بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیمۆجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئیمۆجی پێکەنینی جۆری (قاقا) فەیس ئیمۆجی

ئیمۆجی یان ئیمۆوجی (بە ژاپۆنی: 絵文字えもじ، ئینگلیزی: /ɪˈm/؛ ژاپۆنی: [emodʑi]؛ تاک emoji، کۆ emoji یان emojis[١]) وێنەی ئەندێشەیی و دەم بە خەندەن کە لەناو پەیامە ئەلیکترۆنییەکان و پەڕەکانی وێب بەکارھێندراون. 😃، 😭، و 😈 چەند نموونەیەکی ئیمۆجین. ئیمۆجی ھێمای دەربڕینی ھەستی ئەو کەسە دەردەخات کە ئیمۆجییەکە بەکاردەھێنێت. لە بنەڕەتدا ئیمۆجی وشەیەکی ژاپۆنییە، و یەکەم دەرکەوتنی ئیمۆجییەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا بوو و بۆ یەکەمین جار لە نێو ئەو مۆبایلانەی کە لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکانەوە دروست کرابوون، بەڵام تەنھا لە وڵاتی ژاپۆن، دواتر خواست لەسەر ئیمۆجییەکان زیادی کرد و لە ساڵی ٢٠١٠ خرایە ناو مۆبایلە زیرەکەکانی تر.[٢][٣] ئیمۆجیی پێکەنینی فرمێسک لەچاو لە ساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن فەرھەنگی ئۆکسفۆردەوە بە وشەی ساڵ ناسرا.[٤]

ھەندێک لە فەیس ئیمۆجییەکان

[دەستکاری]

مانای ھەندێک لە ئیمۆجییەکان

  1. 😂👈بە مانای پێکەنینێکی زۆر دێت کەوا دەکات بگریت
  2. 😢👈بۆ ئەوە بەکاردێت کە خەمبار بیت بۆ ئەو شتەی تێدڕوانیوە
  3. 😍👈واتا خۆشویستنی ئەو شتەی تێیدەڕوانیت
  4. 😠👈بە مانای توڕەبوون دێت لە کەسێک یان شتێک.. ھتد
  5. 😮👈نیشانەی سەرسوڕمان ئەمە لە جیاتی (!) بەکاردێت
  6. 😷👈واتا نەخۆشکەوتن زیاتر بۆ ئەوە بەکاردێت کە بە کەسێک بڵێیت نەخۆشم
  7. 😴👈بە مانای خەوتن یان خەواڵویی دێت
  8. 🙄👈واتا خۆ دزینەوە لە شتێک
  9. 🤭👈با مانای شەرم کردنن دێت

ئیمۆجییە کەم بایەخەکان

[دەستکاری]

ئەو ئیمۆجیانەن کە زۆر بەکارناھێنرێن لە چاو فەیس ئیمۆجییەکان.

ھەندێک لە ئیمۆجیی ئاژەڵەکان

ھەندێک لە ئیمۆجی خواردنەکان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «emoji Meaning in the Cambridge English Dictionary». لە ٣٠ی ئازاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Emoji»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  3. بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Émoji»، ویکیپیدیای فەڕەنسی. سەردان لە ٥ی تەممووزی ٢٠٢٠.
  4. «Washington Post: For first time ever, an emoji is crowned Oxford Dictionaries's word of the year».

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]