- کۆمێت ھێنری ١٩٢٥–١٩٤٢
- جەی سێجفرد ١٩٤٦–١٩٥٢
- ئێیڤەری برەندیج ١٩٥٢–١٩٧٢
- لۆرد کێلانین ١٩٧٢–١٩٨٠
- خوان ئەنتۆنیۆ ١٩٨٠–٢٠٠١
- کۆمت دی جا ٢٠٠١–٢٠١٣
- تۆماس باک ٢٠١٣ -