چۆمان ھەردی
چۆمان ھەردی لەدایکبووی ١٩٧٤ لە سلێمانی، کچە شاعیر و نووسەر و وەرگێڕ و چیڕۆکنووس و وتارنووس و وێنەکێشی کوردە، لەساڵی ١٩٧٥ خێزانەکەی چوونەتە ئێران و وە لەدوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ساڵی ١٩٧٩ ھاتنەوە عێراق بەڵام بەھۆی کارەساتی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٨ چوونەتەوە ئێران، وە لەساڵی ١٩٩٣ چۆمان ھەردی چووەتە شانشینی یەکگرتوو ھەرلەوێش بۆتە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆکانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی ئۆکسفۆرد ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە بریتانیا ھێناوەتەوە کە تیشکی خزسبووە سەر کاریگەری کۆچبەری ناچار (Forced migration) لە سەر ژنانی عێراق و ئێران
چیڕۆک[دەستکاری]
- ڕۆچوون - ھاوینی ١٩٩٧
- تەنھاییەکی جەنجاڵ - بەھاری ١٩٩٤
- ھەوارگەی دڵم - زستانی ١٩٩٣
- چواردە ساڵیی - ھاوینی ١٩٩٢