موسلیم کوڕی حەجاج: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ب r2.7.2+) (ڕۆبۆت: گۆڕانی en:Muslim ibn al-Hajjaj Nishapuri بۆ en:Muslim ibn al-Hajjaj
ھێڵی ٦٠: ھێڵی ٦٠:
[[it:Muslim ibn al-Hajjaj]]
[[it:Muslim ibn al-Hajjaj]]
[[jv:Muslim bin al-Hajjaj]]
[[jv:Muslim bin al-Hajjaj]]
[[kk:Муслим ибн әл-Һаджадж]]
[[kk:Муслим ибн әл-Хәджадж]]
[[ml:മുസ്‌ലിം ഇബ്‌നു അൽ ഹജ്ജാജ്]]
[[ml:മുസ്‌ലിം ഇബ്‌നു അൽ ഹജ്ജാജ്]]
[[ms:Imam Muslim]]
[[ms:Imam Muslim]]

وەک پێداچوونەوەی ‏٠٥:٣٤، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢



ئیمامی موسلیم
ناو: ئیمامی موسلیم
ناوی تەواو: موسلیم کوڕی حەجاج
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٨٢١ز
شوێنی لەدایکبوون: نیساپور
ڕێکەوتی مردن: ٨٧٥ز
شوێنی مردن: نیساپور،  ئێران
بیروباوەڕ: سوننە
بواری کردوکۆش: زانستی فەرموودە

ئیمام ئەبوحوسەین موسلیم کوڕی حەجاج کوڕی موسلیم، لە نێوان ساڵانی ٨٢١ تا ٨٧٥ ژیاوە، لە ناودارترین زانایانی فەرموودەیە، و دانەری کتێبی سەحیحی موسلیمە، کە بە دووەم کتێبی ڕاستی فەرموودە دادەنرێت لە دوای سەحیحی بوخاری.

کورتەی ژیانی

لەدایکبووە لە نیساپور ئەو شارە دێرینەی ناسراوە بە زانستی فەرموودە و گێڕانەوە، لە خێزانێکی عەرەبی نەژاد لە ساڵی ٢٠٦ک بەرامبەر ٨٢١ز، لە خێزانێکی بەڕێزدا پەروەردە بوو لەسەر زانست و چاکە، باوکی لەوانە بوو کە لە پێشەوەی زنجیرەکانی زانستدا بوو لەبەرئەوە بایەخی دا بە پەروەردە و فێرکردنی کوڕەکەی، ئەمەش بوو بەهۆی پەروەردەبوونی بە زانست و خۆشەویستی بۆ فەرمودە، یەکەم گوێگرتنی لە فەرمودە لە ساڵی ٢١٨ک دا بوو، پاشان سەردانی چەندین وڵاتی ئیسلامی کرد، گەشتی کرد بۆ عێراق و شام و حیجاز و میسر.

ئیمام موسلیم لە بازرگانییدا ئیشی کردووە، خاوەنی موڵک بووە کە ئەمەش کاتی داوەتێ بۆ زانست و بۆ هەستان بە گەشتی فراوان بۆ لای ئەو زانایانەی لە شوێنە جیاوازەکانی جیهانی ئیسلامییدا بڵاوبوو بوونەوە.

کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ٢٦١ک لە نەسڕئاباد نزیک نیساپور.

مامۆستا و خوێندکارەکانی

موسلیم گوێی گرتووە لە چەندین زانای ئایینی لە سەردەمی خۆیدا لەوانە؛ یەحیا کوری یەحیا نیساپوری، و قتیبە کوڕی سەعید، و محەمەد کوڕی عەبدول وەهاب فەڕا، و ئیسحاق کوڕی ڕاهویە، و ئیبراهیم کوری موسا فەڕا، و عەلی کوڕی جعد، و ئەحمەد کوڕی حەنبەل، و عوبەیدوڵڵا قەواریری، و خەلف کوڕی هیشام ... و ئەوانی تر.

لەوانەی فەرموودەیان لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، تورمزی و ئەبوفەزڵ ئەحمەد کوڕی سەلەمە، و ئیبراهیم کوڕی ئەبی تالیب، و ئیبن خەزیمە و مامۆستاکەی محەمەد کوڕی عەبدول وەهاب فەڕا، و ئەبومحەمەد کوڕی ئەبی حاتم ڕازی، و ئیبراهیم کوڕی محەمەد کوڕی سوفیان، و ئەبوحامید ئەعمەشی و ئەوانی تر.

ووتەی زانایان دەربارەی

زۆربەی زانایانی ئیسلام و فەرموودە ستایشی ڕۆڵ و جێگەی موسلیمییان کردووە، لەوانە؛

  • ئەبووبەکر جاوەردی ئەڵێ؛ موسلیم فەرموودەی بۆ گێڕاینەوە، خۆی سەرچاوەی فەرموودە بوو.
  • ئیبنو ئەبی حاتەم ئەڵێت؛ فەرموودەم لە موسلیمەوە گێڕاوەتەوە، ئەو جێی متمانە بوو، حافزی فەرموودە بوو، شارەزاییەکی چاکی لە فەرموودەوانیدا هەبوو، کە دەربارەی ئەو لە باوکمیان پرسی ووتی؛ ڕاستگۆیە.
  • مەسلەمەی کوڕی قاسم ئەڵێت؛ موسلیم جێی متمانەیە، بەڕێزە، یەکێکە لە پێشەوایان.

دانراوە چاپکراوەکانی

موسلیم چەندین دانراوی هەیە کە زۆریان لێ چاپکراوە وهەندێکیان تا ئێستا هەر بە دەستنووسی ماونەتەوە، و هەروەها هەندێک لە دانراوەکانی فەوتاوە و نەگەیشتۆتە ئێستا.

زۆربەی دانراوەکانی لەسەر فەرموودەیە و ناودارترینیان سەحیحی موسلیمە. کە لە دوای سەحیحی بوخاری بە ڕاسترین کتێب دادەنرێت لە فەرموودەدا.

سەرچاوەکان

  • شەش پێشەواکەی فەرموودە، نوسینی/نەجمەددین فەرەج ئەحمەد.
  • ویکی عەرەبی