فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک
ڕواڵەت
(لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیی دھۆکەوە ڕەوانە کراوە)
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فیلمە کە لە شاری دھۆک لە باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکە فیلمی کوردی و بیانی نیشاندەدرێت و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەش خەڵات بەسەر براوەکاندا دابەشدەکرێت. فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە یادی یەڵماز گونەی، دەرھێنەی ناوداری سینەما و براوەی خەڵاتی چڵە خورمای فێستیڤاڵی فیلمی کانی فەڕەنسا و بە مەبەستی دروستکردنی پردێکی پەیوەندی لە نێوان دەرھێنەرە کوردەکان و فیلمسازانی سەرتاسەری جیھان و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی فەرھەنگی نێوان نەتەوە جۆراوجۆرکانی جیھان دامەزراوە. تاکوو ئێستا ھەشت جار فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچووە کە دواینییان لە ١٥ ھەتا ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بوو.[١][٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «فیستیڤاڵی فیلمی دھۆک بە بەشداریی 94 فیلم دەست پێ دەکات». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «خەڵاتەکانی ھەشتەم فیستیڤاڵی فلیمی دھۆک دابەشدەکرێن». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی «دهۆک» بە«ئەزموون»ـەوە دەستی پێ کرد». سەحەری کوردی. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |