کوژرانی دۆسکی ئازاد
دۆسکی ئازاد | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | دھۆک ![]() |
مەرگ | ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ![]() پارێزگای دھۆک ![]() |
پیشە | هونەرمەندی مکیاج ![]() |
دۆسکی ئازاد کچە ترانسجێندەرێکی ٢٣ ساڵە بوو کە جێندەرەکەی بۆ مێ گواستبووەوە و لەبەر ئەوە لەلایەن براکەی، بە ناوی چەکدار ئازاد کوژرا. دۆسکی ئازاد مەیک ئەپ ئارتیستێک و کەسایەتییەکی سۆشیال میدیا بوو کە لەبارەی خۆی کراوە بوو. ئەوە بوو لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە دھۆک، دۆسکی لەلایەن براکەی کوژرا و دوای سێ ڕۆژی تر لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەم، پۆلیسی دھۆک تەرمەکەی لە دووریی ٣٠ کیلۆمەتری ئەو شارە دۆزییەوە.[١]
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، تۆمەتبار ھەشت ساڵ پێش تاوانەکە ھەرێمی کوردستانی جێھێشتووە و لە یەکێک لە وڵاتە ئەورووپییەکان نیشتەجێیە، بەڵام لە نێوان ١٧ بۆ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانکارییە گەڕاوەتەوە ھەرێمی کوردستان.[٢]
کاردانەوەکان[دەستکاری]
کۆنسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر، سەرکۆنەی ئەو ڕووداوە و داوای لێکۆڵینەوەی ئەو کەیسەی کرد.[٣] ھەروەھا کونسوڵخانەی فەڕەنسا و ئەڵمانیاش لە ھەولێر لەسەر ئەو کوشتنە ھاتنە دەنگ و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.[٤]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ دۆسكی ئازاد بۆچی كوژرا؟ لە ساڵی 2018ەوە ماڵی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە. کەرکووک ناو (لە ڕێکەوتی ١ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
- ^ حكومهتی ههرێم: لێکۆڵینەوە لە کەیسی دۆسکی ئازاد دەستیپێکردوە و تۆمەتبار بڕیاری دهستگیركردنی بۆ دەرچوە. ئاوێنە (لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
- ^ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ. ھەرێم نیوز (لە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
- ^ کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ. شارپرێس (لە ڕێکەوتی ٣ی شوباتی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢.
![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |