بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئێما ستۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئێما ستۆن لە ئازاری ٢٠١٤
لەدایکبوون
ئیمێلی جان ستۆن

(١٩٨٨-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)
نیشتەجێیلۆس ئەنجەلەس، کالیفۆرنیا
ناوەکانی ترئیمێلی ستۆن، ڕیلێی ستۆن
پیشەئەکتەر
چالاکبوون٢٠٠٤ - تاکوو ئێستا


ئێما ستۆن (بە ئینگلیزی: Emma Stone؛ لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەم ١٩٨٨) ئەکتەرێکی ئەمریکییە، کە بووەتە براوەی چەندین خەڵات لەوانەش خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن گۆڤاری فۆربیس بە گرانترین خانمەئەکتەر دانرا بەوەرگرتنی ٢٦ میلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.[١] ھەر لەو ساڵەدا، ئێما لەلایەن گۆڤاری تایم ناوی لە پێرستی ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ ھات.[٢]

ئێما بە بەشداریکردنی لە فیلمی سوپەر باد ناسرا، بەشداری لە فیلمێکی ترسێنەری کردووە بە نێوی دوورگەی زۆمبی (Zombie Land) لە ساڵی ٢٠١٠، ھەروەھا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە سەرسوڕھێنەرەکە (The Amazing Spiderman) بەڕۆڵی گوین، ناوبراو بەباشترین ئەکتەری کۆمێدی دانراوە لە ساڵی ٢٠١١ ئەوەش بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی کۆمێدی (Easy A).[٣][٤]

ژیانی ئەکتەری

[دەستکاری]

سەرەتای نواندن (٢٠٠٤–٢٠٠٨)

[دەستکاری]

ستۆن سەرەتا بەرنامەی تەلەفزیۆنی دۆزینەوەی بەھرەکان (In Search of the New Partridge Family) لە ساڵی ٢٠٠٤ بەشداریکرد.[٥] دواتر لەچەند زنجیرەتەلەفزیۆنییەک وەکو میوان بەشداربوو لەوانە میدەیم (Medium) و ماڵکۆم ئن زە میدڵ (Malcolm in the Middle).[٦][٧]

ستۆن لەکارەکانی پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینی بەتایبەت بۆ تاقیکردنەوەی نواندن لە درامای heroes، بەڵام نەیتوانی براوە بێت بۆ ڕۆڵگێڕان لەو درامایە.[٨] وە لە ساڵی ٢٠٠٧، سەرکەتو بوو لە بردنەوەی یەکێک لە ڕۆڵە سەرەکێکانی درامای Drive، بەڵام ئەم درامایەش ھەڵوەشایەوە لەدوای پەخش کردنی حەوت ئەڵقە.[٩] لە ساڵی ٢٠٠٧ ستۆن بەشداری کرد لە فیلمی کۆمیدی superbad لە بەردەم دوو ئەکتەری گەنجدا مایکڵ سیرا و جوناھـ ھیڵ.[١٠] دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە دوو فیلمی کەدا بەژداری کرد کە بریتی بوون لە (The Rocker) و (The House Bunny)، فیلمی زە ڕۆک لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی نەرێنی لێکرا بەتایبەت ڕۆڵگێڕانی ئێما ھەروەھا لەڕووی بازرگانییەوە شکستی ھێنا، وە فیلمی زە ھاوس بەنی لە بۆکس ئۆفیس سەرکەوتنی بەدەستھێنا.[١١][١٢][١٣]

پێشکەوتن (٢٠٠٩–٢٠١١)

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩ ناوبانگی ئێما ستۆن زیارتربوو کاتێک یەکەمی نواندنێکی کورتی کرد لەگەڵ ئەستێرە ماسیۆ ماکۆنی لە فیلمی Ghosts of Girlfriends Past، وە دووەم کە بووە ھۆی دروست بونی ناوبانگی فیلمی زۆمبیلاند (Zombieland) بووە لەگەڵ دوو ئەستێرەدا ودی ھارسیلۆن و جەیسی ئایزنبیرج، کە ئەم فیلمەیان توانی زیاتر لە ١٠٣ میلیۆن دۆلار لە بۆکس ئۆفیس کۆبکاتەوە.[١٤] وەکۆتا فیلمی لەو ساڵەدا بریتی بوو لە Paper Man لەگەڵ دوو ئەستێرەدا کە بریتی بوون لە جەیڤ دانیلز و ڕیان ڕینۆڵدز.

لە ساڵی ٢٠١٠، ستۆن ھەستا بە پێشکەش کردنی یەکەم فیلمی پاڵەونتییە نەمرەکەی Easy A،[٤] ئەوەی دەرچونە گەورەکەی تۆمار کرد لەکاتی پەخش کردنیدا، ستۆن پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی گۆڵدن گلوب. وە لە ساڵی دواتر سەرکەوتنێکی دیکەی بەدەستھێنا لە فیلمی Crazy, Stupid, Love لەگەڵ سێ ئەستێرەی تردا کە بریتی بوون لە ستیف کاریل و جۆلیان مۆر و ڕیان جوزلینج، فیلمەکە توانی ١٤٢٫٩ میلیۆن دۆلار کۆبکاتەوە لەکاتێک تێچووەکەی ٥٠ میلیۆن دۆلار بوو.[١٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «The World's Highest-Paid Actresses 2017: Emma Stone Leads With $26 Million». Forbes. August 16, 2017. لە August 17, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 17, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  2. ^ «Time 100: Emma Stone». Time. لە April 20, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە April 21, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  3. ^ «Emma Stone». Now. September 9, 2010. لە ڕەسەنەکە لە January 14, 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە September 16, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  4. ^ ئ ا «Emma Stone On 'Obsessing' Over Her Breakout Role In 'Easy A'». Access Hollywood. August 31, 2010. لە April 9, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 27, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  5. ^ Grossberg, Josh (٧ی حوزەیرانی ٢٠١٣). «Emma Stone Flashback: See Star Sing on Partridge Family Reality Competition in Pre-Fame Days». E!. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  6. ^ Owings، Lisa (2014). Emma Stone: Breakout Movie Star. ABDO Publishing Company. p. 22; 33. ISBN 978-1-62968-026-2. لە May 16, 2016 ھێنراوە. {{cite book}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  7. ^ «Printing – Emma Stone – Interview Magazine». Interview. لە August 16, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە August 21, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  8. ^ «Hollywood Is Her Oyster». Vanity Fair. لە ڕەسەنەکە لە March 12, 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە March 17, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  9. ^ «Emma Stone Biography». FYI. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  10. ^ Duan, Noel. «Emma Stone's Best Hair Moments». Teen Vogue. لە April 11, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |archivedate= (یارمەتی)
  11. ^ «French auds flock to 'Barcelona'». Variety. October 14, 2008. لە April 4, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  12. ^ «The Rocker». Rotten Tomatoes. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  13. ^ «Rainn Wilson on His New Spiritual Book and How The Rocker's Epic Flop Changed His Life for the Better». New York. October 29, 2010. لە April 6, 2016 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە March 23, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  14. ^ «2009 Yearly Box Office Results». Box Office Mojo. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
  15. ^ «Crazy, Stupid, Love. (2011)». Box Office Mojo. لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.