داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٠
ڕواڵەت
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
کانوونی یەکەم
- نووسەر و لێکۆڵەری مێژووی کورد دکتۆر ئەفراسیاو ھەورامی کۆچی دوایی کرد.
- فستیڤاڵی بابە تاھیری لوڕ (ھەمەدانی) لە ١٤ و ١٥ی کانوونی یەکەم لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
- لە ١١ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی سێزدەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستیپێکرد.
تشرینی یەکەم
- گۆرانیبێژ فەتانە وەلیدی کۆچی دوایی کرد.
- بوومەلەرزە و بەدوایدا تسونامی لە ئەندۆنیسیا بووە ھۆی کوژران و بێسەروشوێنیی زیاتر لە ٣٠٠ کەس.
- ئێوارەی ٢٠١٠/١٠/٢٥، ڕووناکبیری کورد د. مارف خەزنەدار کۆچی دوایی کرد.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/١٠/٧، لە ناوەندی شاری سنە، دوو کەسی چەکدار ئۆتۆمبیلێکی ھێزەکانی ئیتلاعات و بنکەیەکی پۆلیسیان بەر گوللە دا کە لە ئاکامدا لانی کەم پێنج کەس کوژران و چەند کەسی دیکەش بریندار بوون. دەوترێ یەکێک لە کوژراوان شارۆمەندی ئاسایی بووە.
- هونەرمەند محەمەد جەزا لە ٢٠١٠/١٠/١ کۆچی دوایی کرد.
پێش تشرینی یەکەم
- لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە ڕێوڕەسمی ڕێژەی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری مەھاباد کە بەبۆنەی ساڵیادی دەستپێکرانی شەڕی ئێران و ئێراق بەڕێوە دەچوو ١٢ کەس کوژران و ٧٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.
- فیلمی سینەماییی کوردیی ماندوو لە فیستیڤاڵی لۆکارنۆ لە سویسرا بەشداری دەکات.
- دادگای تاوانی نێونەتەوەیی (ICC) عومەر ئەلبەشیری بە تاوانبار زانی بۆ بەشداریکردن لە جینۆسایدی دارفوور.
- لە ئوقیانووسی پاسیفیکدا خۆر گیرا.
- بۆ یەکەمین جار لە مێژوویاندا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٠ لە ئافریقای باشوور، پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
- لە جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٠، ئەڵمانیا پلەی سێھەمی بەدەستھێنا.
- لە پەلامارێکی تیرۆریستیی خۆکوژانە لە پاکستاندا زۆرتر لە ١٠٠ کەس کوژران.
- لەشاری ئۆسلۆ پایتەختی نەرویج شەوی شەممە ٢٠١٠.٥.٢٩ ، ئەڵەمانیا لەکێبرکێی هەڵبژاردنی باشترین گۆرانی ئەورووپی ناسراو بە Euroviison ئێورۆڤیسۆن بەگۆرانییەک بەناوی Satellite مانگی دەسکردەوە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. جۆری گۆرانی: رۆمانسی. گۆرانیبێژەکە: Lena Meyer-Landrutin لینا مایر لاندروت، تەمەن ١٨ ساڵ، ٢٤٦ خاڵی بەدەستهێنا. تورکیا بەپلەی دووەهەم دەرچوو، ١٧٠ خاڵ. ڕۆمانیا بەپلەی سێهەم، ١٦٢ خاڵ.
- لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٠١٠/٥/١٣، لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا، مانگرتنێکی گشتی بە داخستنی دووکان و بازاڕ، بۆ نیشاندانی ناڕەزایەتی لە جێبەجێبوونی حوکمی ئیعدامی ٤ لاوی کورد بەڕێوەچوو.
- ڕیکەوتی ٢٠١٠/٥/٠٩ فەرزاد کەمانگەر مامۆستای خوێندنگە و ٣ کەسی دیکەی کورد بە ناوەکانی فەرھاد وەکێڵی، شیرین عەلەمھوولی، عەلی حەیدەریان لە تاران لە سێدارەدران.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/٥/٤ سەردەشت عوسمان خوێندکار و ڕۆژنامەنووس لە هەولێر ڕفێندرا و ڕۆژێ پێنجشەممە ٢٠١٠/٥/٦ بە مردوویی لە موسڵ دۆزرایەوە.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/٣/١١ پەرلەمانی سوید کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان لە لایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەوە (١٩١٥-١٩١٨) وەک جینۆساید ناساند.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/٢/٢٧بوومەلەرزەیەک بە هێزی ٨.٨ بەر وڵاتی چیلی کەوت و بویە هۆی گیانلدەستدانی زیاتر لە ٧٢٣ کەس و زیانێکی ئابووری گەورەی لێکەوتەوە.
- ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٢١ی ئازاری وەک ڕۆژی جیھانیی نەورۆز دانا.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/٢/١٢ ئۆڵۆمپیای یارییە زستانییەکان لە ڤانکوڤەر لە کەنەدا دەستیپێکرد، تاکوو ٢/٢٨ بەردەوام دەبێت.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/٣/٢ - سزای ٨ساڵ زیندان بۆ کچە کوردێکی تەمەن ١٥ساڵانی باکووری کوردستان، بە تاوانی بەشداری لە خۆپیشاندانی دژە حوکمەت و پاڵپشتی لە پەکەکە.
- ڕێکەوتی ٠١/٠٢/٢٠١٠ ئافرەتێکی خۆکوژ خۆی تەقاندەوە لە نێو هاوڵاتییە شیعەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری بەغدا کە خۆیان ئامادە دەکرد بۆ بەڕێوەبردنی چلەی حوسەینی کوڕی عەلی و، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ٤١ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.
- ڕێکەوتی ٣١/٠١/٢٠١٠ بەسەرکەوتنیدا بەسەر گانا بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر، هەڵبژاردەی تۆپی پێێ وڵاتی میسر بوو بە پاڵەوانی جامی تۆپی پێی ئەفریقا ٢٠١٠ کە لە وڵاتی ئەنگۆلا بەڕێوەچوو بۆ سێیەمین جار لە دوای یەک و بۆ حەوتەمین جار لە مێژووی خۆیدا .
- فیلمی ئاڤاتاری جەیمز کامێرۆن بوو بە پڕداھاتترین فیلم تا ئێستا بە زیاتر لە دوو ملیارد دۆلار.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/١/٢٥ عەلی کیمیایی، دوای دەرچوونی چوارەم حوکمی ئێعدام لە سێدارە درا.
- ڕێکەوتی ٢٠١٠/١/١٨ عەلی حەسەن ئەلمەجید ناسراو بە عەلی کیمیایی سزای لەسێدارەدرانی بۆ دەرچوو بە ھۆی دەوری سەرەکی لە بۆردوومای شاری ھەڵەبجە لە ١٩٨٨دا.
- لە ڕێکەوتی ٢٠١٠/١/١٨ مەحەممەد عەلی ئاغجای تەمەن ٥٢ ساڵ لە زیندان دەرچوو دوای تێپەڕاندنی ٢٩ ساڵ لەزیندانەکانی ئیتاڵیا و تورکیا بە هۆی هەوڵدانی کوشتنی پاپ جۆن پۆلی دووەم و کوشتنی ڕۆژنامەنووسێکی تورک.
- لە ٢٠١٠/١/١٣ بوومەلەرزەیەکی ٧ ڕیختەری وڵاتی هایتی هەژاند.