تەختەڕەش (فیلم)
(ڕەوانەکراوە لە تەختە سیا (فیلم)ەوە)
Jump to navigation
Jump to search
تەختەڕەش (بە فارسی: تختهسیاه) فیلمێکی ئێرانییە بە زمانی کوردی، بە دەرھێنەری سەمیرا مەخمەڵباف. ئەم فیلمە چیرۆکی تێکۆشانی مامۆستایەکە کە تێدەکۆشێ مێرمنداڵە قاچاخفرۆشەکانی سەر سنووری ئێران و عێراق و ئەوداڵەکانی (ئاوارەکانی) بۆمبەبارانی کیمیایی ھەڵەبجە فێری خوێندن و نووسین بکات.[١]
چیرۆک[دەستکاری]
فیلمەکە لە شوێنێکی سەختدا لەسەر سنوورەکانی ئێران و عێراق لە کاتی شەڕی نێوان هەردوو وڵاتداییە، بەڵام ئەمە تەنها وەک باکگراوندێک وابوو، کە تراژیدیای دانیشتووانی گوندێک نیشان دەدا کە هەوڵ دەدەن بگەڕێنەوە بۆ ئەو گوندەی کە بەهۆی تۆپبارانی هەڕەشە لە ژیانیانەوە لێی ھەڵھاتوون.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٠٧. لە ڕێکەوتی ٩ی ئایاری ٢٠٠٧ ھێنراوە.
![]() | ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |