بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لیز ترەس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لیز ترەس
Mary Elizabeth Truss لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون٢٦ی تەممووزی ١٩٧٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٤٩ ساڵ)
ئۆکسفۆرد لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Roundhay School
  • Merton College لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەسیاسەتوان، accountant لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Cable & Wireless plc (٢٠٠٠–٢٠٠٥)
  • Reform
  • Shell (١٩٩٦–٢٠٠٠) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانBritannia Unchained لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزبپارتی پارێزگاران لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرHugh O'Leary لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • John Truss لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
  • Priscilla Mary Grasby لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.elizabethtruss.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
واژوو
پلەSecretary of State for Environment, Food and Rural Affairs (٢٠١٤–٢٠١٦)، Secretary of State for Justice (٢٠١٦–٢٠١٧)، Lord Chancellor (٢٠١٦–٢٠١٧)، member of the 57th Parliament of the United Kingdom (٢٠١٧–٢٠١٩)، member of the 56th Parliament of the United Kingdom (٢٠١٥–٢٠١٧)، member of the 55th Parliament of the United Kingdom (٢٠١٠–٢٠١٥)، Chief Secretary to the Treasury (٢٠١٧–٢٠١٩)، member of the 58th Parliament of the United Kingdom (٢٠١٩–٢٠٢٤)، Member of the Privy Council of the United Kingdom (٢٠١٤–)، Minister for Women and Equalities (٢٠١٩–٢٠٢٢)، Secretary of State for International Trade (٢٠١٩–٢٠٢١)، President of the Board of Trade (٢٠١٩–٢٠٢١)، Secretary of State for Foreign and Commonwealth Affairs (٢٠٢١–٢٠٢٢)، Leader of the Conservative Party (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، First Lord of the Treasury (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، Minister for the Civil Service (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، Minister for the Union (٢٠٢٢–٢٠٢٢)، president of the Oxford University Liberal Democrats لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ماری ئێلیزابێت ترەس یان لیز ترەس (لەدایکبووی ١٩ی تەممووزی ١٩٧٥)، سیاسەتوانێکی بەریتانییە، لە مانگی ئەیلول تا تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتووبووە، دوای ٥٠ ڕۆژ لە پۆستەکەیدا لەناو قەیرانێکی دارایی و سیاسیدا دەستی لەکارکێشایەوە، کە بووە کورتترین سەرۆکوەزیران لە مێژووی شانشینی یەکگرتوودا. لە ئەیلوولی ٢٠٢١دا تا ئەیلوولی ٢٠٢٢دا وەزیری دەرەوەی بەریتانیایابووە. پێشتریش لە چەند پوستێکی جیاوازدا لە کابینەکانی دەیڤد کامیڕۆن و تێریزا مەی و بۆریس جۆنسۆن دا بەشداری کردووە و لە ساڵی ٢٠١٠ دا ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیایە. لە ساڵی ١٩٩٦ بووە ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا و لە پێش ساڵی ١٩٩٦ ئەندامی پارتی لیبرال دیموکراتی بەریتانیا بووە.[١]

ترەس لە کۆلێژی مێرتۆن لە ئۆکسفۆرد خوێندوویەتی و سەرۆکی لیبراڵ دیموکراتەکانی زانکۆی ئۆکسفۆرد بووە. لە ساڵی ١٩٩٦ ھەم زانکۆی تەواو کردووە و ھەم پەیوەندی بە پارتی پارێزگارانەوە کردووە. لە کۆمپانیای شێڵ و کەیبڵ و وایەرلێس کاری کردووە، ھەروەھا جێگری بەڕێوەبەری دامەزراوەی توێژینەوەی ڕیفۆرم بووە. ترەس لە ھەڵبژاردنی گشتی ساڵی ٢٠١٠ بۆ باشووری ڕۆژئاوای ناوچەی نۆرفۆلک ھەڵبژێردرا. وەکو ئەندامێکی پشتەوەی ناو پەرلەمان داوای چاکسازی لە چەندین بواری سیاسەتدا کرد لەوانە چاودێری منداڵان، پەروەردەی بیرکاری و ئابووری. گرووپی بازاڕکردنی ئازادی لە پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران دامەزراند و ژمارەیەک توێژینەوە و کتێبی نووسیوە یان ھاوبەشی نووسیوە، لەوانە دوای ھاوپەیمانی (٢٠١١) و بەریتانیای بێ زنجیرە (٢٠١٢).

ترەس لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٤ وەک جێگری وەزیری دەرەوە لە پەرلەمان بۆ چاودێری منداڵان و پەروەردە کاری کردووە، پێش ئەوەی لەلایەن سەرۆک وەزیران دەیڤید کامیرۆنەوە وەک وەزیری دەرەوە بۆ ژینگە و خۆراک و کاروباری گوندەکان لە گۆڕانکارییەکانی کابینەکەی ساڵی ٢٠١٤دا دەستنیشان بکرێت بۆ کابینەکە. ھەرچەندە لایەنگری ھەڵمەتی بەریتانی بەھێزتر بوو لە ئەورووپا بۆ مانەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا لە ڕیفراندۆمەکەی ساڵی ٢٠١٦، بەڵام دوای ئەنجامەکە پشتگیری لە دەرچوونەکە (برێکزیت) کرد.

لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ ترەس لە ھەڵبژاردنی سەکردایەتی پارتی پارێزگاران بۆ جێگرتنەوەی بۆریس جۆنسۆن سەرۆکی پارتەکە خۆی کاندید کرد، بەڵێنی دابوو ئەگەر سەرکەوتووبێت ڕێژەی باج کەم دەکاتەوە و وەک کەسێکی پارێزەر حوکوم دەکات،[٢] لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، تروس بە کۆکردنەوەی ٨١٣٢٦ دەنگ، سەرکەوتنی بەدەستھێنا و بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران ھەڵبژێردرا.[٣]

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەهۆی قەیرانە سیاسی و ئابوورییەکان ئەو ڕەخنە زۆرانەی لەلایەن هاوڵاتیانی وڵاتەکەیەوە لێدەگیرا، تروس نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیران پێشکەش کرد دوای 44 ڕۆژ لە مانەوەی لەو پۆستە، بەمەش دەبێتە کورتترین ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران لە مێژووی بەریتانیادا.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Liz Truss quizzed on 'no handouts' policy». BBC News (بە ئینگلیزی).
  2. ^ Riley-Smith، Ben (2022-07-10). «Exclusive: Liz Truss launches leadership bid with tax cut challenge to Rishi Sunak». The Telegraph (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0307-1235. لە 2022-09-05 ھێنراوە.
  3. ^ «Truss wins Tory leadership race and faces daunting challenge as PM». The Independent (بە ئینگلیزی). ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «لە دوای لیز ترەس؛ کێ کەمترین ماوە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووە؟». nrttv.com. لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)