شمشێربازی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شیربازی
Fencing
پشت بەستن بەبەکارهێنانی چەک
یاری ئۆڵمپی١٨٩٦ - ئێستا
ماڵپەڕی سەرەکیwww.fie.chwww.fie.org

شمشێربازی (بە ئینگلیزی: Fencing) یەکێکە لەو وەرزشە جەنگییانەی کە تێیدا یاریزان شیر بەکاردێنێت. یەکێکە لەو چوار یارییە ئۆڵمپییە کە بۆ یەکەم جار بەشدارییان لە ئۆڵمپیدا کردووە.

وەرزشی شیربازی دەکرێت بگوترێت کە کۆنترین وەرزشە چونکە ڕاستەوخۆ لە جەنگەوە وەرگیراوە. لە سەرەتاکانی ساڵانی ١٩٠٠ لە وڵاتی ئیسپانیا یەکەمین قوتابخانەکانی تایبەت بە وەزشی شیربازی کرایەوە لە ژێر چاودێری دۆن ئەدێلاردۆ سانز.

لە ئێستادا سێ قوتابخانەی سەرەکی هەیە تایبەت بە وەرزشی شیربازی کە ئەوانیش:

-قوتابخانەی ئیتاڵی کە لە وڵاتانی ئیتاڵیا، هەنگاریا، نەمسا، ئەمریکای باشوور، وە ئەڵمانیا زیاتر ساڵە.

-قوتابخانەی فەڕەنسی کە لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئینگلتەرا،ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە ئەمریکای ناوەڕاست زیاتر زاڵە.

-قوتابخانەی ئیسپانی کە لە وڵاتانی ئیسپانیا و پورتوگال زیاتر زاڵە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

-The Theory and Practice of Fencing" by Julio Martinex Castello 1933