ئاڵا ڕەیانی
ئاڵا ڕەیانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٤ی ئابی ١٩٨٠ |
نیشتەجێی | ستۆکھۆڵم |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەکتەر چالاکوان گۆرانیبێژ |
کارە ناودارەکان | کتێبی کچی جەنگ |
خەڵاتەکان | باشترین ئەکتەری فێسیڤاڵی فیلمی ستۆکمۆشن |
وێبگە | پێگەی فەرمی |
ئاڵا ڕەیانی (لەدایکبووی ٢٤ی ئابی ١٩٨٠ لە مەھاباد، ڕۆژھەڵاتی کوردستان) ئەکتەر، چالاکوان و گۆرانیبێژێکی کوردە.
ژیان
[دەستکاری]ئاڵا ڕەیانی ساڵی ١٩٨٠ لە شاری مەھاباد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بووە؛ ئەو دەڵێ یەکێک لە یادەوەرییە سەرەتاییەکانی ئەوەیە کە لە باخچەی ساوایان، ناچار بووە لە جیاتی زمانی دایکیی خۆی کە کوردییە، بە زمانی فارسی قسە بکات. ساڵی ١٩٨٦ بە ھۆکاری سیاسی لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان لە سوید کردووە.[١] ئاڵا لە بوارەکانی فیلم، شانۆ، تیڤی و دەنگدا کار دەکات. ڕیانی زمانی سویدی، ئینگلیزی، کوردی، فارسی و ھەندێک فەرەنسی دەزانێت و ھەروەھا لە بەرھەمەکانیشدا بە زمانی عەرەبی قسە دەکات.[٢]
بەرھەمەکان
[دەستکاری]فیلمۆگرافی
[دەستکاری]نووسین
[دەستکاری]ئاڵا ڕەیانی پاش ماوەیەکی کەم لە شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران لەدایک بووە، کە شا ڕووخا و خومەینی ئێرانی بە کۆماری ئیسلامی ناساند. ئەو شەوەی ئاڵا لەدایک بووە، کوردستان لەژێر مۆمباراندا بووە.[٣]
کچی جەنگ (Krigets dotter) ناوی کتێبی ئاڵا ڕەیانییە کە تێیدا چیرۆکی خێزانەکەی دەگێڕێتەوە، باس لە حەسرەتی باب و باپیرانی بۆ کوردستانێکی ئازاد و شەڕی دایک و باوکی لە دژی ئەو ئیسلامییانەی کە شەڕیان لە دژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند، دەکات و یادەوەرییەکانی سەردەمی منداڵی و ھەڵھاتنی دراماتیکی بۆ سوید دەگێڕێتەوە، وێڕای ڕوانگە مێژوویییەکان لەسەر خەباتی ئازادیی کوردستان لە سەدەی بیستەمدا.
کچی جەنگ ژن ژیان ئازادی وێنایەکی جوانی خێزانێک و گەلێکە کە لەژێر ھەڕەشە و توندوتیژیی بەردەوامدا دەژین. کتێبەکە لە ئایاری ٢٠٢٣دا بڵاو بووەتەوە.[٤]
خەڵاتەکان
[دەستکاری]ئاڵا ڕەیانی لە فێستیڤاڵی فیلمی ستۆکمۆشندا (STOCKMOTION) کە لە ١٥–١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ بەڕێوە چوو، بۆ ڕۆڵی لەیلا لە کورتەفیلمی لەیلادا کە ساڵی ٢٠٢١ لەسەر دەستی بەھادور شەھیدی چێ کراوە، خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەست ھێنا. لەم فیلمەدا لەیلا لە سوید لە نێوان دوو کولتووری جیاوازدا خەریکی ململانێیە.[٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Unity in Diversity: On Overcoming the Erasure of Kurdistan and Jina Amini». Los Angeles Review of Books.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ «Ala Riani» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ «Krigets dotter: kvinna, liv, frihet». Goodreads (بە ئینگلیزی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ «LÄSARTEXT: Ala kom till världen till ljudet av fallande bomber». Sala Allehanda (بە سویدی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر) - ^ «Stockmotion filmfestival». Stockmotion filmfestival (بە سویدی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: url-status (بەستەر)