بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەمجەد زەھاوی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەمجەد محەممەد سەعید

لەدایکبوون١٨٨٢
بەغدا
مەرگ١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧
شوێنی گۆڕبەغدا
نەتەوەکورد
پیشەزانای ئایینی ئیسلام، و بانگخوازی ئیسلامی
ئایینئیسلام

ئەمجەد زەھاوی (١٨٨٢ بەغدا، عێراق - ١٧ تشرینی دووەمی ١٩٦٧) ناوی ئەمجەد کوڕی محەممەد سەعید کوڕی محەممەد فەیزی زەھاوییە، نەوەی سلیمان پاشای گەورەیە. ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ خالید کوڕی وەلید، سەرۆکی ڕابیتەی زانایانی عێراق، و سەرۆکی ئەنجومەنی پەروەردەی ئیسلامی، و زانا و بانگخوازی ئیسلامی.[١]

لە ساڵی ١٨٨٢ لە بەغدا لەدایکبووە،[٢] دەرسی لەلای بابی و زانایانی سەردەمی خۆی کە بریتین لە مەحموود شوکری ئالوسی، عەبدولوەھاب نائیب، عەباس حیلمی ئەفەندی خوێندووە. ساڵی ١٩٠٦ زانکۆی یاسای لە ئەستەنبول تەواو کردووە و کاری دادوەری لە مووسڵ و بەغدا ئەنجام داوە.

کارەکان

[دەستکاری]

سەرۆکی ڕابیتەی زانایانی عێراق بووە، و ئەندامی کۆمەڵەی برایەتی ئیسلامی بووە، و لەدامەزرێنەرانی ڕابیتەی زانایانی مسوڵمان. بەمەبستی بەدواداچوون بۆ کاری مسوڵمانان سەردانی ھەر یەک لە میسر، تورکیا، ئوردن، ئیندۆنیسیا، سووریا، لوبنان، پاکستان، ھیندستانی کردووە.[٣]

لە ١٧ تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لەبەغدا کۆچی دوایی کردووە لە گۆرستانی خەیزەران نێژراوە.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. العانی، طھ. «قیل "إذا أردت أن تنظر إلی وجە صحابی فانظر إلی وجھھ".. من الشیخ العراقی أمجد الزھاوی؟». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. «رابطة أدباء الشام - الشیخ أمجد الزھاوی». www.odabasham.net. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ««أمجد الزھاوی»: مرکزیة الضمیر فی الإفتاء والسیاسة». إضاءات (بە عەرەبی). ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. مێژووی زانایانی کورد، مەلا تاھیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی، نووسینگەی تەفسیر، ٢٠١٦، بەرگی یەکەم، ٢٢٨–٢٣٠

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]