جوولی ئاندروز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جولی ئاندروز
بە ئینگلیزی: Julie Andrews
لەدایکبوون (١٩٣٥-١٠-٠١) ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥ (تەمەن ٨٨ ساڵ)
Walton-on-Thames، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونJulia Elizabeth Wells
ھاوسەرTony Walton، Blake Edwards
منداڵEmma Walton Hamilton
خزمەکانJennifer Edwards، Geoffrey Edwards
زمانی نووسینئینگلیزیی بریتانی
بواری کارmusical theater
پەروەردەArts Educational School، Tring Park School for the Performing Arts
دەستپێکی چالاکی١٩٥٦
نەژاد
جۆری دەنگسۆپرانۆ، alto
شاکارەکانMary Poppins، The Sound of Music، Cinderella، My Fair Lady
کۆمپانیای تۆمارکردنکۆڵومبیا ڕێکۆردز
وێبگەhttps://julieandrewscollection.com/
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
Notable roleQueen Lillian
پێڕستlist of awards and nominations received by Julie Andrews

جوولیا ئیلیزابێت ویلس ناسراو بە جوولی ئاندروز (لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و نووسەری ئینگلیزە.[١][٢] جوولی بۆ ماوەی حەوت دەیە چالاک بووە، ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، خەڵاتێکی گرامی، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. لە ساڵی ٢٠٠٠، جوولی لەلایەن شاژنی بەریتانیا، ئیلیزابێتی دووەم، پێشناوی (Dame) وەک ڕێزلێنان پێدراوە.[٣][٤]

جوولی لە ساڵی ١٩٥٢ وەک دۆبلێری دەنگی بۆ فیلمی ئەنیمەیشنی ئیتالی ڕۆزەکەی بەغدا (La Rosa di Bagdad) بەشداربوو. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی ئەمریکی بەناوی ماری پۆپینز (Mary Poppins) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە جوولی ئاندروز بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٥] جوولی ڕۆڵیشی گێڕاوە لە شانۆی برۆدوەی. لە ساڵی ١٩٦٥، لە فیلمی دەنگی مۆسیقا (The Sound of Music) دەرکەوت، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین خانمەکتەری بۆ فیلمی کۆمێدی - دراما بەدەست ھێنا.

لە ساڵی ٢٠٠٢، بەپێی ڕاپرسییەکی تۆڕی بی بی سی ناوی جوولی ئەندروز لە ڕیزبەندی ٥٩ ھات لە ناو ١٠٠ مەزنترین کەسایەتی بەریتانی.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Julie Andrews | Biography, Movies, & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  2. ^ "Dame Julie: The Sound of Music". BBC. 31 کانوونی یەکەم 1999. Archived from the original on 9 March 2008. Retrieved 29 January 2007.
  3. ^ "Dame Julie: The sound of music" 29 July 2017 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 1 July 2012
  4. ^ "Queen honours movie Dames" 28 December 2007 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.. BBC. Retrieved 1 July 2012
  5. ^ "The 37th Academy Awards | 1965". Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-20.
  6. ^ "BBC – 100 great British heroes". BBC News. 21 ئاب 2002. Archived from the original on 4 November 2010. Retrieved 16 December 2010.