پیروو[١] (بە ئیسپانی: Perú) یان ڕەسمییانە کۆماری پیروو (بە ئیسپانی: República del Perú) وڵاتێکە لە ڕۆژاوای باشووری ئەمریکا. پیروو ھاوسنوورە لەگەڵ ئیکوادۆر لە باکوورییەوە، کۆلۆمبیا لە ڕۆژھەڵاتییەو، بۆلیڤیا لە باشووری ڕۆژھەڵاتییەوە، چیلی لە باشوورییەوە و ئۆقیانووسی ئارام لە ڕۆژئاوایەوە. پایتەختی پیروو شاری لیمایە.[١]
ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٣١٫٥ میلیۆن کەسن، پێروو چوارەمە لە لیستی وڵاتانی ئەمریکای باشوور. ڕێژەی گەشەکردنی دانیشتوانی پێروو کەمی کردووە لە ٢٫٦٪ بۆ ١٫٦٪ لەنێوان ١٩٥٠ بۆ ٢٠٠٠، بەگوێرەی سەرژمێری پیرۆیی کە لە ساڵی ١٩٤٠ کە ئەوکات ٧ میلیۆن کەس نیشتەجێ بوون چاوەڕێیان دەکرد ژمارەی دانیشتوان لە ساڵی ٢٠٥٠ بگاتە ٤٢ میلیۆن.
- ^ ئ ا المعجم الکبیر لمجمع اللغة العربیة بالقاھرة، الجزء الثانی، حرف الباء، طبعة 1981م، ص 710
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
 |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێروو تێدایە. |