داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا/ئەرشیڤ/ئەرشیڤی ٢٠٢٠
٢٠٢٠[دەستکاری]
کانوونی یەکەم[دەستکاری]
- ١٧ی کانوونی یەکەم – ڕۆبێرت لێڤاندۆفسکی یاریزانی بایەرن میونشن خەڵاتی فیفای ٢٠٢٠ بۆ باشترین یاریزانی جیھان بەدەست ھێنا.
- ٢ی کانوونی یەکەم – ڤالیری گیسکارد دیستان سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا لە تەمەنی ٩٤ ساڵی کۆچی دواییی کرد.
تشرینی دووەم[دەستکاری]
- ٢٩ی تشرینی دووەم – یانەی ئەھلیی میسڕی لەدوای بردنەوەی بەسەر یانەی زەمالەک لە ئەنجامی کۆتایی ٢ x ١ توانیی نازناوی نۆیەم خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا بەدەست بھێنێت.
- ٢٥ی تشرینی دووەم – دیێگۆ مارادۆنا یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین لە تەمەنی ٦٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
- ١٨ی تشرینی دووەم – فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەمەنی ٤٢ ساڵی کۆچی دواییی کرد.
- ١١ی تشرینی دووەم – خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە سەرۆک وەزیرانی بەحرەین لە تەمەنی ٨٤ ساڵی کۆچی دواییی کرد.
- ١٠ی تشرینی دووەم – قادر حاجی عەلی سیاسەتوانی کوردی باشووری کوردستان لە سلێمانی کۆچی دواییی کرد.
- ٧ی تشرینی دووەم – مۆسیقازانی کورد و مامۆستای ئامێری دووزەلە ئەمانوڵڵا تاھیری لە تەمەنی ٨٥ ساڵی لە ناوچەی کولیایی کۆچی دواییی کرد.
- ٧ی تشرینی دووەم – جۆو بایدن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرکەوت و دیموکراتەکان جڵەوی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیرانیشیان گرتە دەست.
تشرینی یەکەم[دەستکاری]
- ٣١ی تشرینی یەکەم – شاعیری کورد جەلال مەلەکشا لە تەمەنی ٦٩ ساڵی لە شاری سنە کۆچی دواییی کرد.
- ٣١ی تشرینی یەکەم – ئەکتەری سکۆتلەندی شۆن کۆنەری لە تەمەنی ٩٠ ساڵی مرد.
- ٢٩ی تشرینی یەکەم – لە شاری نیسی فەرەنسا کۆچبەرێکی نایاسایی ھێرشێکی کردە سەر کەنیسەیەک و لە ئەنجامیدا سێ کەس کوژران.
- ٢٦ی تشرینی یەکەم – ئاژانسی فڕینناسی نیشتیمانی ئەمریکی ڕای گەیاند لە ڕێگای پڕۆژە و فڕۆکەی سۆفیا توانی ئاو لەسەر ڕوو تەختی مانگ بدۆزێتەوە.
- ٢٥ی تشرینی یەکەم – نووسەر و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کاکەمەم بۆتانی لە شاری ھەولێر کۆچی دواییی کرد.
- ٢٣ی تشرینی یەکەم – سوودان و ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی سەرەتایییان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات ڕاگەیاند.
- ١٨ی تشرینی یەکەم – لویس ئارسە لە ھەڵبژاردنی گشتیدا بە سەرۆکی بۆلیڤیا ھەڵبژێردرا.
- ١٧ی تشرینی یەکەم – پارتی کرێکارانی نیوزیلاند بە سەرۆکایەتی جاسیندا ئاردێرن سەرۆک وەزیران زۆرینەی کورسییەکانی ھەڵبژاردنی گشتی ٢٠٢٠ی نیوزلەندای بردەوە.
ئەیلوول[دەستکاری]
- ٢٩ی ئەیلوول – نەواف ئەحمەد جابر سەباح دوای مردنی براکەی، سەباح ئەحمەد جابر سەباح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا، بووە میری کووەیت.
- ٢٧ی ئەیلوول – ھێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ پێکیان دادا، و بووە ھۆی پێشەکییەک بۆ حکوومەت نیزامی لە ھەردوو وڵات و جوڵاندنی سەربازی لە ئەرمینیا.
ئاب[دەستکاری]
- ١٢ی ئاب – ڕێژەی گشتگیربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٢٠٬٠٠٠٬٠٠٠ کەس و لە ناویاندا ٧٣٦٬٠٠٠ کەس مردوون، و ١٢٬٢٨١٬٠٠٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە.
- ٤ی ئاب – چەند تەقینەوەیەک لە بەیرووت، لوبنان، بەلایەنی کەمەوە بوونە ھۆی کوشتنی ١٥٨ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٦٬٠٠٠ کەسی تر.
تەممووز[دەستکاری]
- ٢٠ی تەممووز – کەشتیی ئاسمانیی ھیوا نێردرایە سەر ھەسارەی بارام لە ناوەندی بۆشاییی تانیگاشیما لە وڵاتی یابان. ئەو کەشتییە دەبێتە یەکەمین کەشتی ئاسمانی نەتەوەیی عەرەب و وڵاتی ئیمارات کە تایبەتە بە ھەسارەی بارام.
- ١٨ی تەممووز – کلکداری نیووایز بەدرێژایی مانگی تەممووز لە بەرەبەیاندا کۆتایییەکانیش لە شەوان لە ئاسمانی زەوی دەردەکەوی.
- ١٠ی تەممووز – دوای ٨٦ ساڵ لە ڕاگرتنی نوێژکردن لە ناوی، دادگای کارگێڕی بەرزی تورکیا بڕیاڕی بە گۆڕینی ئایاسۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت دا.
- ٩ی تەممووز – ئاماری گشتگیربوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرز بوویییەوە و گەیشتە ١٢ ملیۆن کەس لە ھەموو جیھان، ئاماری ڕێژەی مردووان ٥٤٨ ھەزار کەس؛ بە نزیکەیی ٦ ملیۆن و ٥٦١ ھەزار کەس لە نەخۆشییەکە چاک بوونەوە.
- ٧ی تەممووز – لافاوی دوورگەی کیوشو ٢٠٢٠ بووە ھۆی کوشتنی ٤٩ کەس لە باشووری ژاپۆن.
حوزەیران[دەستکاری]
ئایار[دەستکاری]
- ٢١ی ئایار – خۆرگیران خۆرگیرانێکی نیمچەیی ڕوویدا، کە لە بەشێک لە ئەفریقا و ئاسیا بیندرا. لەگەڵ بەشێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، و لە ھەرێمی کوردستانیش ئەو خۆرگیرانە بە شێوەیەکی نیمچەیی بیندرا.
- ٦ی ئایار – پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکیدا متمانەی بە مستەفا کازمی بەخشی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق.
نیسان[دەستکاری]
- ١٣ی نیسان – لە کاتی بەرپابوونی گەردەلوولی جەژنی زیندوبوونەوەی ٢٠٢٠ لە باشووری ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان، سی و ھەشت کەس مردن.
- ٣ی نیسان – بەھۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی تووشبووان لە جیھان گەیشتە یەک میلیۆن کەس، و ڕێژەی مردن بەو ڤایرۆسە گەیشتە ٥٤ ھەزار حاڵەت.
ئازار[دەستکاری]
- ٢٤ی ئازار – لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی بە ھۆکاری گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری دا بە گواستنەوەی سەرجەم یارییە ئۆڵمپیادەکانی تۆکیۆ بۆ ساڵی ٢٠٢١.
- ١٨ی ئازار – بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە پارێزگای دھۆک بوونە ھۆی زیانگەیاندن بە زیاد لە ٤٠٠ خانوو، ٦٠ ئۆتۆمۆبیل، و خنکانی کەسێک.
شوبات[دەستکاری]
- ٢٥ی شوبات – سەرۆک کۆماری پێشووی میسڕ حوسنی موبارەک لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا مرد.
- ١٠ی شوبات – لە ٩٢ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار فیلمی کۆریی مشەخۆر بووە براوەی چوار خەڵات کە بریتین لە باشترین وێنەگرتن و باشترین دەرھێنەر (بۆنگ جوون-ھو).
- ١ی شوبات – بەفەرمی پەسەندکرا کە شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) لە یەکێتیی ئەورووپا بچێتە دەرەوە.
کانوونی دووەم[دەستکاری]
- ٣٠ی کانوونی دووەم – ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا باری نائاسایی ڕاگەیاند.
- ٢٦ی کانوونی دووەم – یاریزانی یاری سەبەتە کۆبی برایەنت بەھۆی تێکشکانی ھەلیکۆپتەرەکەی گیانی لەدەستدا.
- ٨ی کانوونی دووەم – فڕۆکەی ٧٥٢ی ھێڵی ئاسمانیی نێونەتەوەییی ئوکراینا لە تاران کەوتە خوارەوە، و بووە ھۆی کوشتنی سەرجەم ١٧٦ کەسەکەی سەر پشتی فڕۆکەکە.
- ٣ی کانوونی دووەم – لە ھێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکیدا ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ھێزی قودسی ئێرانی کوژرا.