ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر (٢٠٢٢)
شوێنھەولێر، ھەرێمی کوردستان
ڕێکەوت١٣ی ئازاری ٢٠٢٢
١ی شەو (کاتژمێر ٢٢ی کگھ)
ئامانج
  • ھێرشکردن بۆ سەر کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەولێر (بە وتەی ھەرێمی کوردستان)
  • ھێرشکردن بۆ سەر بنکەی نھێنیی ئیسرائیل لە ھەولێر (بە وتەی ئێران)
جۆری ھێرشھێرشی مووشەکی
چەکوچۆڵ(ەکان)١٢ مووشەکی فاتیح-١١٠
بریندارەکان٢
تاوانبارئێران ئێران

ھێرشی مووشەکی بۆ سەر ھەولێر لە ٢٠٢٢ یەکی نیوەشەوی ١٣ی ئازار ڕوویدا کە ١٢ مووشەک لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ھەولێر، ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کران.[١][٢] لەو ھێرشەدا مووشەکەکانی فاتیح-١١٠ی سەر بە سوپای پاسداران لە ئێرانەوە ڕەوانەی ھەولێر کران.[٣][٤]

لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی ئێرانە گوترا کە ئامانجی ئەو ھێرشە، تۆڵەسەندنەوەی کوژراوەکانی ھێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا و لەناوبردنی ناوەندی سیخوڕیی ئیسرائیل لە ھەولێر بووە. ئەو وتانە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو ڕەتکرایەوە و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستاندا بوونی نییە. میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەپێی ڕاگەیەندراوی سپای پاسداران، ھەواڵەکانی ھێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی ئیسرائیلیان بڵاو کردەوە، کە ئەو ھەواڵانە لەلایەن ھەندێک لایەنەوە بە «پرۆپاگەندە» ناوی لێبردرا.

زیانەکان[دەستکاری]

بەھۆی ئەو ھێرشەوە زیان بەر باڵەخانەی کوردستان ٢٤[٥] و چەند شوێنێکی تر کەوت. بە وتەی پارێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو، باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا ئامانجی ھێرشەکە بووە.[٦]

کاردانەوەکان[دەستکاری]

مەسعوود بارزانی،[٧][٨] مەسروور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، بەرھەم ساڵح، مستەفا کازمی، موقتەدا سەدر،[٩][١٠][١١] وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکان[١٢] و ھەروەھا چەندین لایەنی دیکە سەرکۆنەی ئەو ھێرشەیان کرد.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ https://www.usnews.com/news/world/articles/2022-03-12/multiple-rockets-fall-in-erbil-northern-iraq-state-media
  2. ^ https://english.alaraby.co.uk/news/multiple-rockets-fall-erbil-northern-iraq
  3. ^ "IRGC confirms it hit Mossad training centers inside Iraqi Kurdistan". Tehran Times (بە ئینگلیزی). 2022-03-13. Archived from the original on 2022-03-14. Retrieved 2022-03-15.
  4. ^ https://www.thedrive.com/the-war-zone/44728/breaking-reported-ballistic-missile-attack-near-u-s-base-in-erbil-iraq
  5. ^ "كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا پشتیوانی بۆ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان24 ده‌ربڕی". www.kurdistan24.net. Retrieved 2022-03-13.
  6. ^ "ئومێد خۆشناو: "ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە ھەرێمی کوردستان بوونی نییە"". www.aa.com.tr. Retrieved 2022-03-13.
  7. ^ "Iranian Guards claim ballistic missile attacks in Erbil". www.aljazeera.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 2022-03-13. Retrieved 2022-03-13.
  8. ^ "Iraqi president says Erbil missile attack was act of terror". The National (بە ئینگلیزی). 2022-03-12. Retrieved 2022-03-14.
  9. ^ https://www.jpost.com/breaking-news/article-701103
  10. ^ "بعد استهداف أربيل بصواريخ إيرانية.. الصدر والبارزاني يطالبان بالتحقيق في وجود مقرات إسرائيلية بالعراق". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-03-14.
  11. ^ "IRGC claims responsibility for missiles towards Iraq". The Jerusalem Post | JPost.com. Archived from the original on 2022-03-12. Retrieved 2022-03-13.
  12. ^ "Iraqi PM Condemns Erbil Attack, Talks to KRG PM" (بە ئینگلیزی). 2022-03-13. Retrieved 2022-03-14.