دەروازە:دیزنی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن


ھەنووکە ٦٣ وتار لە دەروازەی دیزنییدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

دیزنی چیە؟

واڵت دیزنی بە یەکێک لە زۆرترین بەرھەمھێنەرانی فیلمی وێنە جووڵاوە بەناوبانگەکان ئەژمێردرێت و، ڕاھێنانی زۆربەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی فیلمی کارتۆنی بۆ ئەو دەگەڕێتەوە، وەک کەسایەتی، میکی ماوس، دۆنالدک و، گۆفی و، بلۆتۆ ھەولی زۆریشیدا لە نێوان ساڵانی (١٩٢٨ز و، ١٩٣٨ز). بۆ پەرەپێدانی لایەنی کەسایەتی لە فیلمە جووڵاوەکان، دیزنی خاوەنی گەورەترین ستۆدیۆیە لە ھۆڵیوودا. واڵت دیزنی پێش ساڵی ١٩٩١ کارەکتەری بەناوبانگ ناسراو بە میکی ماوسی دروست کرد

کەشوێن پێی خۆی جێ ھێڵا لە چیرۆک ھێنانەوە و، ڕێکخستن و، بۆچوونی تەکنیکی لەھەموو بوارەکانی بەرھەمھێنانی سینەمایی فیلمەکانی وێنە جووڵاوەکان.

زیاتر لەبارەی دیزنییەوە...

وتاری ھەڵبژێردراو


واڵت دیزنی لەدایک بووی ٥ ی ١٢ ی ١٩٠١ پیاوێکی ئەمریکی دەرھێنەر، سەرپەرشتیاری فیلم، نووسەری شانۆ، ئەکتەری دەنگ، داھێنەر وروژێنەری بواری ئەنیمەیشن لە سەدەی بیستەم لەگەڵ براکەی (ڕۆی ئۆلیڤەر دیزنی) کۆمپانیای دیزنیان دروست کرد پاشان بۆیە کۆمپانیایەکی وەبەرھێنی گەورەی وێنەی جوڵاو. ئێستا ساڵانە ١٠یان ھەزار دۆلار فرۆشیاری ھەیە. ئێستاش دوای ئەوەی کۆمپانیایەکیان دروست ئەو کۆمپانیایە ھەر بەردەوامە لە کارکردن بەناوی (کۆمپانیای واڵت دیزنی) ئەو پیاوە کاری ئەکرد بۆ بەرھەم ھێنانی فیلم کارتۆن بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ڕاستی.

دواتر کۆمپانیاکە پەرەی سەند و بەتایبەتی بەھۆی میکی ماوسەوە و دواتر کاریکاتێری پشیلە و کە دیزنی بەدەنگی خۆی ئادای کردوە و دۆناڵد قاز و گۆفی بەدرێژای ڕێچکە دورودرێژە سەرکەوتوەکەی. ئەو ستافە چەند کاراکتەرێکی سەرنج ڕاکێشیان دروست کرد لەوانە میکی ماوس کە بیرۆکەی خودی خۆی بو، چەندین ئاکادیمیایان کردوە کە دواتر بیرۆکەکانیان کردە کۆمەڵێک کاراکتەری تر، ئێستا چەندین پارکی گەورە ھەن لەوانە دیزنیلاند و واڵت دیزنی وۆڕد ریزۆت لە ئەمەریکاو دیزنی ریزۆت لە تۆکیۆ و دیزنیلاند لە پاریس کە لەخوارەوە وێنەکانیمان داناوە وە Disneyland لە ھۆنک کۆنگ، واڵت دیزنی لە بربانک کالیفۆرنیا ١٥/١٢/١٩٦٦ کۆچی دوای کرد بەھۆی شێرپەنجەی سینگەوە. جگە لە دروستکردنی ئەنیمەیشنەکان واڵت دەنگی هەنێک لە ئەکتەرەکان بووە.

زیاتر...

کارتۆنی هەڵبژێردراو


گراڤیتی فۆڵز زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ڕازئامێزی کۆمیدیی سەرکێشیی ئەمریکییە کە لەلایەن ئەلێکس ھێرش بۆ کەناڵی دیزنی و دیزنی ئێکس دی دروست کراوە. لە دوو وەرز کە ٤٠ ئەڵقەیە لەگەڵ کۆمەڵێک ئەڵقەی کورت پێک ھاتووە. ئەم کارەی لەسەر چەند کارێکی پێشووتری کردووە، بۆنمونە بەشداری لە ″قوتابخانەی ماسییەکان″ کردووە. ئەم کارەی لەسەر زنجیرەی ″سەرکێشییەکانی فلاب جاک″ کردووە، ھەروەھا کاری دەنگی لە زنجیرەی ″فارس و فادی″ کردووە، لە تەلەفیزیۆنی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی دەرھێندراوە. لە ساڵی ٢٠١٢ نیشاندرا، وە بەشێوەیەکی ڕەسمی وەرزی دووەم لە شوباتی ٢٠١٦ کۆتای ھات. بۆ یەکەمجار یەکەمین ئەڵقە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ نیشان درا، زنجیرەکە بۆ یەکەمجار لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢ لەسەر کەناڵی ″دیزنی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست″ نیشاندرا، ھەروەھا یەکەم وەرز بە ئینگلیزی لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ بە جۆشەوە نیشان درا. لە ئابی ٢٠١٣، ئەلێکس ھێرش دڵنیای دا، کە ئەم زنجیرە کارتۆنە سێ وەرزی ھەیە، لەھەر وەرزێک چیرۆکێک پیشان دەدرێ، بەڵام دواتر ئەلێکس بیری کردەوە، کە سێ وەرز زۆرە و ئەڵقەکانیش زۆرتر دەبن، دواتر ئەلێکس بڕیاریدا، تەنھا دوو وەرز پێک دەھێنرێ. لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەلێکس وەرزی دووەمی ڕاگەیاند، لە دوای وەرزی یەکەم. لە کۆتاییدا زنجیرەکە بۆ ٤٠ ئەڵقە گەیشت، لە ژێر

زیاتر...

پانۆرامای ھەڵبژێردراو

ھاوینەھەواری جیھانی دیزنی

عەلائەدین (فیلمی ١٩٩٢)

عەلائەدین فیلمێکی ئەنیمەیشنی ئەمریکی، میوزیکاڵ و خەیاڵییە. فیلمەکە لە ستۆدیۆکانی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی لە ساڵی ١٩٩٢ بەرھەمھێنراوە، ھەروەھا لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز بەسەر سینەماکان دابەشکراوە. فیلمەکە ٣١یەمین فیلمی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنییە، ھەروەھا بە چوارەم ئەنیمەیشنی سەردەمی نوێببوونەوە یان ڕێنیسانسی دیزنی دادەنرێت. بنەمای فیلمەکە لەسەر کەلەپووری عەرەبی، چیرۆکی عەلائەدین و چرا جادوویەکە لەیەک ھەزار و یەک شەوە داڕێژراوە، زۆرینەی کاسەیەتی و چیڕۆکی ئەم فیلمە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی دزەکەی بەغدا (١٩٤٠)، ھاوکات لۆکەیشنی فیلمەکە گۆڕاوە لە بەغدا بۆ شارێکی عەرەبی خەیاڵی بەناوی ئەقرەبە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان