داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠٢٢
ڕواڵەت
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
٢٠٢٢
کانوونی یەکەم
- ٣١ی کانوونی یەکەم – پاپای پێشووی ڤاتیکان، بێنێدیکتی شازدەیەم لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٩ی کانوونی یەکەم – پێلێ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی کانوونی یەکەم – ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین بۆ سێیەمین جار لە مێژووی خۆیدا جامی جیھانیی فیفای بەدەستھێنا، دوای بردنەوەی لە ھەڵبژاردەی فەڕەنسا لە یاری کۆتایی بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان.
- ١٤ی کانوونی یەکەم – ئێران دوای سەرکوتکردنی ژنان لە خۆپیشاندانەکانی دژی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی ژنان دەرکرا.
- ٧ی کانوونی یەکەم – دوای ھەوڵێکی شکستخواردوو بۆ ھەڵوەشاندنەوەی کۆنگرێس، پێدرۆ کاستیلۆ سەرۆکی پێروو لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و دینا بۆلوارت جێگای دەگرێتەوە و دەبێتە یەکەمین سەرۆکی ژنی وڵاتەکە.
تشرینی دووەم
- ٢٥ی تشرینی یەکەم – لە ئەورووپا و بەشێکی ئاسیا ڕۆژگیرانێک ڕووی دا.
- ٢٤ی تشرینی یەکەم – دوای دەستلەکارکێشانەوەی لیز ترەس، ڕیشی سووناک وەکوو سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی پارتی پارێزگارانی ئەو وڵاتە دەستبەکار بوو.
- ٢٢ی تشرینی یەکەم – لە کۆنگرەی ٢٠ی حیزبی کۆمۆنیستی چین، شی جین پینگ بۆ جاری سێیەم وەکوو سەرۆک کۆماری چین ھەڵبژێردرایەوە.
- ٢٠ی تشرینی دووەم – دەستپێکی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە قەتەر، کە بۆ یەکەمجارە لە وڵاتێکی عەرەبی ڕێکدەخرێت.
- ١٧ی تشرینی دووەم – لە ئەنجامی تەقینەوەی تانکی گازی ماڵێک لە سلێمانی، ١٥ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
- ١٦ی تشرینی یەکەم – وەزیری گواستنەوەی عێراق بە نوێنەرایەتیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی کەرکووکی کردەوە.
- ١٣ی تشرینی یەکەم – لەتیف ڕەشید وەکوو سەرۆک کۆماری عێراق ھەڵبژێردرا.
- ٣ی تشرینی دووەم – سەرۆک وەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خان، لە ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیدا، تەقەی لێ کرا و بریندار کرا.
تشرینی یەکەم
- ٦ی تشرینی یەکەم – ئانی ئێرنۆ نووسەری فەڕەنسی خەڵاتی نۆبێلی وێژەی پێبەخشرا.
ئەیلوول
- ٢٩ی ئەیلوول – لە خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ئێران لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی، لانیکەم ٢١٥ کەس کوژران.
- ٨ی ئەیلوول – ئیلیزابێتی دووەم شاژنی شانشینی بەریتانیا و ١٤ وڵاتی کۆمۆنوێلت، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد و چارڵسی سێیەم شوێنی گرتەوە.
- ٦ی ئەیلوول – لیز ترەس سەرۆکی پارتی پارێزگاران، بووە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و جێگەی بۆریس جۆنسۆنی گرتەوە.
- ١ی ئەیلوول – کریستینا فێرناندێز دێ کیرشنێر جێگری سەرۆکی ئەرژەنتین لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن لەلایەن کەسێکی بەڕازیلیی دانیشتووی ئەرژەنتین ڕزگاری بوو.
ئاب
- ٣١ی ئاب – نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا دەستدرێژییەکانی وڵاتی چینی بەرامبەر موسوڵمانانی شینجیانگ لەنێویاندا گەلی ئۆیغوور، بە تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسێندرا.
- ٣١ی ئاب – بەھۆی زنجیرە لافاوەکانی پاکستان، نزیکەی ١١٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ھەزاران کەسیش ئاوارە بوون.
- ٣٠ی ئاب – دوایین سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت، میخائیل گۆرباچۆڤ، لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٩ی ئاب – بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی بەغدا ٣٠ کەس کوژران و ٣٠٠ کەسی دیکە بریندار بوون.
- ١٤ی ئاب – ئاگرێک لە کڵێسایەکی گیزە لە میسر بووە ھۆی گیانلەدەستدانی ٤١ کەس، کە ژمارەیەک لەوان منداڵ بوون.
- ١٣ی ئاب – سەلمان ڕوشدی، نووسەری کتێبی ئایەتە شەیتانییەکان، لە وتارێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ھێرشێکی چەقۆ بەشێوەیەکی خراپ بریندار کرا.
تەممووز
- ٣١ی تەممووز – ئەیمەن زەواھیری، سەرۆکی ڕێکخراوەی ئەلقاعیدە لە ھێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا کوژرا.
- ٨ی تەممووز – سەرۆک وەزیرانی پێشووی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە شاری نارا تیرۆر کرا.
- ٧ی تەممووز – سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، بۆریس جۆنسۆن دەستی لەکار کێشایەوە.
حوزەیران
- ٢٨ی حوزەیران – لە شاری ھەولێر قوتابییەک ھێرشی کردە سەر زانکۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا دوو مامۆستا کوژران.
ئایار
- ٣٠ی ئایار – لە تۆپی پێدا، ڕیال مەدرید بە ئەنجامی ١ بە ٠ بەسەر لیڤەرپوول سەرکەوت و جامی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای لە ساڵی ٢٠٢٢دا بردەوە.
- ٢٤ی ئایار – لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، ٢٢ کەس بەھۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی بنەڕەتیی تێکساس گیانیان لە دەستدا.
- ٢٢ی ئایار – پارتی کرێکاری ئوسترالیا بە ڕێبەرایەتیی ئەنتۆنی ئەلبانیز، بووە براوەی سەرەکی لە ھەڵبژاردنەکانی فێدراڵیی ئوسترالیا.
- ١٥ی ئایار – حەسەن شێخ محەممەد وەکوو سەرۆک کۆماری سۆماڵیا دەستبەکار بوو.
- ١٣ی ئایار – لەدوای کۆچی دواییی خەلیفە بن زاید، محەممەد بن زاید وەکوو سەرۆکی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ھەڵبژێردرا.
- ١١ی ئایار – کوردیی سۆرانی و ٢٣ زمانی تر بۆ وەرگێڕی گووگڵ زیادکران کە سەرجەم گەیشتە ١٣٣ زمان.
- ٢ی ئایار – لەدوای ئەوەی کە یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال و سوپای عێراق ھەر کامەیان چەکدارێکیان لێکوژرا، پێکدادانەکانی شنگال دەستی پێکردوە.
نیسان
- ٢٥ی نیسان – تویتەر لەلایەن سەرمایەداری ئەمریکی، ئیلۆن مەسک بە ٤٤ ملیارد دۆلارەوە کڕدرا.
- ٢٤ی نیسان – ئێمانوێل ماکرۆن بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، بۆ جارێکی تر بووە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا.
- ١٧ی نیسان – ھێزە چەکدارەکانی تورکیا لە درێژەی ناکۆکیی تورک و کورد لە باشووری کوردستان ھێرشیان کردە سەر گەریلاکانی پەکەکە.
- ١١ی نیسان – شەھباز شەریف لەدوای لابردنی عیمران خان بەھۆی پێدانی ڕای نامتمانەیی، وەکوو سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەستبەکار بوو.
ئازار
- ٢١ی ئازار – فڕۆکەیەکی بۆینگ ٧٣٧ لە ھێڵی ئاسمانیی ڕۆژھەڵاتی چین لە گوانگشی، چین کەوتەخوارەوە و تەواوی ١٣٢ سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
- ١٨ی ئازار – پردی چاناققەلعە ١٩١٥، یەکەمین پردی سەر تەنگاوی داردانێل و درێژترین پردی ھەڵواسراوی جیھان، لە تورکیا کرایەوە.
- ١٣ی ئازار – چەند ھێرشێکی مووشەکی کرایە سەر ھەولێر و بەھۆیەوە زیانی ماددیی زۆری لێ کەوتەوە.
- ٩ی ئازار – یوون سووک یوول بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان، بوو بە سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور و جێگەی موون جای-ئینی گرتەوە.
- ٤ی ئازار – ڕێکخراوەی ئایزۆ بە فەرمی ھەرێمی کوردستانی ناساند و بەپێی ئەو بڕیارەوە ئاڵای کوردستان بە ئیمۆجییەکان زیاد دەکرێت.
شوبات
- ٢٤ی شوبات – ڕووسیا و چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان کردە سەر ئوکراینا.
- ٢٠ی شوبات – ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠٢٢ی پەکین لە چین کۆتایی ھات.
- ١٥ی شوبات – دادگای باڵای فێدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە.
- ٤ی شوبات – ئاھەنگی کردنەوەیی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە لە پەکین بەڕێوەچوو.
- ٣ی شوبات – دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای ئەمریکا ھێرشیان کردە سەر شوێنی مانەوەی ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی، خەلیفەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام خۆی تەقاندەوە.
کانوونی دووەم
- ٢٨ی کانوونی دووەم – دۆسکی ئازاد، کچە ترانسجێندەرێکی تەمەن ٢٣ ساڵ، لەلایەن چەکدار ئازادی برای دەکوژرێت.
- ٢٥ی کانوونی دووەم – شاعیری کورد، پەرتەو کرماشانی لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٠ی کانوونی دووەم – بەھۆی شەڕی بەندیخانەی غوێران لە نزیکی حەسیچە لە ڕۆژاوای کوردستان، کە لە نێوان شەڕڤانانی ڕۆژاوا و بەندکراوانی داعش ڕوویدا، زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژران و ٤٥،٠٠٠ ھەزار کەسیش ئاوارە بوون.
- ١٩ی کانوونی دووەم – پارتی کرێکارانی باربادۆس بە سەرۆکایەتیی میا مۆتلی توانی سەرجەم کورسییەکانی پەرلەمان بباتەوە، کە بۆ یەکەمجار بوو دوای گۆڕینی سیستەمی وڵات لە پاشایەتی بۆ کۆماری ڕوویدا.
- ٩ی کانوونی دووەم – شاخەوان عەبدوڵڵا، سیاسەتوانی کورد و نوێنەری کەرکووک لە پەرلەمانی عێراق وەکوو جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ھەڵبژێردرا.
- ٨ی کانوونی دووەم – زارا محەممەدی، چالاکی فەرھەنگی و مامۆستای کوردی بەھۆی فێرکردنی زمانی کوردی بە خەڵک، بۆ ماوەی پێنج ساڵان خرایە لقی ژنانی بەندیخانەی سنە.
- ٥ی کانوونی دووەم – بەھۆی خۆپیشاندانەکانی دژی دەوڵەتی لە کازاخستان لەبەر زۆربوونی بەھای سووتەمەنی، زیاتر لە ١٦٠ کەس گیانیان لەدەستدا و دەوروبەری ٩٩٠٠ کەسیش دەستبەسەر کران.