پێلێ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پێلێ

پێلێ ١٩٧٠
لەدایکبوون
ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ

(1940-10-23) 23ی تشرینی یەکەمی 1940
Três Corações, Minas Gerais, Brazil
مەرگ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-١٢-٢٩) (٨٢ ساڵ ژیاوە)
پیشە
  • Footballer
  • humanitarian
باڵا١٫٧٣ m (٥ پێ ٨ in)
ھاوسەر
  • رۆزماری دۆس ریس شۆڵبی (ھاوسەرگیری ١٩٦٦؛ جیابوونەوە ١٩٨٢)
  • ئاسوریا لیمۆس سایکێساس (ھاوسەرگیری ١٩٩٤؛ جیابوونەوە ٢٠٠٨)
  • مارسیا ئاوکی (ھاوسەرگیری ٢٠١٦)
مناڵ(ەکان)7
باوان(ەکان)دۆندینۆ (باوک)
پێلێ
ئەزموونی گەنجی
1953–1956 Bauru
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
1956–1974 Santos 636 (618)
1975–1977 New York Cosmos 64 (37)
سەرجەم 700 (655)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
1957–1971 Brazil 92 (77)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە..
† یاری (گۆڵ).
پێلێ
Minister of Sports
لە پۆستدا بووە
1 January 1995 – 30 April 1998
سەرۆک کۆمار Fernando Henrique Cardoso
پێشینە Office established
پاشینە Rafael Greca (1999)

پێلێ ناوی تەواوی ئەدیسۆن ئرانتیس دیۆ ناسکیمۆندۆ (لەدایکبووی ٢١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠- مردن ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢) یاریزانێکی بەڕازیلیی تۆپی پێیە. لە خێزانێک بەناوی ناسکیمۆندۆ لەدایک بووە، بەڵام ئەدیسۆن بە پێلێ ناسرا، کە دواتر بوو بە یەکێ لە باشترین یاریزانی تۆپی پێی جیھانی ناوبراو بە باشترین یاریکەری مێژوویی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل دادەنرێت.

لە ساڵی ١٩٩٩ پێلێ ھەڵبژێردرا بەباشترین یاریزانی سەدەی بیست لە لایەن «IFFHS»ەوە لە ھەمان ساڵدا پێلێ ھەڵبژێردرا بە باشترین یاریزانی سەدە لە لایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی و پێلێ یەکێک بوو لە ١٠٠گرنگترین کەسایەتی سەدەی بیستەم ١٩٩٩، لە لایەن ڕێکخراوەی «IFFHS» بە باشترین یاریزانی ئەم سەدەیە ١٩٩٩ دیاری کرا، و یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی فیفای ئەم سەدەیە ٢٠٠٠، بەپێی «IFFHS» پێلێ سەرکەوتووترین گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە کە لە ١٣٦٣ یاریدا ١٢٨١ گۆڵی تۆمار کردووە بەڵام ئەمە ڕێژەییەکی نافەرمییە و ئەمە ڕیکۆردێکی جیھانییە لە کتێبی گینس تۆمار کراوە.

پێلێ دەستیکرد بە یاریکردن لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی لەتەمەنی ١٥ساڵیدا و لە ١٦ ساڵیشدا پەیوەندی بە ھەڵبژاردەی بەڕازیلوە کرد، لەماوەی یاریکردن بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل توانیویەتی ٣جامی جیھانی بۆ بەڕازیل بەدەستبێنێت لە ساڵانی (١٩٥٨-١٩٦٢-١٩٧٠)، و ئەو تاکە یاریزانە کە توانیویەتی ئەم ٣ جامە بەدەستبێنێت، پێلێ تاکە یاریزانە کە لە ٩٢ یاریدا توانیویەتی ٧٧ گۆڵ بۆ بەڕازیل تۆمار بکات، لە مێژووی یانەکەدا ئەو باشترین گۆڵکاری یانەکەیە. ئەو لە ساڵانی ١٩٦٢–١٩٦٣ توانی جامی کوپا لیبەرتادۆرس بۆ یانەکەی بەرێتەوە.

لە ساڵانی سەرەتادا لە زۆرینەی یارییەکانی تەنھا توانیویەتی گۆڵێک تۆمار بکات، پێلێ ناسرابوو کە دەیتوانی بە ھەردوو قاچی گۆڵ تۆمار بکات، و لە ژیانیدا خەڵاتی زۆری پێبەخشێندراوە وەک خەڵاتی تاکەکەسی و توانیویەتی دەستکەوتی بە کۆمەڵ بۆ یانەکەی بەرێتەوە کە لە کاروانی وەرزشیدا بە دەستی ھێناوە.

سەرەتای ژیان[دەستکاری]

پێلێ لە ترێس کاراکۆس لە ساڵی ١٩٤٠ لەدایکبووە، شەقامێکی ھەیە بە ناوەکەی خۆی، و ھەروەھا پێلێ پەیکەرێکی ھەیە لە نزیک ناوەڕاستی شار.

پێلێ لە ٢٣ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٤٠ لە لە شاری تریس کاراکۆس لە شەقامی میناس گریاس لە وڵاتی بەڕازیل لە دایک بووە، باوکی ناوی دۆندینھۆ بووە، یاریزانی تۆپی پێی یانەی فلۆمێنزی بووە، دایکیشی ناوی سیلستی بووە، و پێلێ دوو خوشک و برای گەورەی ھەبووە، وەکوڕەکەیان بە ناوی زانای ئەمریکی توماس ئێدیسنەوە ناو ناوە، و لە نێو خێزانەکەیاندا بە (دیکۆ) ناودێریان کردووە، دواتر لە ڕۆژانی قوتابییەتیدا ناوی پێلێی پێوە نووسا، کە گۆڵچیی یانەی ڤاسکۆ دی گاما ناوی پێلێ بوو، ئەویش ئەو ناوەی بە لاوە خۆشەویست بوو، ئیتر ھاوڕێیەکی بەو ناوەی بانگ کرد، کاتێکیش قوتابخانەی جێ ھێشت، پێلێ نەیدەزانی کە بە زمانی ئیرلەندایی پێلێ بە واتەی تۆپی پێ دێت، بەڵام لە زمانی (ھیبییەکان) بە واتەی (موعجیزە) دێت.

پێلێ لە باورۆ لە ساوپاڵۆ بە ھەژاری پێگەیشت، پێلێ پارەیەکی باشی دەستکەوت لەماوەی ئیشکردن لە قاوەخانە، پێلێ لەباوکییەوە فێری یاریکردن بوو کە ئەوکات لە یانەی ئەتلەتیکۆ مینیرۆ و فلۆمێنزی یاری دەکرد، بەڵام بە ھۆی ئەوەی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی قورس بوو بە یەکجاری وازی لە یاریکردن ھێنا. باوکی توانای ئەوەی نەبوو کە پێداویستی وەرزشی بۆ پێلێ دابین بکات، پێلێ لە زۆربەی کاتەکانیدا بە قاچیکی بریندار و بە پێڵاوێکی خراپ یاری دەکرد،

پێلی دەڵێ تۆپی پێی ناوخۆی وای لێکردم کە ببمە یاریزانێکی باشتر، پێلی لەکاتی یاریکردن لە تۆرنۆمێنتێکدا لایەن چەند کەسێکەوە پێی وترا کە زۆر بچووکە بەڵام لە کۆتای تۆرنۆمێنتەکە توانی ۱٤ بۆ ۱٥ گۆڵ تۆمار بکات.

کاروانی وەرزشی[دەستکاری]

جێگیربوونی لەیانەی سانتۆس[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٦دا، ئەو یاریزانە چووە یانەی سانتۆسی وڵاتەکەیەوە، کە ئەوە سەرەتای ژیانی پیشەگەریی بوو، لە یەکەم دەرکەوتنیدا، چاودێرانی وەرزشی، وەھایان لە قەڵەم دا، کە ئەو دەبێتە باشترین یاریزانی دنیا.

یانەکان[دەستکاری]

یانەی سانتۆسی بەڕازیلی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٦ دا پێلێ پەیوەندی بە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی دەکات، یەکەم یاری خۆی لە تیپی باڵا لە ٧ی ئەیلوولی ١٩٥٦ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بەرامبەر کۆرینتیانس دی سانتۆ ئاندرێ ئەنجامدا و ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد هەروەها هەر لەم یارییەدا یەکەم گۆڵی لەگەڵ یانەکەی تۆمار کرد کە بە ئەنجامی ٧-١ یارییەکەیان بردەوە. کاتێک وەرزی ١٩٥٧ دەستی پێکرد، پێلێ بووە یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بوو بە گۆڵکاری خولەکە. دوای دە مانگ لە گواستنەوەی بە شێوەیەکی پیشەگەرانە، بانگهێشتی هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی بەڕازیل کرا. دوای جامی جیهانی ١٩٥٨ و ١٩٦٢، یانە دەوڵەمەندەکانی ئەوروپا وەک ڕیال مەدرید و یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد هەوڵی گواستنەوەیاندا بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو. لە ساڵی ١٩٥٨ ئینتەرمیلان تەنانەت گرێبەستێکەکەی ئامادەکردبوو، بەڵام ئەنجێلۆ مۆراتی ناچار بوو گرێبەستەکەی بدڕێنێت لەسەر داوای سەرۆکی سانتۆس دوای ڕاپەڕینی هاندەرانی سانتۆس بۆ ڕێگری کردن لە گواستنەوەی پێلێ. هەروەها یانەی ڤالەنسیا ڕێککەوتنێکی ڕێکخست کە دوای مۆندیالی ١٩٥٨ پێلێی، بباتە یانەکەی بەڵام دوای ئاستەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا سانتۆس ڕەتیکردەوە یاریزانەکە بڕوات.لە ساڵی ١٩٦١ حکومەتی بەرازیل لە سەردەمی سەرۆک یانیۆ کوادرۆس پێلێی وەک "گەنجینەیەکی نیشتمانی" ناساند بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە گواستنەوەی بۆ دەرەوەی وڵات. بەڵام لەکۆتایدا پێلێ مانەوەی خۆی لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ڕاگەیاند دواتر لە ساڵی ١٩٥٨ یانەی سانتۆس بە یارمەتی پێلێ کە لەو ساڵە ٥٨ گۆلی تۆمارکرد بوو توانیان بەیەکەوە جامی پاولێستای بەڕازیل بەدەست بھێنن

یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٧٢ پێلێ پەیوەندی کرد بە یانەی نیوڕک کۆمۆسی ئەمریکی، لە گەڵ ئەو یانەیەش دوو دەستکەوتی گرنگ بەدەست بھێنێت

ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

پێلێ لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل لەمۆندیالی ساڵی ١٩٧٠

یەکەمی یاری پێلەیە لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ئەرجەنتین بوو لە یاریگای ماڕاکانا لە بەڕازیل ئەنجام درابوو کە لە یارییەکەیان تووشی شکست ھاتن بە ئەنجامی دوو گۆل بەرامبەر بە تاکە گۆلێک، کە تاکە گۆلی بەڕازیل ئەو تۆماری کردوو بووە یەکەم گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بوو تەمەنی ١٦ ساڵ و نۆ مانگ بوو، پێلێ لەگەڵ ھەڵبژاردەکەی توانیویەتی سێ ساڵ جامی جیھانیی فیفا بەدەست بھێنێت کە ئەمەش گرنگترین دەستکەوتە لە ژیانی پێلێ، پێلێ، دوایاریی نێودەوڵەتی خۆی، لە ١٨ـی یۆنیۆی ١٩٧١ـدا بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی یوگسلاڤیا ئەنجام دا، کە ئەو یارییە لە یاریگەی ڕیۆ دی جانیرۆ ئەنجام درا کە یارییەکە ٢ – ٢ کۆتایی ھات. بە گشتی پێلێ ٩٢ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی بەڕازیل ئەنجام دا، کە بەڕازیل ٦٧ یاریی بردەوە، لە ١٤ـیشدا شکستی دووچار ھاتبوو، ١١ـیش بەرامبەر بووبوو، ئەو کاتانەیشی کە پێلێ لە ھاوشانی (گارینچیا) یاریی کردووە، بەڕازیل ھیچ یارییەکەی نەدۆڕاندووە.

جامی جیھانی فیفای ١٩٥٨[دەستکاری]

لە مۆندیالی ١٩٥٨ـدا، لە یەکەم یاریدا ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر یەکێتیی سۆڤیەتی پێشووی یاریی کرد، پێلێ لەو کاتەدا، ھەم بچووکترین یاریزانی ئەو مۆندیالە بوو، ھەمیش بە بچووکترین یاریزانی بەشداربوو لە ھەموو مۆندیالەکاندا داندرا، کە تەمەنی ھێشتا نەگەییشتبووە ١٨ ساڵان. یەکەم گۆڵی خۆی لە مۆندیالدا، بەرامبەر ھەڵبژاردەی وێڵز بوو، بەوەیش بووە بچووکترین یاریزان، کە لە مێژووی مۆندیالدا گۆڵی تۆمارکردبێت، لە قۆناغی نیوەی کۆتاییدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا یاریی کرد، لەو یارییەدا پێلێ سێ گۆڵی تۆمار کرد و بەڕازیلی گەیاندە یاریی کۆتایی، بەوەیش بووە بچووکترین یاریزان، کە ھاتریکی لە مۆندیالدا تۆمار کردبێت و لەکۆتایدا توانیان بەیاریمەتی ھاوڕێکانی جامی جیھانی فیفیا ١٩٥٨ بەدەست بھێنن

جامی جیھانی فیفای ١٩٦٢[دەستکاری]

لە یەکەم یاریی ئەو مۆندیالەدا، ھەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر مەکسیک یاریی کرد و پێلێ گۆڵێکی تێیدا بۆ ھاوڕێکانی دروست کرد، ھەروەھا گۆڵێکیشی کرد، ئەوەیش دوای ئەوە ھات کە چوار یاریزانی دژەھەڵبژاردەکەی یاریی پێ کرد و بەڕازیل یاریی یەکەمی ٢ – ٠ بردەوە. لە یاریی بەڕازیلدا بەرامبەر ھەڵبژاردە چیکۆسلۆڤاکیای ئەو کات، پێلێ تووشی پێکان ھات، بۆیە لە جێگەی ئەو (ئەماریلدۆ) لەو پاڵەوانییەتییەدا یارییەکانی دیکەی ئەنجام دا و بەڕازیلیش بۆ جاری دووەم لەسەر یەک مۆندیالی بردەوە، کە لەوەدا یاریزان (گارینچیا) سەرۆکایەتیی بەڕازیلی کرد و بووە باشترین یاریزانی مۆندیالەکە.

جامی جیھانی فیفیا ١٩٦٦[دەستکاری]

پێلێ لەو مۆندیالەدا، بووە تاکە یاریزان کە لە سێ مۆندیالی لەسەریەکدا گۆڵی تۆمار کردبێت، کە گۆڵێکی لە لێدانی ڕاستەوخۆوە بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بولگاریا تۆمار کرد، بەڵام بەڕازیل لەو مۆندیالەدا لە خولی یەکەم و دەر نرا، ئەوەیش لە دوای مۆندیالی ١٩٣٤ەوە، یەکەمجار بوو بەڕازیل لەو قۆناغەدا دوور بخرێتەوە. لە دوای ئەو پاڵەوانییەتییەیش، پێلێ لێدوانی دا و گوتی: نامەوێت جارێکی دیکە لە مۆندیالدا یاریی بکەم

جامی جیھانی فیفای ١٩٧٠[دەستکاری]

ئەو کاتەی پێلێ لە لایەن ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیەوە لە ساڵی ١٩٦٩ بانگھێشت کرا، سەرەتا ڕەتی کردەوە، بەڵام دواتر قبووڵی کرد و لە یاریی پاڵاوتنی مۆندیالدا، ٦ گۆڵی تۆمار کرد، کە دواتر مۆندیالی ١٩٧٠ـی مەکسیک، بۆ پێلێ بووە دوامۆندیال کە تێیدا وەکو یاریزان بەشدار بێت. پێکھاتەی بەڕازیل لەو مۆندیالەدا، زۆر لە پێکھاتەی مۆندیالی ١٩٦٦ گۆڕابوو، کە گارینچیا، نیلتۆن سانتۆس، جیلما سانتۆس و جێلمار) ـی تێدا نەبوو، بەڵام پێلێ و ڕیڤیلینۆ و گارزینھۆ و جێرسۆن و تۆستا و کۆڵدواڵدۆ مابوون، کە ئەوانە بە باشترین یاریزانانی بەڕازیل لە مێژوودا دادەنرێن. پێلێ لە قۆناغی یەکەمی ئەو مۆندیالەدا ٢ گۆڵی تۆمار کرد، کە یەکەمیان بەرامبەر چیکۆسلۆڤاکیا و دووەمیشیان بەرامبەر ڕۆمانیا بوو، کە لە ڕێگەی لێدانی ڕاستەوخۆوە دەستی خست. پێلێ ڕۆڵی لە سەرکەوتنەکانی بەڕازیلدا ھەبوو، ئەویش لە ڕێگەی دروستکردن و تۆمارکردنی گۆڵەوە، لە یاریی کۆتاییشدا کە کەوتنە بەرامبەر ئیتاڵیا، پێلێ یەکەم گۆڵی بە لێدانی سەر تۆمار کرد، ئەوەیش بە شێوەیەکی زۆر جوان بوو، بازدانێکی زۆر جوانی کرد، دواتر دوو گۆڵی دیکەی بۆ ھەریەک لە ھاوھەڵبژاردەکانی (گارزینھۆ و کارلۆس ئەلبێرتۆ) دروست کرد و بەڕازیل یارییەکەی ٤ – ١ گۆڵ بردەوە و بووە خاوەن سێیەمین مۆندیال لە مێژوودا. لە دوای یارییەکە، یاریزانێکی ئیتاڵیا، ئەوەی گوت کە پێلێ لە بەرگ و جەستەی مرۆڤ دروست نەکراوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

پێلێ لە ماوەی ژیانیدا سێ جار هاوسەرگیری کردووە، و چەندین پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە، چەندین منداڵی هەیە.لە ٢١ی شوباتی ١٩٦٦، پێلێ لەگەڵ رۆزماری دۆس ریس شۆڵبی هاوسەرگیری کرد. دوو کچ و کوڕێکیان هەبووە: کێلی کریستینا (لەدایکبووی ١٣ی ژانویەی ١٩٦٧)، جێنیفر (لەدایکبووی ١٩٧٨) و کوڕەکەیان ئێدسۆن (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٧٠). لە ساڵی ١٩٨٢ لەیەکتر جیابوونەوە.[١]لە ساڵی ١٩٨١ تا ١٩٨٦ پێلێ پەیوەندییەکی ڕۆمانسی لەگەڵ پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی شوکسای هەبوو.[٢] لە نیسانی ساڵی ١٩٩٤، پێلێ هاوسەرگیری لەگەڵ دەروونناس و گۆرانیبێژ ئاسوریا لیمۆس سایکێساس کردووە، کە لە ٢٨ی ئەیلوولی ١٩٩٦ دوانەیەکی لەدایکبوو، لە ساڵی ٢٠٠٨ جیابوونەتەوە.[٣]جگە لە منداڵەکانی ژیانی هاوسەرگیری، دوو منداڵی دیکەی لە پەیوەندییە سۆزدارییەکانی پێشووی هەبووە، لەنێویاندا کچەکەی، ساندرا ماچادۆ، کە لە ساڵی 1964 لە پەیوەندی لەگەڵ ئەنیزیا ماچادۆی خزمەتکاری ماڵەوەی لەدایکبووە، کە ساڵانێکی زۆر تێکۆشا بۆ ئەوەی پێلێ دان بەوەدا بنێت کە کچەکەیەتی، بەڵام ئەفسانە هەر رەتیکردەوە پشکنینی DNA ئەنجام بدات.لە ساڵی ٢٠١٦ هاوسەرگیری لەگەل مارسیا ئاوکی خەڵکی ژاپۆن ئەنجامدا .[٤]

پەیوەندی و منداڵ[دەستکاری]

سیاسەت[دەستکاری]

ئایین[دەستکاری]

پێلێ کە کەسێکی کاسۆلیکیی بوو، جلێکی واژۆکراوی بەخشییە پاپا فرانسیس. بە یاوەری تۆپی پێیەکی واژۆکراوی ڕۆناڵدۆ.

تەندروستی[دەستکاری]

پێلێ لە ماوەی ژیانیدا تووشی چەندین کێشەی تەندروستی بوو ، ساڵی ١٩٧٧ لە نەشتەرگەرییەکدا گورچیلەی ڕتسنی دەرهێنرا،[٥] لە ساڵی ٢٠١٢ نەشتەرگەری سەرکەوتووی بۆ بڕبڕەی پشتی کرا. لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە تیروپشکی جامی جیهانی فیفای ٢٠١٨ی مۆسکۆ لە سەرکووسی گەڕۆک دەرکەوت.[٦]دوای مانگێک بەهۆی تێکچوونی تەندرووستیەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە.[٦] لە ساڵی ٢٠١٩ بەهۆی هەوکردنی بۆڕی میزەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرا و نەشتەرگەری بۆ لابردنی بەردی گورچیلەی بۆ کرا.[٧] لە شوباتی ٢٠٢٠ ئیدینهۆی کوڕەکەی رایگەیاند کە باوکی دوای نەشتەرگەرییەکەی کە بۆ رانی کرابوو ناتوانێت بە پێ بڕوات.[٨]لە ئەیلوولی ٢٠٢١، پێلێ نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێیەک لە لای ڕاستی قۆڵۆنەکەی کرد. [٩]هەرچەندە کێلی کچە گەورەکەی ڕایگەیاند کە "دۆخی باشە"، بەڵام چەند ڕۆژێک دواتر بەهۆی تێکچوونی تەندروستیەوە گەیەندرایەوە بۆ چاودێری چڕ،[١٠]لە راپۆرتە پزیشکییەکەیدا دەرکەوت، تووشی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان بووە، بەڵام رۆژ بە رۆژ دۆخی تەندروستی تێکدەچوو .٢١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی ئالبێرت ئانیشتاینی شاری ساوپاولۆ رایگەیاند" شێرپەنجە لە جەستەی پێلێ-دا بڵاوبووەتەوە و گورچیلەکانی پەکیان کەوتووە و دڵیشی تەواو نییە و پێویستی بە چارەسەر و گرنگیدانی چڕ و تایبەتە." [١١][١٢]ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە نەخۆشخانەی ئالبێرت ئانیشتاین بەهۆی شێرپەنجەوە ڕاگەیەندرا.[١٣]

مردن[دەستکاری]

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، پێلێ لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە شاری ساوپاولۆی بەڕازیل کۆچی دوایی کرد. جۆ فراگا بریکارەکەی مردنی پشتڕاستکردەوە. پێلێ لە ساڵی ٢٠٢١ەوە چارەسەری شێرپەنجەی قۆڵۆنی بۆ دەکرا و ماوەی مانگی ڕابردووش بەهۆی چەندین نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوو.[١٤][١٥]

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی مردنی پێلێ هەریەکە لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کیلیان مباپێ و لیۆنێل مێسی و نەیمار و محەممەد سەلاح و ئەشرەف حەکیمی و ئێرلینگ هالاند و کەسایەتییە وەرزشییە گەورەکانی دیکە هاوخەمی خۆیان دەربڕی. [١٦] [١٧] [١٨] بڕیارە لە ٢ و ٣ی ژانویەی ٢٠٢٣ پرسەی پێلێ لە یاریگای سانتۆس بەڕێوەبچێت. [١٩] [٢٠] دوای پرسەکە، پێلێ لە میمۆریال نێکرۆپۆل ئیکومێنیکا بە خاک دەسپێردرێت. [٢١]

پێلێ و لوولا
پێلێ و کلینتۆن ساڵی ١٩٩٧ .

دەستکەوتەکان[دەستکاری]

سانتۆسی بەڕازیلی[دەستکاری]

  1. جامی لێپەرتادۆسی بەڕازیلی ٢ جار لە ساڵانی ١٩٦٢, ١٩٦٣
  2. پاڵەوانییەتی پاولیستا ١٠ جار
  3. جامی تاشا ٥ جار
  4. جامی ڕۆبێرتۆ گۆمێس پێدرۆسا ١ جار
  5. جامی جیھانی یانەکان کە ئەوکات ناوی جامی ئینتەر ناشناڵ بوو ٢ جار لە ساڵانی ١٩٦٢, ١٩٦٣
  6. جامی ڕیکۆپا ی ئینتەرناشناڵی ١ جار

نیۆڕک کۆمۆسی ئەمریکی[دەستکاری]

  1. جامی باکووری ئەمریکی ١جار
  2. پاڵەوانییەتی ئەتلەنتیکی ١ جار

دەستکەوتەکانی لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل[دەستکاری]

  1. جامی جیھانیی فیفا ٣ جار لەساڵانی ١٩٥٨, ١٩٦٢, ١٩٧٠
  2. جامی ڕۆکا ٢ جار لە ساڵانی ١٩٥٧, ١٩٦٣

دەستکەوتی تاکەکەسی[دەستکاری]

  • پێلێ لە ماوەی ژیانی خاوەن ١٢٨٢ گۆلی تۆمارکردووە کە ئەمەش لە ژیانی وەرزشکاری تۆپی پێ دەگمەنە
  • گۆڵکاری جامی پاولێستا ١١ جار
  • گۆڵکاری کۆپا ئەمریکا تەنیا ١ جار
  • کەسایەتی ساڵی تۆپی پێی دەزگای BBC
  • باشترین یاریکەری لاوی جامی جیھانیی فیفا ١ جار
  • باشترین یاریکەری جیھان ١ جار

خشتەی ١٢٨٢ گۆل[دەستکاری]

یانە و ھەڵبژاردە یاری گۆل ڕێژە
بەڕازیل یانەی سانتۆسی بەڕازیلی ١١٢٠ ١٠٨٧ ٠٫٩٧
ویلایەتە یەکگرتووەکان یانەی نیۆڕک کۆمسی ئەمریکی ١٠٧ ٦٤ ٠٫٦٠
بەڕازیل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل ١٠٧ ٩٥ ٠٫٨٩
یانەی تر ٣٢ ٣٦ ١٫١٢٥
کۆی گشتی ١٣٦٦ ١٢٨٢ ٠٫٩٤

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Duarte, Michael (2014-08-20). "Brazilian Soccer Legend Pelé Scores A Marriage Hat Trick [VIDEO]". Latin Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-29.
  2. ^ "A Look Back at Xuxa and Pelé's Controversial Relationship". Remezcla (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-29.
  3. ^ Duarte, Michael (2014-08-20). "Brazilian Soccer Legend Pelé Scores A Marriage Hat Trick [VIDEO]". Latin Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-29.
  4. ^ "Football legend Pele marries 'definitive love'". belfasttelegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2022-12-29.
  5. ^ "Pelé tem apenas um rim desde que era jogador de futebol - 28/11/2014 - Esporte". Folha de S.Paulo. Retrieved 2022-12-30.
  6. ^ ئ ا Sport, Telegraph (2018-01-19). "Pele recovering in hospital after collapsing with exhaustion". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2022-12-30.
  7. ^ Gray, Melissa (2019-04-14). "Pele recovering after kidney stone procedure in Brazil". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-30.
  8. ^ "Pele: Brazil legend reluctant to leave his home, says son Edinho". Sky Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-30.
  9. ^ "Pele: Brazil legend remains in intensive care as he recovers from surgery to remove tumour". Sky Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-30.
  10. ^ "Pele released from hospital to begin chemotherapy – DW – 09/30/2021". dw.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-30.
  11. ^ "Pelé é internado e passa por exames em São Paulo; quimioterapia não responde e situação preocupa". ESPN.com (بە پورتوگالی). 2022-11-30. Retrieved 2022-12-30.
  12. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/sports/301220221. Retrieved 2022-12-30. {{cite web}}: Missing or empty |title= (help)
  13. ^ "Brazilian football icon Pele has died at the age of 82". Sky News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-30.
  14. ^ "Brazil legend Pele dies aged 82". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-29.
  15. ^ "Pelé, Brazil's mighty king of 'beautiful game,' has died". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 2022-12-29. Retrieved 2022-12-29.
  16. ^ "Pele: Neymar, Kylian Mbappe and Cristiano Ronaldo among those paying tribute". BBC. Retrieved 29 December 2022.
  17. ^ "Pele dies - live updates: Pele's final message to the world as tributes pour in from sporting royalty". Sky News. Retrieved 30 December 2022.
  18. ^ "'Your legacy will be eternal': sporting world pays tribute to Brazilian legend Pele". Reuters News. Retrieved 30 December 2022.
  19. ^ "'Pelé is eternal!': Tributes pour in from soccer stars, world leaders". The Washington Post. Retrieved 30 December 2022.
  20. ^ "Pele's funeral and burial to take place in hometown Santos". AP NEWS (بە ئینگلیزی). 29 December 2022. Retrieved 30 December 2022.
  21. ^ Pedroso, Camilo Rocha,George Ramsay,Tara John,Flora Charner,Rodrigo (29 December 2022). "Brazilian soccer legend Pelé dies at 82". CNN (بە ئینگلیزی). Retrieved 30 December 2022.