شەڕی حەسیچە (٢٠٢٢)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شەڕی حەسیچە
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی سووریا و شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان

بارودۆخی سەربازی لە دوای ھێرشکردنەی سەر بەندیخانە (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢)
ڕێکەوت٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ – ۳۱ی کانوونی دووەمی ۲۰۲۲
شوێن36°28′39″N 40°45′45″E / 36.47750°N 40.76250°E / 36.47750; 40.76250پۆتانەکان: 36°28′39″N 40°45′45″E / 36.47750°N 40.76250°E / 36.47750; 40.76250
دۆخ

ھەسەدە و ھاوپەیمانان سەرکەووتن

  • ھەسەدە بەندینخانە و ناوچەکانی دەوروبەری گرتەوە
شەڕکەرەکان

ڕۆژاوا

ویلایەتە یەکگرتووەکان ویلایەتە یەکگرتووەکان

شانشینی یەکگرتوو شانشینی یەکگرتوو
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش
فەرماندە و سەرکردەکان

مەزڵوم کۆبانی
عوسمان مەحموود عوسمان [١]
فەرھاد شامی

سیامەند عەلی
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ئەبوو عوبەیدا خۆبەدەستەوەدان[٢]
ھێز

١٠،٠٠٠ شەڕڤانی ھەسەدە

ھێز و زرێپۆشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتوو

ھێزە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانیی دژی داعش[٣]

+١٠٠ (لە دەستپێکی ھێرشەکەدا)

٨٠٠ کەس ھەڵاتن (گوتراوی داعش)
زەرەر و زیانە گیانییەکان

بەپێی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا:
٥٠ کوژراو،[٤]
٥٠ بارمتە گیراو[٥]


بەپێی داعش:
٢١٢ کوژراو، ٢٨ ئۆتۆمۆبیل سوتێنران،[٦][٧]

٢٣ بارمتە گیراو[٨]

بەپێی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا:[٤]
دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ١٤ کوژراو،
٦٠٠ کەس دیسان دەسبەسەر یان ڕادەست بوونەوە
بەپێی ھەسەدە:

دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ١٧٠ کوژراو[٩]
٧ خەڵکی مەدەنی کوژران[٤] ٤٥،٠٠٠ خەڵکی مەدەنی ئاوارە بوون[١٠]

شەڕی حەسیچە یان شەڕی بەندیخانەی غوێران ھێرشێکی بەرفراوانی ڕێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بۆ سەر بەندیخانەی غوێرانی ناوچەی حەسیچە بە مەبەستی ئازادکردنی ئەندامە دەسبەسەرکراوەکانی داعشی ناو گرتووخانەکە بوو، کە لەژێر سەرپەرشتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردانی ڕۆژاوایە. ھێرشەکە لەلایەن چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا بە گەورەترین ھێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکە دیاری کرا، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ دوایین جار ھێرش کرایە سەر داعش و لەو ناوچەیە پاشەکشەی پێ کرا.[١١][١٢][١٣][١٤][١٥]

کاتھێڵی ڕووداوەکان[دەستکاری]

٢٠ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

ھێرشەکانی داعش درەنگانێکی شەوی ٢٠ی کانوونی دوووەم بۆ یەکەم جار دەستی پێکرد پاش ئەوەی داعش لە ڕێگای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و ھەروەھا لە دواتریش تەقاندنەوەی ماتۆڕسکلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردە سەر بەندیخانەی غوێران، لە پاشان ھێزەکانی داعش ھێرشی زەمینیان دەستپێکرد بە تەقەکردن بە ئاراستەی بەندیخانەکە. ئاگرێکی گەورە لە ئەنجامی تەقینەوەکان لە ناوچەی بەندیخانەکە دروست بوو. ھاوکات ھێرشەکە بووە ھۆی دروستبوونی ئاژاوە و یاخیبوونی زیندانییەکان، بەمەش توانیان دەستیان بگات بە چەک و تەقەمەنیەکانی ستافی بەندیخانەکە، توانیان بەشێکی کۆنتڕۆڵ بکەن و چەندین زیندانیش ڕایان کرد.

٢١ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

ڕۆژی دواتر ھێرش و شەڕوپێکدادانەکان بەردەوام بوو ، چەکدارانی داعش لە ناوچەی زحوری شاری حەسەچە بڵاوبوونەوە و توانیان دەستبگرن بەسەر بەشێکی گرتووخانەکە ، ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەمەستی پشتیوانیکردنی ھێزە کوردییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە ھێزی ئاسمانی و زەمینی بۆ ناوچەکە نارد .[١٦]ھێزەکانی ھەسەدە ڕایانگەیاند کە توانیویانە ٨٩ زیندانی ڕاکردوو دەستگیر بکەنەوە ، ھەروەھا ڕایگەیاند بەھۆی شەڕەکەوە کارەبای چەند بەشێکی شارەکە پچڕاوە.[١٧]ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگییەوە ٢ ھێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بینایەک کە چەکدارنی داعش خۆیانیان تێدا حەشاردابوو .

چاودێری مافەکانی مڕۆڤ لە سوریا بڵاویکردەوە ، شەڕوپێکدادانی نێوان ھێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرتوخانەکە و ناوچەکانی حەسەچە بەردەوامە.[١٨]

لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی ٢١ی کانوونی دوومدا فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام بوون لە پشتیوانیکردنی ئاسمانی و ھێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش ، ھەروەھا شەڕ و پێکدادانی قورس لە بەرەی گرتووخانەی غوێران و گەڕەکە داگیرکراوەکانی غوێران و زوحور دژی داعش بەردەوام بوو.

٢٢ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

شەڕەکە لە شەودا بەردەوامی ھەبوو ، لە بەرەبەیانیدا ھێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕانەوە ، لە شەڕوپێکدادانەکانی شەودا پێنج چەکداری ھەسەدە و ٦ چەکداری داعش کوژران .ھەروەھا ھێزەکانی ھەسەدە ڕایگەیاند توانیویانە ٤١ زیندانی ڕاکردووی دیکەی داعش دەستگیربکەنەوە و کۆی گشتیان بە ١٣٠ زیندانیان دەستگیرکردەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕایانگەیاند نازانرێت چەند زیندانی ئەندامی داعش لە گرتووخانەکە توانیویان ڕابکەن ، کە کۆی ژماری زیندانیەکان بە ٣٥٠٠ کەس دانراون .بە درێژایی ڕۆژەکە شەڕوپێگدادانی قورس لە ناوچەکانی دەوروربەری بەندینخانەی غوێران ڕویدا ، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەردەوامیان دا بە ھێرشە ئاسمانیەکانیان بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە داعش دەستی بەسەردا گرتبوون ، بۆ ئەو مەبەستە فڕۆکەیەکی ئەپاچی ئەمریکی بۆ ناوچەکە نێردرا.

٢٣ی کانوونی دووەم[دەستکاری]

لە بەرەبەیاندا، دووبارە گرژی و شەڕوپێکدادانی قورس لە ناوچەی بەندینخانەی غوێران و دەوروبتری ڕوویدا، ھێزەکانی ھەسەدە و ھاوپەیمانان بەچڕی ھەوڵیاندا چەکدارانی داعش لە گەڕەکەکان دەربکەن و گەمارۆیان بدەن، لە ئەنجامی شەڕەکان ١٦ چەکدای داعش کوژران و ٥ شەڕڤانی ھێزەکانی ھەسەدەش کوژران.

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Osman Mahmoud Othman" from the city of Ain al-Arab, east of #Aleppo, who was the commander of the SDF commando forces, was killed in the battles of al-Sina'a prison". January 2022.
  2. ^ "Five fighters killed : ISIS "Emir" surrenders with 20 followers in Ghuwayran prison". Syrian Observatory for Human Rights. 29 January 2022.
  3. ^ "Nearby Ghuwayran prison : International Coalition aircraft target ISIS prisoners and cells' hideouts". Syrian Observatory for Human Rights.
  4. ^ ئ ا ب "Nearly 600 surrendered so far | More prisoners hand themselves in to military forces, amid inspection and combing operations". SOHR. 25 January 2022. Retrieved 25 January 2022.
  5. ^ "Amid strict siege on Ghuwayran prison ISIS members threaten to execute hostages". SOHR. 23 January 2022.
  6. ^ "IS Says 200+ SDF Personnel Killed, Over 800 Prisoners Freed in Major Offensive in Hasakah". SITE Intelligence Group. 22 January 2022.
  7. ^ "IS Claims 12 SDF Personnel Killed in Clashes Near al-Sina'a Prison, 'Amaq Provides Attack Footage". SITE Intelligence Group. 24 January 2022.
  8. ^ "'Amaq Video Shows SDF Captives in IS Grip, Fighter Urges Local Muslims Shelter Prison Escapees". SITE Intelligence Group. 22 January 2022.
  9. ^ SOHR: More than 200 reported dead after Isis prison break in Syria as clashes continue
  10. ^ "بعد عملية سجن غويران.. القتال مستمر بين عناصر داعش وقسد". irfaasawtak.com.
  11. ^ "Amid new riot by ISIS prisoners : International Coalition jets fly over "Ghuwayran " prison". 20 January 2022.
  12. ^ "Recent development : SDF military forces open fire on Ghuwayran prison's gate, attempting to put an end to ISIS prisoners' riot". 21 January 2022.
  13. ^ "North Press correspondent wounded in ISIS riot in Syria's Hasakah". January 21, 2022.
  14. ^ "US calls for improved security in Syrian prisons after IS mutiny". January 23, 2022. ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "Around 45,000 civilians have been displaced since fighting broke out in the northeastern city on Thursday, with many trapped in their homes". January 24, 2022.
  16. ^ "ISIS control Ghuwayran prison | Ongoing attempts by military forces to restore control of the prison, while death toll rises to 25 • The Syrian Observatory For Human Rights". The Syrian Observatory For Human Rights (بە ئینگلیزی). 2022-01-21. Retrieved 2022-01-24.
  17. ^ MacDiarmid, Campbell (2022-01-21). "Islamic State fighters free jihadists in Syria jail attack". The Telegraph (بە ئینگلیزی). ISSN 0307-1235. Retrieved 2022-01-24.
  18. ^ "Prison break | Confrontations escalate over besieged ISIS members refusing to surrender • The Syrian Observatory For Human Rights". The Syrian Observatory For Human Rights (بە ئینگلیزی). 2022-01-22. Retrieved 2022-01-24.