ئاڵای بێ وڵات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای بێ وڵات
دەرھێنەربەھمەن قوبادی
بەرھەمھێنەربەھمەن قوبادی
کاستھێلی لۆڤ
نەریمان ئەنوەر
مۆسیقابەھمەن قوبادی، ئەشکان کوشانژاد، ودات ییڵدرم، باجار و کارداش تورکلەر، حوسەین کارابای و لاوژە
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەمژفیلم
ڕێکەوتی دەرچوون٢٠١٥
وڵاتباشووری کوردستان
زمانکوردی

ئاڵای بێ وڵات (بە ئینگلیزی: A Flag Without a Country) فیلمێکی بەڵگەنامەیییە و لە دەرھێنانی بەھمەن قوبادییە، کە لە ساڵی ٢٠١٥ دەرچوو. ھەریەکە لە ھێلی لەڤ و نەریمان ئەنوەر لە فیلمەکەدا دەردەکەون.[١][٢][٣] فیلمەکە باس لە گەلی کورد، جەنگ لە ڕۆژھەڵاتی ناوین وە ئەوەش پشاندەدات کە وێڕای ئەوەی کورد ژمارەیان ٤٥ میلیۆن کەسە بەڵام تا ئێستا وڵاتێکیان نییە.

فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشی پارێزگای ھەولێرە، لە ٤ی ئابی ٢٠١٦ لە ھەولێر نمایشکرا.[٤][٥]

چیڕۆک[دەستکاری]

چیڕۆکی فیلمەکە لەسەر دوو کەسایەتییە، یەکەمیان ھێلی لوڤ کە وەک گۆرانیبێژێکی پۆپ دەیەوێت چاوی جیھان بخاتە سەر کورد و کوردستان. لەلایەکی دیکەشەوە نەریمان فڕۆکەوانێکی کوردە، کە بەھۆی کارەکەیەوە پێیەکی شکاوە، بەڵام نەریمان کەسێکی کۆڵنەدەرە و دەیەوێت فێرگەیەکی فڕۆکەوانی بۆ منداڵانی کورد دابمەزرێنێت بەڵام دایک و باوکی منداڵەکان دوای زانینی چیڕۆکی نەریمان، ئامادەنین منداڵەکانیان ڕەوانەی فێرگەکە بکەن. سەرباری زەحمەتییەکانیشی بەڵام نەریمان لەو خەونەی وازناھێنێت.[٦]

نمایش[دەستکاری]

فیلمەکە لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمی نێونەتەوەیی نمایشی ھەبوو.[٦]

  • ٢٠١٥ بیستەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی بوسان
  • ٢٠١٥ خەڵاتی پەردەی ئاشتی ئاسیا
  • ٢٠١٦ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ساندس[٧]
  • ٢٠١٦ ٢٢ەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ڤیلنویس لە لیتوانیا[٨]
  • ٢٠١٦ فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئێدنبرە[٩]
  • ٢٠١٦ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی میونشن
  • ٢٠١٦ فیستیڤاڵی فیلمی EEFF لە بەریتانیا[١٠]
  • ٢٠١٦ فیستیڤاڵی فیلمی فۆکۆئۆما لە ژاپۆن[١١]
  • ٢٠١٧ ٤٠ەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “ماسترا لە سائۆپائۆلۆ، بەڕازیل
  • ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨، لە ٢٩ەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «تریست» لە تریست، ئیتالیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ژیاننامەی بەھمەن قوبادی، ماڵپەڕی مژ فیلم.
  2. ^ A Flag Without a Country ١١ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Sundance Institute.
  3. ^ A Flag Without a Country، لە ماڵپەڕی ھۆلیوود ڕیپۆرتەر.
  4. ^ فیلمی "ئاڵای بێ وڵات"ی بەھمەن قوبادی لە ھەولێر پیشاندەدرێت ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی ڕووداو، ٣ی ئابی ٢٠١٦ لەلایەن دەرباز یونس بڵاوکراوەتەوە.
  5. ^ "ئاڵای بێ وڵات"ـی بەھمەن قوبادی نمایشکرا ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوەماڵپەڕی ڕووداو، ٥ی ئابی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  6. ^ ئ ا فیلمی «ئاڵای بێ وڵات»، ماڵپەڕی مژ فیلم، ٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ بە ھاوکاری پارێزگای ھەولێر فیلمی (ئاڵای بێ وڵات) لە کوردستان نمایش دەکرێ ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی گوڵان میدیا، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  8. ^ "ئاڵای بێ وڵات" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیلنیوس"ی لیتوانیا نمایشکرا[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی گوڵان میدیا، ٥ی ئایاری ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  9. ^ ئاڵای بێ وڵات لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئێدینبۆڕگ نمایشکرا، ماڵپەڕی دیدی من، لە ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  10. ^ فیلمی ئاڵای بێ وڵات لە بەریتانیا نیمایش دەکرێت[بەستەری مردوو]، ماڵپەڕی شارپرێس، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.
  11. ^ ژاپۆن.. ئاڵای بێ وڵات و ژیان لەسەر سنوور نمایشکران، ماڵپەڕی خاک تیڤی، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٦ بڵاوکراوەتەوە.