یاریی کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەکارھێنەر:RMCD bot/subject notice

2022 FIFA World Cup Final
ڕێکخراوە لەلایەنجامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢
دواتر کاتی زۆرکراو
ئەرژەنتین بردییەوە4–2 on لێدانەکانی یەکلاکەرەوە
ڕێکەوت١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (2022-12-18)
شوێنیاریگای لوسێل، لوسێل
پیاوی یارییەکەلیۆنێل مێسی (ئەرژەنتین)
ناوبژیوانSzymon Marciniak (Poland)
ھاندەر88,966
ئاووھەواPartly cloudy
٢٢ °C (٧٢ °F)
64% شێ[١][٢]
٢٠٢٦

یاری کۆتایی جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٢ ئەو یارییە بوو کە براوەی نازناوی ٢٢هەمین خولی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فیفای دیارکرد. یارییەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە یاریگای نیودەوڵەتی لوسێل لە شاری لوسێل بەڕێوەچوو کە هاوتایە لەگەڵ ڕۆژی نیشتمانی دەوڵەتی قەتەر . لە کۆتاییدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و فەرەنسای پاڵەوانی خوولی پێشوو گەیشتنە ئەم قۆناغە . ئەم خوولە دوا خوولە کە ٣٢ هەڵبژاردە بەشداری تێدا دەکەن. لە جامی جیهانی ٢٠٢٦ ژمارەی هەڵبژاردە بەشداربووەکان دەبێتە ٤٢ هەڵبژاردە. لە ڕێگەی گەیشتن بە یاری کۆتایی، ئەرژەنتین بە دوو بردنەوە و دۆڕانێک پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەمی بەدەستهێنا، پێش ئەوەی لە قۆناغی ١٦دا لە ئوسترالیا بباتەوە، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە لێدانە یەکلایکەرەوەکان لە هۆڵەندا بباتەوە، لە قۆناغی پێش کۆتاییشدا لە کرواتیا بباتەوە. فەرەنسا بە دوو بردنەوە و دۆڕانێک پلەی یەکەمی کۆمەڵەی چوارەمی بەدەستهێنا، لە قۆناغی ١٦ لە پۆڵەندا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی ئینگلتەرا و لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لە مەغریبی بردەوە. یاری کۆتایی بە ناوبژیوانی پۆڵەندی شیمۆن مارچینیاک بەڕێوەچوو و لە بەردەم ٨٨ هەزار و ٩٦٦ بینەر ئەنجامدرا. لە نیوەی یەکەمدا ئەرجەنتین بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک پێشەنگی گرت، بەڵام هاتریکێک بۆ فەرەنسا لەلایەن کیلیان مباپێ و گۆڵێکی زیادە بۆ ئەرجەنتین لەلایەن لیۆنێل مێسیەوە یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ یەکسان کردەوە. ئەرژەنتین لە لێدانەیەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٤-٢ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێیەم نازناوی مۆندیالی بەدەستهێنا و یەکەم نازناوی دوای ساڵی ١٩٨٦ەوە بەدەستهێنا .

شوێن[دەستکاری]

یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ لە یاریگای لوسێل لە شاری لوسێل بەڕێوەچوو کە دەکەوێتە نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر لە باکووری ناوەندی شاری دەوحە.[٣]یاریگاکە وەک بەشێک لە پرۆژەی داواکاری قەتەر بۆ میوانداری کردنی جامی حیھانی دەستنیشانکرابوو.[٤] لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠ وەک شوێنی بەڕێوەچوونی یاریی کۆتای پشتڕاستکرایەوە.[٥]یاریگای لوسێل میوانداری نۆ یاری دیکەی پاڵەوانییەتییەکە دەکات، کە شەش یاری لە قۆناغی کۆمەڵەکان و سێ یاری لە قۆناغەکانی ١٦ و ھەشت و پێش کۆتایییە.

یاریگاکە کە خاوەندارییەتی دەگەرێتەوە بۆ یەکێتی تۆپی پێی قەتەر، لەلایەن کۆمپیانیا بەریتانی Foster + Partners و Populous دیزاین کراوە،[٦] ھەروەھا لەلایەن کۆمپیانیای MANICA Architecture پشتگیری کراوە.[٧]لە یاریگاکە سوود لە وزەی خۆر وەردەگیرێت بۆ سیستەمی فینککەرەوە. لە نیسانی ٢٠١٧ دەستکراوە بە دروستکردنی، ھەرچەند بڕیاربوو لە ساڵی ٢٠٢٠ کارەکانی تەواو بکرێت،[٨] بەڵام لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ تەواو کرا.[٩]

یاریگاکە میوانداری ھیچ یارییەکی نەکردبوو پێش جامی جیهانی، یەکەم یاری لەم یاریگایە ئەنجام درا لە قۆناغی کۆمەڵەکان، یاری نیوان ئەرژەنتین و عەرەبستانی سعودی بوو.[١٠]

ڕێگای گەیشتن بە کۆتایی[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "FIFA World Cup – Final – Argentina v France". FIFA. 18 December 2022. Retrieved 18 December 2022.
  2. ^ "Doha, Qatar Weather History". Weather Underground. 18 December 2022. Retrieved 18 December 2022.
  3. ^ "Lusail Stadium". Qatar 2022™ (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-16. ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ www.fosterandpartners.com, Foster + Partners /. "Lusail Iconic Stadium for Qatar 2022 is revealed at Leaders in Football conference in London | Foster + Partners". www.fosterandpartners.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-16.
  5. ^ "FIFA World Cup™ match schedule confirmed: hosts Qatar to kick off 2022 tournament at Al Bayt Stadium". www.fifa.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-16.[بەستەری مردوو]
  6. ^ McManus, David (2019-03-07). "Lusail Iconic Stadium - FIFA World Cup Qatar". e-architect (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-16.
  7. ^ "Lusail Iconic Stadium: Qatar World Cup Stadium" (بە ئینگلیزی). 2022-03-10. Retrieved 2022-08-16.
  8. ^ Newspaper, The Peninsula (2017-04-12). "Work starts on Qatar World Cup final stadium at Lusail". thepeninsulaqatar.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-16.
  9. ^ "Foster + Partners-designed Lusail Stadium among eight completed Qatar World Cup venues". Dezeen (بە ئینگلیزی). 2021-11-23. Retrieved 2022-08-16.
  10. ^ "New stadium: The date bowl still awaiting its first game". stadiumdb.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-08-16.