یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید
| | |||
| ناوی تەواو | یانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید | ||
|---|---|---|---|
| نازناو | Los Blancos (سپییەکان)
Los Merengues (مێرەنگییەکان) Los Galácticos (ئەستێرەکان) | ||
| ناوی کورتکراوە | ڕیاڵ | ||
| دامەزراندن | ٦ی ئازاری ١٩٠٢ | ||
| زەوی | سانتیاگۆ بەرنابیۆ، مەدرید، ئیسپانیا | ||
| پانتایی | ٨٣,١٨٦[١] | ||
| سەرۆکی یانە | فلۆرەنتینۆ پێریز | ||
| بەرپرسی جێبەجێکەر | خۆزێ ئەنخێل سانچێز | ||
| ڕاھێنەر | چابی ئەلۆنسۆ | ||
| خول | لا لیگا | ||
| یەکەم | |||
| گەورەترین بردنەوە | ڕیال مەدرید ١١–١ بارسێلۆنا | ||
| گۆڵکەر | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (٤٥٠ گۆڵ) | ||
|
| |||
یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید دەناسرێتەوە یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە. یانەکە دەکەوێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا. ڕیاڵ لە لا لیگای خولی پیشەگەری ئیسپانیا یاری دەکات.
لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٦ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی) و ٢٠ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٥ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.
یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ەوە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەم».
ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دەژمێردرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە.
نازناوەکانی ڕیال مەدرید
[دەستکاری]| جۆر | پاڵەوانێتی | نازناو | ساڵ |
|---|---|---|---|
| ناوخۆیی | لا لیگا[٢] | ٣٦ | ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٥٣-٥٤، ١٩٥٤-٥٥، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٦٠-٦١، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٢-٦٣، ١٩٦٣-٦٤، ١٩٦٤-٦٥، ١٩٦٦-٦٧، ١٩٦٧-٦٨، ١٩٦٨-٦٩، ١٩٧١-٧٢، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٥-٧٦، ١٩٧٧-٧٨، ١٩٧٨-٧٩، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨٥-٨٦، ١٩٨٦-٨٧، ١٩٨٧-٨٨، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٨٩-٩٠، ١٩٩٤-٩٥، ١٩٩٦-٩٧، ٢٠٠٠-٠١، ٢٠٠٢-٠٣، ٢٠٠٦-٠٧، ٢٠٠٧-٠٨، ٢٠١١-١٢، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢ |
| جامی شا[٢][٣] | ٢٠ | ١٩٠٥، ١٩٠٦، ١٩٠٧، ١٩٠٨، ١٩١٧، ١٩٣٤، ١٩٣٦، ١٩٤٦، ١٩٤٧، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٩-٧٠، ١٩٧٣-٧٤، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨١-٨٢، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٩٩، ١٩٩٢-٩٣، ٢٠١٠-١١، ٢٠١٣-١٤، ٢٠٢٢-٢٣ | |
| جامی لا لیگا[٢] | ١ | ١٩٨٥ | |
| جامی سووپەری ئیسپانیا[٢][٤] | ١٣ | ١٩٨٨، ١٩٨٩، ١٩٩٠، ١٩٩٣، ١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢، ٢٠٢٣-٢٤ | |
| جامی ئێڤا دوارتێ | ١ | ١٩٤٧ | |
| ئەورووپی | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا[٢] | ١٥ | ١٩٥٥-٥٦، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٥٨-٥٩، ١٩٥٩-٦٠، ١٩٦٥-٦٦، ١٩٩٧-٩٨، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٠٢، ٢٠١٣-١٤، ٢٠١٥-١٦، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٧- ١٨، ٢١–٢٢، ٢٣–٢٤ |
| خولی ئەورووپا[٢][٥] | ٢ | ١٩٨٤–٨٥، ١٩٨٥–٨٦ | |
| خولی سوپەری ئەورووپی[٢] | ٦ | ٢٠٠٢، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠٢٢ ،٢٠٢٤ | |
| جامی لاتین[٢][٦] | ٢s | ١٩٥٥، ١٩٥٧ | |
| جیھانی | جامی جیھانی یانەکان[٢] | ٥ | ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠٢٢ |
| جامی کیشوەرەکان[٢][٧] | ٣s | ١٩٦٠، ١٩٩٨، ٢٠٠٢ | |
| جامی ئیبرۆ ئەمریکان[٨][٩] | ١ | ١٩٩٤ | |
| ھەرێمی | پاڵەوانێتی ھەرێمەکانی ناوەڕاست[٢] | ٢٣ | ١٩٠٣، ١٩٠٤-٠٥، ١٩٠٥-٠٦، ١٩٠٦-٠٧، ١٩٠٧-٠٨، ١٩١٢-١٣، ١٩١٥-١٦، ١٩١٦-١٧، ١٩١٧-١٨، ١٩١٩-٢٠، ١٩٢١-٢٢، ١٩٢٢-٢٣، ١٩٢٣-٢٤، ١٩٢٥-٢٦، ١٩٢٦-٢٧، ١٩٢٨-٢٩، ١٩٢٩-٣٠، ١٩٣٠-٣١، ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٣٣-٣٤، ١٩٣٤-٣٥، ١٩٣٥-٣٦ |
| جامی فیدراسیۆن | ٤s | ١٩٢٣، ١٩٢٨، ١٩٤٣، ١٩٤٥ |
- ██ ڕیکۆرد
- s ڕیکۆردی ھاوبەش

کلاسیکۆ
[دەستکاری]کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic)یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بینەری یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیال و بارسێلۆنا دەبن.
دێربی مەدرید
[دەستکاری]دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیاڵ مەدرید و خێتافێ و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربییە گرنگییەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبییە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیاڵ مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.
لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨)
[دەستکاری]کاتێک سانتیاگۆ بێرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ، پوشکاش و سانچێز لە یەکەم وەرزی دا ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆڵ، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ و لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، و ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیاڵ مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا و جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.
سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠
[دەستکاری]دوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان و لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی و یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و زینەدین زیدان و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیاڵ مەدرید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگترینیان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.

ڕامۆن کاڵدیڕۆن
[دەستکاری]لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیرۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە و میاتۆڤیچ بووە بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و لە ھەمان ساڵدا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنا دواتر یانەی ڕیاڵ مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی دابەزی و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە و دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە.
ھاتنەوەی پیرێز
[دەستکاری]دوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ، و کڕینی کەریم بێنزیما و ئەربێلوا و ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزان مەسعوود ئۆزیڵ و یاریزان ئانخێل دی ماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیاڵ گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا.
بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا
[دەستکاری]دەستە
[دەستکاری]
ستافی تەکنیکی
[دەستکاری]| پلە | ستاف |
|---|---|
| ڕاھێنەر | |
| یاریدەدەری ڕاھێنەر | |
| یاریدەردەری تەکنیکی و ڕاھێنەری جەستەیی | |
| ڕاھێنەری جەستەیی | |
| یاریدەدەری ڕاھێنەری تەکنیکی | |
| شیکارکەری تەکنیکی | |
| ڕاھێنەری گۆڵپارێز | |
| پسپۆڕی تەندروستی |
- دوایین نوێکردنەوە: ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
- سەرچاوە:[١٠]

بەڕێوەبردن
[دەستکاری]| دەسەڵات | ستاف |
|---|---|
| سەرۆک | فلۆرەنتینۆ پێرێز |
| جێگرانی سەرۆک | فێرناندۆ فێرناندیز تاپیاس |
| ئێدواردۆ فێرناندیز دێ بلاس | |
| پێدرۆ لۆپێز خێمێنیز | |
| سەرۆکی فەخری | خۆسێ مارتینێز پێری[١١] |
| سکرتێری کارگێڕی | ئێنریکی سانچێز گۆنزالێز |
| ئەندامان | ئانخێل لویس ھێراس ئەگوادۆ سانتیاگۆ ئاگوادی گارسیا جێرۆنیمۆ فارێ مونچاراز ئێنریکی پێرێز ڕۆدریگێز مانوێل سێرازۆ ڤێلازاکوێز خۆسێ سانچێز بێرنال گومەرسیندۆ سانتاماریا گیل ڕائول ڕۆندا ئۆرتیز خۆسێ مانوێل ئۆتێرۆ لاسترێ نیکۆلاس مارتن-سانز گارسیا کاتالینا مینیارۆ بورگالۆراس مانوێل تۆرێس گۆمێز |
- دوایین نوێکردنەوە: ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤
- سەرچاوە:[١٢]
زەوی (یاریگا)
[دەستکاری]
سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ موڵکی یانەی ڕیاڵ مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم چامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکەی گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگاکە ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لە ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ و ٢٠٢٣ نۆژەنکراوەتەوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە.
لۆگۆکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید
[دەستکاری]- ١٩٠٢
- ١٩٠٨
- ١٩٣١
- ٢٠٠١
لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" Madrid Club de Fútbol) کە بە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١، ٢٠٠١) گۆڕانکاری تێدا کراوە.
ڕاگەیاندنی یانە
[دەستکاری]ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی
[دەستکاری]ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن.
ھێمای و جلوبەرگی یانەکە
[دەستکاری]سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز)یانەکە
[دەستکاری]| ماوە | دابینکەری تیشێرت | سپۆنسەرەکان |
|---|---|---|
| ١٩٨٠–١٩٨٢ | Adidas | Fly Emirates |
| ١٩٨٢–١٩٨٥ | Zanussi | |
| ١٩٨٥–١٩٨٦ | Parmalat | |
| ١٩٨٦–١٩٨٩ | Hummel | |
| ١٩٨٩–١٩٩٠ | Reny Picot | |
| ١٩٩٠–١٩٩٢ | Otaysa | |
| ١٩٩٢–١٩٩٤ | Teka | |
| ١٩٩٤–١٩٩٨ | Kelme | |
| ١٩٩٨–٢٠٠١ | Adidas | |
| ٢٠٠١–٢٠٠٢ | Realmadrid.com | |
| ٢٠٠٢–٢٠٠٥ | Siemens Mobile | |
| ٢٠٠٥–٢٠٠٦ | Siemens | |
| ٢٠٠٦–٢٠٠٧ | BenQ Siemens | |
| ٢٠٠٧–٢٠١٣ | en:bwin | |
| ٢٠١٣–ئێستا | Fly Emirates | |
ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ یانەکە ئەنجامداوە
[دەستکاری]تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە فەرمییەکان دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەندێ لە یاریزانەکان ھێشتا لە یاریکردن بەردەوامن بۆیە ئەگەری گۆڕانکاری تێدا ھەیە
| پلە | یاریزان | ماوەی یاری | لا لیگا | جامی شای ئیسپانیا | جامەکانی ئەورووپا[١٣] | پاڵەوانییەتی تر | کۆی گشتی |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ١ | ڕائول گۆنزالێس | ١٩٩٤–٢٠١٠ | ٥٥٠ | ٣٧ | ١٣٢ | ٢٢ | ٧٤١ |
| ٢ | ئیکەر کاسیاس | ١٩٩٩–٢٠١٥ | ٥١٠ | ٤٠ | ١٥٢ | ٢٣ | ٧٢٥ |
| ٣ | مانوێل شانشێز | ١٩٨٣–٢٠٠١ | ٥٢٣ | ٦٧ | ٩٩ | ٢١ | ٧١٠ |
| ٤ | سێرجیۆ ڕامۆس | ٢٠٠٥–٢٠٢١ | ٤٦٩ | ٤٨ | ١٢٩ | ٢٥ | ٦٧١ |
| ٥ | سانتیلانا | ١٩٧١–١٩٨٨ | ٤٦١ | ٨٤ | ٨٧ | ١٣ | ٦٤٥ |
| ٦ | کەریم بێنزیما | ٢٠٠٩-بەردەوامە | ٤٣٦ | ٤٩ | ١٣١ | ٢٧ | ٦٤٣ |
| ٧ | فرناندۆ ھێڕۆ | ١٩٨٩–٢٠٠٣ | ٤٣٩ | ٤٣ | ١٠١ | ١٨ | ٦٠١ |
| فڕانشیسکۆ خینتۆ | ١٩٥٣–١٩٧١ | ٤٢٨ | ٧٤ | ٩٥ | ٤ | ٦٠١ | |
| ٧ | خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ | ١٩٧٣–١٩٨٩ | ٤١٤ | ٦١ | ٩٠ | ١٢ | ٥٧٧ |
| ٨ | بێری | ١٩٦٤–١٩٧٩ | ٤١٧ | ٦٥ | ٧٥ | ٢ | ٥٥٩ |
| ٩ | مێشێل | ١٩٨١–١٩٩٦ | ٤٠٤ | ٥٣ | ٨٨ | ١٤ | ٥٥٩ |
| ١٠ | گووتی ھێرناندز | ١٩٩٦–٢٠١٠ | ٣٨٧ | ٤٠ | ١٠١ | ١٤ | ٥٤٢ |
| ١١ | ڕۆبێرتۆ کارلۆس | ١٩٩٦–٢٠٠٧ | ٣٧٠ | ٣٣ | ١٠٩ | ١٥ | ٥٢٧ |
| ١٢ | چیندۆ | ١٩٧٧–١٩٩٨ | ٣٦٣ | ٥٣ | ٧٠ | ١١ | ٤٩٧ |
| ١٣ | ئەماورۆ | ١٩٦٢–١٩٧٦ | ٣٤٤ | ٥٨ | ٦٧ | ٢ | ٤٧١ |
| ١٤ | بووتراگینۆ | ١٩٨٣–١٩٩٥ | ٣٤١ | ٣٩ | ٧٥ | ٨ | ٤٦٣ |
| ١٥ | باکو بیو | ١٩٨٦–١٩٩٧ | ٣٤٣ | ٤٤ | ٦٠ | ٧ | ٤٥٤ |
| ١٦ | زۆکۆ | ١٩٦٢–١٩٧٤ | ٣١٨ | ٥٠ | ٦٤ | ٢ | ٤٣٤ |
| ١٧ | پینتۆ | ١٩٦٩–١٩٨٢ | ٣١٧ | ٤٥ | ٥٨ | ٠ | ٤٢٠ |
| ١٨ | ڕافایل ماڕتن ڤازکوز | ١٩٨٣–١٩٩٠ | ٣٠١ | ٤٤ | ٥٤ | ٢ | ٤٠١ |
| ١٩ | خوان گۆمێز گۆنزالس | ١٩٧٧–١٩٨٧ | ٢٨٤ | ٥٠ | ٥٥ | ١٢ | ٤٠١ |
| ٢٠ | ئالفرێدۆ دی ستیفانۆ | ١٩٥٣–١٩٦٤ | ٢٨٢ | ٥٠ | ٥٨ | ٢ | ٣٩٢ |
گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید
[دەستکاری]لیستی گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ڕێژەی ناو کەوانەکە ژمارەی یارییەکانە، ھەتا بەرواری ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
| پلە | یاریزان | ماوەی یاری | لا لیگا[١٤] | جامی شا | ئەورووپا[A] | ئەوانی تر[B] | سەرجەم |
|---|---|---|---|---|---|---|---|
| ١ | ٢٠٠٩–٢٠١٨ | ٣١١ (٢٩٢) | ٢٢ (٣٠) | ١٠٥ (١٠١) | ١٢ (١٥) | ٤٥٠ (٤٣٨) | |
| ٢ | ٢٠٠٩–٢٠٢٣ | ٢٣٩ (٤٣٩) | ٢٥ (٤٩) | ٧٨ (١٣٣) | ١٣ (٢٧) | ٣٥٤ (٦٤٨) | |
| ٣ | ١٩٩٤-٢٠١٠ | ٢٢٨ (٥٥٠) | ١٨ (٣٧) | ٦٦ (١٣٢) | ١١ (٢٢) | ٣٢٣ (٧٤١) | |
| ٤ | 1953–1964 | 216 (282) | 40 (50) | 49 (58) | 3 (6) | ٣٠٨ (٣٩٦) | |
| ٥ | 1971–1988 | 186 (461) | 49 (84) | 47 (87) | 8 (13) | ٢٩٠ (٦٤٥) | |
| ٦ | 1958–1966 | 156 (180) | 49 (41) | 35 (39) | 2 (2) | ٢٤٢ (٢٦٢) | |
| ٧ | 1985–1992 | 164 (207) | 19 (32) | 23 (39) | 2 (4) | ٢٠٨ (٢٨٢) | |
| ٨ | 1952–1970 | 126 (428) | 22 (74) | 30 (95) | 4 (4) | ١٨٢ (٦٠١) | |
| ٩ | 1964–1979 | 123 (417) | 25 (67) | 23 (75) | 1 (2) | ١٧٢ (٥٦١) | |
| ١٠ | ١٩٨٣–١٩٩٥ | ١٢٣ (٣٤١) | ١٦ (٣٩) | ٢٧ (٧٥) | ٥ (٨) | ١٧١ (٤٦٣) |
یاریزانان
[دەستکاری]پێکھاتەی ئێستا
[دەستکاری]- ھەتا ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥[١٥]
|
|
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «LaLiga bate record histórico de asistencia a los estadios con más de 15 millones de espectadores». LALIGA (بە ئیسپانی). لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- 1 2 3 4 5 6 7 8 9 10 11 «Football honours». Realmadrid.com. Madrid, Spain: Real Madrid Club de Fútbol. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Copa del Rey – Palmarés». MARCA.com (بە ئیسپانی). لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ Carnicero, José؛ Torre, Raúl؛ Ferrer, Carles Lozano (٢٥ی ئابی ٢٠١٦). «Spain – List of Super Cup Finals». RSSSF. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «From Fairs Cup via UEFA Cup to UEFA Europa League». UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
The UEFA Europa League evolved from the UEFA Cup, which itself was conceived by Switzerland's Ernst Thommen, along with Italy's Ottorino Barrasi and England's Sir Stanley Rous.
- ↑ «Latin Cup». RSSSF. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ Magnani, Loris؛ Stokkermans, Karel (٣٠ی نیسانی ٢٠٠٥). «Intercontinental Club Cup». Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. لە ٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ↑ «The Official Competitions of CONMEBOL». conmebol.com (بە ئیسپانی). CONMEBOL. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Ibero-American Cup». RSSSF. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ↑ «Squad». Real Madrid CF. لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.
- ↑ «Official Announcement». Real Madrid CF (بە ئینگلیزی). ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ↑ «Board members». Real Madrid CF. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ↑ «Real Madrid CF - All the players in European Cups». Rsssf.com. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ «Real Madrid CF — Topscorers since 1929–2008 (Campeonato Nacional de Liga)». Rsssf.com. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ↑ «Real Madrid squad». Real Madrid CF. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ ھێنراوە.