خەیاڵی زانستی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەم و چاوی مانگ وەک ئەوەی وێنەکێشەکانی سەدەی بیستەم کێشاویانە

خەیاڵی زانستی جۆرێکی نووسینە، چیڕۆکێکی خەیاڵی زانستی دەشێت ڕۆمان، فیلم، پڕۆگرامی تیڤی و بەرھەمی تری ئەدەبی بێت. خەیاڵی زانستی بەزۆری دەربارەی ئایندەیە، دەشێ دەربارەی زانستێکی نوێ یان داھێنانەکانی وەکوو ئامێری کات و ڕۆبۆتەکان بێت. چیڕۆکە خەیاڵییە زانستییەکان بەزۆری لە جیھانێکدان کە زۆر جیاوازە لە جیھانی ڕاستەقینە، دەکرێ زانست و ئامێرگەڵێکی وایان ھەبێ کە لە ڕاستیدا بوونیان نەبێت، زۆربەی ئەم چیڕۆکانەش لە جیھانێکی ترن.

خەیاڵی زانستی جیاوازە لە فەنتازیا، چیڕۆکە فەنتازییەکان بەزۆری باسی جادوو و شتانێک دەکەن کە بوونیان نییە و زانست نین. ئیسحاک ئەسیمۆڤ نووسەرێکی بەناوبانگ بوو لە بواری خەیاڵی زانستی، ئەو وتوویەتی خەیاڵی زانستی شتێکە ئەگەری بوونی لێدەکرێ، بەڵام فەنتازیا نا.

نووسەران بەزۆری خەیاڵی زانستی بەکاردەھێنن بۆ ڕوونکردنەوەی کێشە (پرسیار) و گرفتەکانی ڕۆژانە لە ڕێگەی دانانیان لە ئایندەدا. ئاسایییانە ئەوان جیھانێک فەراھەمدێنن کە زۆر جیاوازە و دەبێتە یارمەتیدەر بۆ خەڵکی بۆ تێبینی کردنی بیرۆکە گرنگەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  • ویکیپدیای ئینگلیزیی سادە، ٦ی تەممووز، ٢٠١٥.