ئێرلەندییەکە (فیلمی ٢٠١٩)
The Irishman | |
---|---|
![]() | |
دەرھێنەر | ماڕتن سکۆڕسێزی |
بەرھەمھێنەر | |
شانۆنامە | ستیڤ زالیلیان |
لەسەر بنەمای | بیستوومە تۆ خانوو بۆیە دەکەیتەوە لە لایەن چارڵز بڕاندت |
ئەکتەران | |
وێنەگری سینەمایی | ڕۆدریگۆ پریێتۆ |
مۆنتاژ | سێلما شونمەیکەر |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | نێتفلیکس |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٢٠٩ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٥٩ میلیۆن[١][٢] |
ئێرلەندیەکە فیلمێکی ئەمریکی تاوانکاری ساڵی ٢٠١٩یە لە بەرھەمھێنان و نووسینی ماڕتن سکۆڕسێزی و نووسینی ستیڤین زالیلیەن، کە چیڕۆکەکەی وەرگرتووە لە یاداشتنامەی «بیستوومە تۆ خانوو بۆیە دەکەیت» لەنووسینی چارڵز بڕاندت. فیلمەکە لە نواندنی ڕۆبێرت دی نیرۆ لەڕۆڵی فڕانک شیڕن، ئاڵ پەچینۆ لەڕۆڵی جیمی ھۆفا و جۆ پێشی لەڕۆڵی ڕەسڵ بوفالینۆیە. چیڕۆکی فیلمەکە باسی ژیانی فڕانک دەکات کەوا چیڕۆکی ئەو کوشتنانە دەگێڕێتەوە کە لەپێناوی خێزانی تاوانی بوفالینۆ ئەنجامیداوە. ئەم فیلمە دەبێتە نۆیەمین کاری ھاوبەشی دی نیرۆ و سۆڕکێزی و یەکەمین فیلمیان لەوەتەی فیلمی Casino لەساڵی ١٩٩٥، دەشبێتە چوارەم فیلم کە دی نیرۆ و پەچینۆ بەیەک شاد دەکاتەوە دوای ھەریەک لە (The Godfather Part II, Heat, and Righteous Kill) و ھەروەھا پێنجەمین فیلمی دی نیرۆ و پێشی دەبیێت دوای (Raging Bull, Once Upon a Time in America, ھاوڕێ چاکەکان, و Casino)، جگە لەمانەش یەکەمین کاری پەچینۆیە لەگەڵ دەرھێنەر ماڕتن سکۆڕسێزی.
لە ئەیلوولی ٢٠١٤دا، ئێرلەندیەکە وەک فیلمی داھاتووی سکۆڕسێزی ڕاگەیەنرا دوای ئەوەی لە فیلمی Silence (٢٠١٦) تەواو بوو. دی نیرۆ و پەچینۆ لە مانگی داھاتوودا خرانە کاستی فیلمەکە، بەڵام پێشی نزیکەی ٢٣ جار لەلایەن سکۆرسێزیەوە داوای لێکرا تاکو ڕازیبوو بە گەڕانەوە بۆ نواندن و بەشداریکردنی لەم فیلمە. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٧دا دەستپێکرد لە نیویۆڕک ستی و لە ئایاری ٢٠١٨دا بەکۆتا ھات.
ئێرلەندیەکە یەکەمین پەخشی لە ٥٧ەمین فیستیڤاڵی فیلمی نیویۆڕکدا بوو لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا و بەشێوەیەکی سنووردار لە سینەماکان پەخشدەکرێت لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، دواتر دەکەوێتە سەر تۆری نێتفلیکس لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا. فیلمەکە پێشوازیەکی گەرمی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لێکرا کەوا ستایشی سیناریۆ، تەکنەلۆجیای گەنج کردنەوە، دەرھێنان، سیناریۆ و نواندنی ئەکتەران دی نیرۆ، پەچینۆ و پێشیان کرد.
چیڕۆک[دەستکاری]
چیڕۆکی فیلمەکە باسی ژیانی فڕانک دەکات کەوا چیڕۆکی ئەو کوشتنانە دەگێڕێتەوە کە لەپێناوی خێزانی تاوانی بوفالینۆ ئەنجامیداوە.
کاست[دەستکاری]
- ڕۆبێرت دی نیرۆ لەڕۆڵی فڕانک شیڕن «ئێرلەندیەکە»
- ئال پەچینۆ لەڕۆڵی جیمی ھۆفا
- جۆ پێشی لەڕۆڵی ڕەسڵ بوفالینۆ
- بۆبی کاناڤالێ لەڕۆڵی فێلیکس دیتولیۆ
- ھاڕڤی کایتێل لەڕۆڵی ئانجێلۆ بڕونۆ
- ستێفن گڕاھام لەڕۆڵی ئانتنی پڕۆڤێنزانۆ
- کاترین ناردوچی لەڕۆڵی کاری بوفالینۆ
- دۆمنیک لۆمباردۆزی لەڕۆڵی ئانتنی سالێرنۆ
- ئانا پاکوین لەڕۆڵی پێگی شیڕن
- سبەستیان مانیسکالۆ لەڕۆڵی جۆ گالۆی شێت
- ڕەی ڕۆمانۆ لەڕۆڵی بیڵ بوفالینۆ
- جێرێمی لوک لەڕۆڵی تۆماس ئاندرێتا
- جێسی پلێمنس لەڕۆڵێ چەکی ئۆبڕاین
- ستێفن کورتزوبا لەڕۆڵی ئایرن شیڕن
- ئەلێکسا پالادینۆ لەڕۆڵی ماری شیڕن
- جاک ھەستن لەڕۆڵی ڕۆبێرت کەنەدی
- دەرھێنەری کورد بەھمەن قوبادی لە دیمەنێکی بجووکدا لەپاڵ ئەکتەر ئال پەچینۆدا وەک چێشتلێنەرێک دەردەکەوێت.[٣]
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریReutersBudget
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی
<ref>
ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریLosAngelesTimesBudget
نەدراوە - ^ فەیسبووکی بەھمەن قوبادی، ٧ی تشرینی یەکەم ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- فیلمەکانی ٢٠١٩
- فیلمە ڕاستەقینەکانی نێتفلیکس
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی مافیا
- ئەو فیلمانەی جیمی ھۆفایان لەخۆ گریووە
- فیلمەکان، ھەڵکەوتنی دەیەی ١٩٥٠
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە داستانییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکانی نێتفلێکس بە زمانی ئینگلیزی
- فیلم دەربارەی مافیای ئەمریکی
- ئەو فیلمانەی لە نیویۆرک وێنەیگیراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە تاوانکارییە ئەمریکییەکان
- وێناکردنی چاندی مافیاکان
- فیلمەکان دەربارەی پاسەوانەکان
- ئەو فیلمانەی لە نیویۆرک داندراون
- ئەو فیلمانەی لە واشنت داندراون
- فیلمەکان کە لە دەیەی ١٩٤٠ داندراون
- فیلمەکان کە لە نیوجیرسی وێنەیان گیراوە
- ئەو فیلمانەی لە واشینگتن داندراون