بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ماگی سمیت

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ماگی سمیت
لەدایکبوون٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤
Ilford، شانشینی یەکگرتوو
مردن٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤(٢٠٢٤-٠٩-٢٧) (٨٩ ساڵ ژیاوە)
Chelsea and Westminster Hospital، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونMargaret Natalie Smith
نازناوDame
ھاوسەرRobert Stephens، Alan Beverley Cross
منداڵToby Stephens، Chris Larkin
زمانی نووسینئینگلیزیی بەریتانی
پیشەئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری کەسایەتی، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر
بواری کارنواندن
پەروەردەOxford High School
شوێنی کارشانشینی یەکگرتوو
دەستپێکی چالاکی١٩٥٢
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
نەژاد
باری تەندرووستیGraves' disease، شێرپەنجەی مەمک
کارە کۆکراوەکانTeatro Macció
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts
پێڕستlist of Maggie Smith performances، list of awards and nominations received by Maggie Smith

مارگرێت ناتالی سمیت ناسراو بە ماگی سمیت (لە دایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ – مردووی ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٤) خانمەکتەرێکی بەریتانی بوو،[١] زیاتر لە شانۆ و تەلەڤیزیۆن دەرکەوتنی ھەبووە، لە ناوەڕاستی پەنجاکانی سەدەی بیستەم دەستی پێکرد. لە ماوەی ژیانی پیشەگەریدا، لە ٦٠ فیلم و زیاتر لە ٧٠ شانۆ بەشداری کردووە، ئەو یەکێکە لە ھەرە دیارترین خانمە ئەکتەرانی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن شاژنە ئیلیزابێتی دووەم لەمەڕ کار و بەشدارییەکانی ماگی لە ھونەر، پێشناوی (Dame) وەک سیمبوڵی ڕێزلێنان پێ بەخشی.[٢] ھەروەھا دواتر لە ساڵی ٢٠١٤، مێدالیای ڕێزلێنانی لە کارەکانی بۆ دراما پێدرا.[٣][٤]

ماگی سمیت لە ساڵی ١٩٥٢ دەستی بە نواندن کرد، کاتێک خوێندکاربوو، ئەو سەرەتا لە شانۆی ئۆکسفۆرد خەریکی کاری شانۆگەریی بوو. دواتریش ڕووی کردە شانۆی برۆدوەی لە نیویۆرک سیتی. لە ساڵی ١٩٥٦، ماگی بۆیەکەمینجار بەڕۆڵێکی کورت و ئاماژەپێنەکراو لە فیلمی منداڵانی ماڵەکە (Child in the House) دەرکەوت. دوای دوو ساڵ، لە ساڵی ١٩٥٨ لە فیلمی شوێنێک نییە بۆ ڕۆیشتن (Nowhere to Go)، بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت.

لە ساڵی ١٩٦٩ بەڕۆڵگێڕانی سەرەکی لە فیلمی (The Prime of Miss Jean Brodie) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٩، بەبۆنەی بەشداریکردنی لە فیلمی (California Suite) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵی پاڵپشت.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Maggie Smith | Biography, Movies, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ Spears، W. (30 December 1989). «Queen Honors Naipaul, Maggie Smith». The Philadelphia Inquirer. لە 1 January 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Theatrical artists in The Queen's Birthday Honours 2014». londontheatre.co.uk. 14 June 2014. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە 15 June 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Downton Abbey star Dame Maggie Smith honoured». itv.com. 13 June 2014. لە 15 June 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  5. ^ Halliwell، Kate (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Who Says Maggie Smith Can't Win an Oscar for 'Downton Abbey'?». The Ringer (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.