ساواک
| ساواک | |
|---|---|
| بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور | |
| دامەزران | ٢٠ی ئازاری ١٩٥٧ |
| ناو بە زمانی فەرمی | سازمان اطلاعات و امنیت کشور |
| وڵات | ئێران، ئێرانی پەھلەوی |
| شوێنی بارەگاکان | تاران |
| لە دوای | وەزارەتی ھەواڵگری |
| گۆڕدراوە لەلایەن | وەزارەتی ھەواڵگری |
| کۆتاییھاتن | ٢٤ی شوباتی ١٩٧٩ |
| وێبگە | http://ebratmuseum.ir/ |
ڕیکخراوەی زانیاری و ئاسایشی وڵات (بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور، بە کورتە ساواک) پۆلیسی نھێنی ڕێکخراوەی سەرەکیی ئاسایشی ناوخۆ و ئاژانسی ھەواڵگریی ئێران لە سەردەمی دەسەڵاتی حکوومەتی پەھلەویدا بوو. ئەم دەزگایە ھێز و دەسەڵاتێکی زۆری پێدرابوو و لە دەسبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە لە دژبەرانی حکوومەت ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو. ساواک لە ساڵی ١٩٥٧ دامەزرا و لە ساڵی ١٩٧٩، دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران ھەڵوەشایەوە.
دامەزراندن
[دەستکاری]ساواک لە ساڵی ١٩٥٧ی زایینی (١٣٣٥ی ھەتاوی) بە ھاوکاری ھاوبەشی مۆساد و سی ئای ئەی لە ئێراندا دامەزرا و ئامانجی پێکھێنانی بریتی بوو لە دامەزراندنی ھێزی پۆلیسی نھێنی لە ئێران. دامەزرێنەری ئەم ڕێکخراوەیە، سی ئای ئەی وەکوو وێنەیەک بۆ دامەزراندنی دیاری کردبوو. کارناسانی سی ئای ئەی و مۆساد دەستیان کرد بە فێرکردنی میتودەکانی سیخۆڕی و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر دژبەرانی دەسەڵاتی محەممەدڕەزا شا لە ئێراندا.
ھەڵوەشاندن
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٧٩، ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕادەی نائارامییەکان لە ئێراندا، محەممەدڕەزا شا دەستووری ھەڵوەشانەوەی ساواکی دا و بەرپرسی پێشووی ساواک، نیعمەتوڵڵا نەسیری کە لەو سەردەمەدا ھەناردەی ئێران لە پاکستان بوو، بۆ ئێران بانگھێشت کرایەوە و دەستبەسەر کرا. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، نیعمەتوڵڵا نەسیری درایە دادگا و لە ئاکامدا لە سێدارە درا. جێگری نەسیری، پەرویز سابتی بۆ دەرەوەی وڵات ڕای کرد. کاربەدەستانی دیکە وەکوو حوسێن فەردووست کە نزیکایەتییان لەگەڵ شا و بەرپرسانی ساواک ھەبوو، دوای سەرکەوتنی شۆڕش لە کار دوور خرانەوە و دواتر کۆماری ئیسلامییان یارمەتی دا بۆ دامەزراندن و ڕێکخستنی وەزارەتی ھەواڵگری.
سەرۆکەکان
[دەستکاری]| ژمارە | وێنە | ناوی سەرۆک | ڕێکەوتی لەدایکبوون و مردن | ماوەی سەرۆکایەتی |
|---|---|---|---|---|
| ١ | تیمسار تەیموور بەختیار | ١٩١٤–١٩٧٩ | ١٩٥٧–١٩٦١ (٣–٤ ساڵ) | |
| ٢ | تیمسار حەسەن پاکڕەوان | ١٩١١–١٩٧٩ | ١٩٦١–١٩٦٥ (٣–٤ ساڵ) | |
| ٣ | تیمسار نیعمەتوڵڵا نەسیری | ١٩١١–١٩٧٩ | ١٩٦٥–١٩٧٨ (١٢–١٣ ساڵ) | |
| ٤ | تیمسار ناسر موقەدەم | ١٩٢١–١٩٧٩ | ١٩٧٨–١٩٧٩ (٠–١ ساڵ) |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سهرچاوهکان
[دەستکاری]- «تهیمور بهختیار» (بە ئینگلیزی).
- «وهزارهتی ئهمنیهت ساواک» (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٢ ھێنراوە.



