ئاوێنە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاوێنەیەک کە لە ١٨٠٠ دا درووست کراوە

ئاوێنە ئامرازێکە کە بە ھۆی لووس و ساف بوونی ڕەنگدانەوەی زۆر لەسەر خۆی، وێنەی شتەکان دەردەخات.

تیشکەکانی نووری ڕەنگدراوە لەسەر ئاوێنە لە خاڵێک دا بە ناوی خاڵێ تیشکۆیی ئاوێنە پێک دەگەن. بە پێی جۆری ئاوێنەکە و دووری شتەکان تا ئاوێنەکە، مەودای خاڵی تیشکۆیی ئاوێنە دەگؤڕێ و جیاوازی پەیدا دەکا.

مێژوو[دەستکاری]

کۆنترین نیشانەکانی ئاوێنە دەگەڕێتەوە بۆ ٦٠٠٠ ساڵ پێش زایین کە لە ئاناتۆلی دیتراوەتەوە. دوای ئەوە لە ٤٠٠٠ی پێش زایین دەکرێ ئاماژە بە مێزۆپۆتامیا بکرێ.

لە میسری کۆن کۆنترین نیشانەی ھەبووەی ئاوێنە دەگەڕێتەوە ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین، ھەروەھا نمووةەیەکی تر لە ئاوێنە کە دەگەڕێتەوە ٣٠٠ ساڵ پێش زایین ھی ئێران و سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ھەخامەنشیە کە بەرد و ئاسنیان ئەوندە دەساوی تاکوو لووس دەبوو، نموونەکەی ئێستا لە کۆشکی تەختی جەمشید ھەیە.

جۆرەکان[دەستکاری]

  • ئاوێنە تەختەکان
    • ئاوێنەی شووشەیی
    • ئاوێنەی ئاسنی
    • ئاوێنە ناوپۆش کراوەکان
  • ئاوێنەی خڕ
    • ئاوێنەی ناوچاڵ
    • ئاوێنەی قۆقز
  • ئاوێنەی پاراپۆلیک (ناو چرای ئۆتۆمبێلەکان)

ئاوێنەکان بە پێی جنسەکایان

  • ئاوێنەی شیشەیی
  • ئاوێنەی ئاسنی
  • ئاوێنەی شل یان ئاوی

بەرھەمھێنان[دەستکاری]

زۆربەی ئاوێنەکان بە زیاد کردنی ڕووکێشێکی ڕەنگدەرەوە لەسەر پلێتێک (وەکوو شووشە) درووست دەکرێن. لە زۆربەی ئاوێنەکان دا بە ھۆی ئاسانی درووست کردن و ڕوونی و قایمی ھەر شووشەیە. ڕووکێشە ڕەنگدەروەکە لە پشتی شووشەکە دەدرێت تا درەنگ تر خرابێت.

بەکارھێنان[دەستکاری]

  • تێلێسکۆپەکان
  • دەزگای ڕاداری فرۆکەکان
  • میکرۆسکۆپەکان
  • ئامرازە پزیشکیەکان
  • ناو ئەتۆمبێلەکان
  • ناو دووربینەکانی ڕاو کردن
  • چاویلکەکان
  • تێلێسکۆپەکانی ژێردەریایی