دەروازە:ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی ژاپۆن

Flag of Japan.svg

ژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢٧ میلیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

Conan-cover.jpg

لێکۆڵەر کۆنان ([名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان] ھەڵە: {{زمان}}: دەقی لاری تێدایە (یارمەتی)) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراونەتەوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی. مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد ئەم مانگایە بەردەوامبوو لە بڵاوبوونەوە، تا گەیشت بە زیاتر لە ١٠٠٠ بەش، ئەمەش وایکرد کە مانگای تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان بچێتە پلە ٢٢ لە درێژترین مانگا دەرچووەکان. مانگاکە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا دوای ئەوەی ژمارەی تیراژە فرۆشراوەکانی لە ژاپۆندا گەیشتە زیاتر لە ١٢٠ میلیۆن تیراژ.مانگاکە ھەفتانە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن سندی بڵاودەکرێتەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤ەوە. زنجیرە ئەنیمێکانی لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، زنجیرەکان لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن، و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی و کەناڵی یۆمیوریو ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.

زیاتر...

شاری ھەڵبژێردراو

پەیکەری کۆنان کاتێک سەیری گەشتیارانی شارەکەی دەکات بە وردبینە بەناوبانگەکەی.jpg

شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 コナンと風車のまち:北栄町商工会) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە.

زیاتر...

ئایا زانیوتە؟

ژیاننامەی ھەڵبژێردراو

Seiichi Miyake.png

سیچی میاکی (بە ژاپۆنی: 三宅 精一, みやけ せいいち) (لەدایکبووی ١٩٢٦ - کۆچکردووی ١٩٨٢) داھێنەرێکی ژاپۆنی بوو، کە بە داھێنانە مەزنەکەی (خشتی ئاراستەبەر) ناسێنرا، یان خشتەکی کوێران "Tenji Bricks" کە نابینایان لە ڕێڕەو و شەقامەکان سوودی لێدەبینن بۆ پاراستن و ئاگاداربوونیان لەکاتی ڕێکردندا. لەساڵی ١٩٦٥ دا سیچی مەیاکی ھەموو داھاتەکەی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی خشتی ئاراستەبەر یان خشتەکی نابینایان کە پێک ھاتبوو لە دوو جۆر، جۆرێکیان ھێلکاری بازنەیی لەسەر نەخشاندبوو ئەویتر ھێڵی تەشیلەیی، مەبەست لەبازنەیی و خڕەکان ھەبوونی مەترسیە لەبەردەم ڕێگاکەی بەڵام ھێڵە تەشیڵەییەکان بەواتای ئەوە دێت کە کەسی پیادەی نابینا دەتوانێت ڕێ بکات بە سەڵامەتی. دوای دوو ساڵ و لە ١٨ی ئازاری ١٩٦٧دا، شاری ئۆکایاما (خۆرئاوای ژاپۆن) بوو بە یەکەم شوێن بۆ دامەزراندنی ئەم بیرۆکەیە بۆ نابینایان. دوای دە ساڵ، بۆ سوپاسگوزاری داھێنانەکەی بە مەبەستی سوودی گشتی لە زۆرینەی شوێنەکانی ژاپۆن بوون بە پڕۆژە و خرانە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر...

وێنەی ھەڵبژێردراو

Rainbow colored Rainbow Bridge at night.jpg
شاری تۆکیۆ لە شەودا

پۆلەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان