داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١١

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کانوونی یەکەم[دەستکاری]

تشرینی دووەم[دەستکاری]

تشرینی یەکەم[دەستکاری]

ئەیلوول[دەستکاری]

  • ڕێکەوتی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١١، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی وڵاتی سووریا، بە دروشمی ھەینی "سەرکەوتن بۆ شام و یەمەن"، ٣٢ کەس لە خۆپیشاندەران بوونە قوربانی و دەیان کەسی‌تر بریندار بوون.
  • ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١١، بە ھۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک لەناو شاری کەرکووک لە نزیک باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، سێ کوژراو و زیاتر لە ٦٠ برینداری لێکەوتەوە.
  • ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوول شۆڕشگێڕانی لیبیا دەستگیرکردنی خالید کەعیم جێگری وەزیری دەرەوی لیبیا لە حکوومەتەکەی قەزافییان ڕاگەیاند کە بە سەحافی دووەم ناسرابوو.

ئاب[دەستکاری]

تەممووز[دەستکاری]

  • ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٣١ی تەمموزی ٢٠١١ لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی سووریا، دەزگای ئاسایشی ئەم وڵاتە ١٢١ کەسی کوشتووە، کە ٩٥ کەسی ئەم کوژراوانە، ھاوڵاتی شاری حەما بوونە.
  • رۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ٢٩ی تەمموزی ٢٠١١، بانو بەکر حاجی ڕەشید ئەم کچە کوردەی کە لە ڕووداوەکانی ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ کوژرابوو، لە قەبرستانی نیسودن لە نزیک ئۆسلۆ بە خاک سپێردرا. بانو ڕەشید لە کاتی تەقەکردنەکەی دوورگەی ئوت ئۆیە، لەناو زەریا کەوتبوو و بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ تەرمەکەی بێ سەروشوێن بوو.
  • ڕۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ٢٢ی تەمموزی ٢٠١١، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ، بە ھۆی ھێرشی چەکداریی کەسێک بە جلوبەرگی پۆلیسەوە، بۆ سەر کەمپێکی لاوانی سەر بە پارتی کاری نەرویژ، ٨٠ کەس بوونە قوربانی. ھەروەھا لە ڕووداوێکی تیرۆریستی لە دوورگەی ئوت ئۆیە لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم شارە، بە ھۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە نزیک چەند باڵەخانەیەکی حکوومەتی، ٨ کەس کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
  • ڕۆژی ١٧ی تەمموزی ٢٠١١، لە ناوچە سنوورییەکانی پشدەر، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گەریلاکانی پژاک و ھێزەکانی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕووی داوە و تا ئێستا ٥٠ سەربازی ئێران و ٢ چەکداری پژاک کوژراون و ژمارەیەکیش لە ھەردوو لا بریندار بوونە.
  • ڕۆژی ھەینی، ڕێکەوتی ١٦ی تەمموزی ٢٠١١، لە سووریا گەورەترین خۆپیشاندانی جەماوەری لە ژێر دروشمی ھەینیی دەستگیرکراوانی ئازادیدا، دژی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ئەنجام درا و لە ئاکامدا نزیکەی ٣٢ خۆپیشاندەر بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژران.
  • ڕۆژی ٩ی تەمموزی ٢٠١١ کۆماری باشووری سوودان سەربەخۆییی خۆی ڕاگەیاند و بەفەرمی بوو بە ئەندامی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.
  • ڕۆژی ٥ی تەمموزی ٢٠١١ لە شاری ئامەد لە باکووری کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی بەدەپە کە لە تەواوی پەرلەمانتارانی کورد پێک ھاتووە، بەڕێوەچوو.
  • ڕۆژی ٥ی تەمموزی ٢٠١١ بە ھۆی دوو تەقینەوە، لە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق کە ئەنجومەنی شارەوانیی تاجی ئەم شارەی کردبووە ئامانج، ٣٠ کەس کوژران و ٦٠ی دیکەش بریندار بوون.

حوزەیران[دەستکاری]

ئایار[دەستکاری]

نیسان[دەستکاری]

ئازار[دەستکاری]

شوبات[دەستکاری]

کانوونی دووەم[دەستکاری]

  • لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی توونس، خەڵکی چەند وڵاتی عەرەبیی دیکەش دژ بە دەوڵەتەکانیان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد.
  • لە ١٤ی کانوونی دووەمدا، لەدوای شۆڕشی خەڵکی توونس، حکوومەتی بین عەلی تێکشکا.