داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠١٨
ڕواڵەت
ئەمە ئەرشیڤکراوەیەکی وتووێژە کۆنەکانە. دەستکاریی ناوەڕۆکی ئەم پەڕەیە مەکە. ئەگەر دەتەوێت باسێکی نوێ دەستپێبکەیت یان درێژە بە باسێکی کۆن بدەیت، تکایە پەڕەی وتووێژی ئێستا دەستکاری بکە. |
ئەرشیڤەکان |
---|
٢٠١٠ • ٢٠١١ • ٢٠١٢ • ٢٠١٣ • ٢٠١٤ • ٢٠١٥ • ٢٠١٦ • ٢٠١٧ • ٢٠١٨ • ٢٠١٩ • ٢٠٢٠ • ٢٠٢١ • ٢٠٢٢ • ٢٠٢٣ • ٢٠٢٤ |
٢٠١٨
کانوونی یەکەم
تشرینی دووەم
- ٣٠ی تشرینی دووەم – سەرۆککۆماری پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکان، جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
- ٢٦ی تشرینی دووەم – ئینسایتی ناسا بەسەرکەوتوویییانە لەسەر بارام نیشتەوە.
- ١٨ی تشرینی دووەم – نووسەر و وەرگێڕی کورد؛ حەکیم کاکەوەیس، کۆچی دوایی کرد.
- ١٢ی تشرینی دووەم – نووسەر و سەرنووسەری کۆمیکە ئەمریکییەکان، ستان لی لە تەمەنی ۹٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
تشرینی یەکەم
- ٣١ی تشرینی یەکەم – ھیندستان بە شانازیی یەکەم جێگری سەرۆک وەزیر، ڤالاببای پاتێل، پەردەی لەسەر پەیکەری یەکڕیزی، درێژترین پەیکەر لە جیھاندا کە ١٨٢ m (٥٩٧ پێ) بوو لابرد.
- ١٩ی تشرینی یەکەم – شەمەندەفەرێک چووە ناو ئاھەنگی قەرەباڵغ، فێستیڤاڵی دوسشیرا لە ئامریتسار، ھیندستان. و بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە ٥٠ کەس و بریندارکردنی ١٠٠ کەسی تر.
- ١٠ی تشرینی یەکەم تا ١٦ی تشرینی یەکەم، سێیەمین فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕێوەچوو.
- ٥ی تشرینی یەکەم – دێنیس موکویگی و نادیە موراد خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلیان پێ بەخشرا بۆ ھەوڵدانەکانیان بۆ کۆتاییھێنان بە بەکارھێنانی توندوتیژیی ڕەگەزی وەک چەکێک لەمیانی جەنگ و ململانێکان.
- ٣ی تشرینی یەکەم – خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا بەخشرایە فرانسس ئارنۆڵد بۆ کارەکانی لەسەر پەرەسەندنی ئاراستەکراوی ئەنزیمەکان، و جیۆرج سمیت و گرێگ وینتەر بۆ کارەکانیان لەسەر دەرخستنی لەناوبەری پپتیدەکان و دژەتەنەکان.
- ٢ی تشرینی یەکەم – ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرھەم ساڵحی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکرد.
- ٢ی تشرینی یەکەم – ئارتەر ئاشکن، ژیرارد موروو و دانا ستریکلەند خەڵاتی نۆبێلیان لە فیزیک بۆ کارەکانیان لەسەر زانستی لەیزەر پێ بەخشرا.
- ١ی تشرینی یەکەم – جەیمس پ. ئالیسۆن و تاسوکو ھۆنجو خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکییان بۆ کارەکانیان لەسەر بەرھەڵستی نەخۆشی شێرپەنجە پێ بەخشرا.
ئەیلوول
- ٣٠ی ئەیلوول – دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
- ٢٠ی ئەیلوول – کەشتییەکی تانزانی لە دەریاچەی ڤیکتۆریا قڵپبووەوە و بەلایەنی کەمەوە بووە ھۆی کوشتنی ٢٠٧ کەس.
- ٥ی ئەیلوول – گێژەڵووکەی جەبی کاریگەری کردە سەر تایوان و ژاپۆن، بەلای کەمەوە و بە تێکڕایی بووە ھۆی کوشتنی ١٦ کەس، و بووە ھۆی زیانێکی گەورە لە ناوچەی کانسای لە ژاپۆن.
- ٢ی ئەیلوول – ئاگرێک مۆزەخانەی نیشتمانیی بەڕازیلی لە ڕیۆ دێ ژانێرۆ وێرانکرد.
ئاب
- ٢٥ی ئاب – ئەنجومەنی پیرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پاڵێوراو لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٠٨، جۆن مەکین لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی ئاب – براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل و سکرتێری گشتیی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆفی عەنان لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٦ی ئاب – گۆرانینووس و گۆرانیبێژی سۆڵی ئەمریکی، ئاریتا فرانکلین لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٢ی ئاب – ناسا پارکەر سۆلار پرۆوب دەنێرێتە بۆشایی تا لە کۆرۆنای دەرەکیی خۆر بکۆڵێتەوە.
- ٩ی ئاب – کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی ھەژمارکردنەوەی دەستیی دەنگەکانی ھەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایاری ڕاگەیاند.
- ١ی ئاب – لە ماتماتیکدا، خەڵاتی فیڵدز بەخشرایە کۆچەر بیرکار، ئەلیسیۆ فیگالی، پیتەر شۆلزە، و ئاکشای ڤێنکەتەش.
تەممووز
- ٢٧ی تەممووز – درێژترین مانگگیرانی سەدەی ٢١ەم ڕوویدا.
- ٢٧ی تەممووز – خاوەنبەشانی فۆکسی سەدەی ٢١ەم ڕازیبوون لەسەر فرۆشتنی کۆمپانیاکە بە کۆمپانیای واڵت دیزنی بە بڕی ٧١،٣ بیلیۆن دۆلار.
- ١٥ی تەممووز – لە تۆپی پێدا و لە کایەی کۆتاییی جامی جیھانیی فیفا، بە سەرکەوتنی فەڕەنسا و بەزاندنی کڕواتیا گەیشتە ئەنجام.
- ١٠ی تەممووز – دوانزە کوڕە مناڵ و پیاوێک کەوتنە نێو ئەشکەوتی تام لوانگ نانگ نان لە تایلەند، و دوای نزیکەی دوو ھەفتە ڕزگارکران.
حوزەیران
- ٢٦ی حوزەیران – عەرەبستانی سعوودی نەھێشتنی شۆفێریکردنی ژنانی دامەزران.
- ١٣ی حوزەیران – سوپاکانی دواوەی سەعوودی دەستیان بە ھێرشێک کرد بۆ سەر ھێزە چەکدارە حووسییەکان لە دەروازەی ئەلحودەیدە، یەمەن.
- ١٣ی حوزەیران – لە تۆپی پێدا، فیفا مافی میوانداری بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٦ بەھاوبەشی دەبەخشێتە کەنەدا، مەکسیک، و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
- ١٢ی حوزەیران – سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ و کیم جۆنگ ئون، سەرکردەی کۆریای باکوور لە سەنگافورا چاویان بەیەک کەوت.
ئایار
- ٢٦ی ئایار – لە کایەی کۆتاییی تۆپی پێی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە سوودی ڕیال مەدرید و دۆڕاندنی لیڤەرپوول گەیشتە ئەنجام (باشترین کایەزانی کایەکە، گارێس بەیل) بە ناونیشانی سێیەم بردنەوەی یەک لەدوای یەکیان.
- ١٩ی ئایار – کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند.
- ١٨ی ئایار – عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
- ١٢ی ئایار – پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو.
- ١٠ی ئایار – دەنگدانی تایبەتی ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت.
- ٩ی ئایار – دەنگدانی عێراقیانی تاراوگە بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە نیوزیلاندەوە دەستی پێکرد.
نیسان
- ١٤ی نیسان – بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠١٨ لە پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد، لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژی دواتر دەست پێدەکات.
- ١٤ی نیسان – ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شانشینی یەکگرتوو، و فەرەنسا پێکەوە کۆمەڵە لێدانێکیان گرتە حکومەتی سووریا وەک وەڵامدانەوەیەک لە گومانی بەکارھێنانی ھێرشی چەکی کیمیایی لە دوما.
ئازار
- ٣١ی ئازار – عەبدولفەتاح ئەلسیسی بۆ جاری دووھەم بە سەرۆککۆماری میسر ھەڵبژێردرا.
- ٢٣ی ئازار – کەجەکە کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکەی لە شەنگال ڕاگەیاند.
- ٢٣ی ئازار – بینالی یڵدرم دەستپێکردنەوەی گەشتە نێونەتەوەییەکانی تورکیای بۆ ھەولێر ڕاگەیاند.
- ٢٢ی ئازار – بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە ناوچەی باڵەکایەتی، چوار کەس کوژران.
- ١٩ی ئازار – ڤلادیمیر پوتین بە سەرۆکی ڕووسیا ھەڵبژێردرایەوە، دوای ئەوەی توانی متمانەی ٧٦. ٦٩٪ی دەنگدەران بەدەستبھێنێت.
- ١٨ی ئازار – لە بەشێک لە یەکە کارگێڕییەکانی ھەرێمی کوردستان ماتەمینی گشتی ڕاگەیەندرا و ئاھەنگەکانی نەورۆز ھەڵوەشانەوە.
- ١٨ی ئازار – سووپای تورکیا و ھاوپەیمانەکانی چوونە نێو شاری عەفرین.
- ١٤ی ئازار – دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانی دەستپێکردنەوەی گەشتە نێونەتەوەییەکانی لەفڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر ڕاگەیاند.
- ١٤ی ئازار – فیزیازان و زانا ستیڤن ھۆکینگ لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.
- ١ی ئازار – دوا نیوەڕۆ لە شارۆچکەی بنەسڵاوە بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە؛ دوو پێشمەرگەی حدکا، کە باوک و کوڕ بوون؛ بەھۆی تەقینەوەکەوە باوکە بریندار بوو و کوڕەش گیانی لەدەستدا.
شوبات
- ١٩ی شوبات – لە لەندەن خۆپیشاندانێک دژی ھێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین بەڕێوە چوو.
- ١٩ی شوبات – سەرۆک وەزیرانی ئێراق، حەیدەر عەبادی، بانگەشەی ئەوەی کرد کە فرۆکەخانەکانی کوردستان دەکەنەوە و مووچەی فەرمانبەرانیش دابەش دەکەن.
- ١ی شوبات – ڕەجەب تەییب ئەردۆغان و ڤلادیمیر پوتین لە چاوپێکەوتنێکدا باسی ئۆپێراسیۆنی چڵە زەیتوون، ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین دەکەن.
کانوونی دووەم
- ٢٠ی کانوونی دووەم – تورکیا ئۆپێراسیۆنی چڵە زەیتوونی دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات ڕاگەیاند.
- ١٦ی کانوونی دووەم – یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە کایبنەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کشایەوە.
- ١٥ی کانوونی دووەم – بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی تۆڕی میدیاییی ڕووداو، ھەولێر و بەغداد بە ڕێکەتن گەیشتوون و ئێستا فڕۆکەخانەکانی کوردستان دەستیان بە کار کردۆتەوە.
- ١٥ی کانوونی دووەم – ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک بڕیاریدا کە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە کەرکووک نەکەن، ھاوکات داوای لە ھاونیشتمانیانی کەرکووک کرد کە لە پڕۆسەکە بەشداری نەکەن.
- ١١ی کانوونی دووەم – ھاوپەیمانی و گۆڕان و کۆمەڵ لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەرێم ھاوپەیمانێتی نیشتمان-یان ڕاگەیاند.
- ١٠ی کانوونی دووەم – ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆنگرەی دامەزراندنی لەشاری سلێمانی بەست، و بەرھەم ساڵح بە سەرۆکی ھاوپەیمانی ھەڵبژێردرا.
- ٨ی کانوونی دووەم – فیلمی سێ تابلۆکانی دەرەوەی ئیبینگ، میزۆری و لەدی بیرد وەک باشترین فیلمی دراما و کۆمیدی بەسەر یەکەوە لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گۆڵدن گڵۆبی حەفتا و پێنجەم ھەڵبژێردران.
- ٦ی کانوونی دووەم – لەپاش نەخۆشکەوتنی و چوونی بۆ ئەڵمانیا، کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی لەندەنی بەجێھێشت و گەڕایەوە بۆ سلێمانی.
- ٤ی کانوونی دووەم – بەلایەنی کەمەوە ۲۰ کەس گیان لەدەست دەدات و ۲٦۰ی تریش بریندار دەبێت لە ڕووداوی بەریەککەوتنی شەمەندەفەری کروونستاد لە باشووری ئەفریقا.
- ١ی کانوونی دووەم – محەممەد سەلاحی یاریزانی میسری خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەفریقای ساڵی ۲۰۱۷ دەباتەوە لە ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی کاف.
- ١ی کانوونی دووەم – بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا ڕاگەیاندنێک بڵاو دەکاتەوە کە تێیدا ھاتووە کە دەبێت گۆڕانکاری حکومی ئەنجام بدرێت کە وەزارەتەکانی ئاسایش و پیشەسازی و ڕاگەیاندن لەخۆ دەگرێت.