ناحیەی سێگردکان
ناحیەی سێگردکان | |
---|---|
بە عەرەبی: ناحیة سيكردكان بە ئینگلیزی: Sub-District Sêgrdkan | |
پۆتانەکان: 35°52′18″N 44°26′31″E / 35.87177°N 44.44199°Eپۆتانەکان: 35°52′18″N 44°26′31″E / 35.87177°N 44.44199°E | |
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | ھەولێر |
قەزا | کۆیە |
مەڵبەند | سێگردکان |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٢٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ٣٢٧ مەتر (١٬٠٧٣ پێ) |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی(سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام(سوننە) |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠٬٧٥٨[١] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
ناحیەی شۆڕش یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق، ڕووبەرەکەی ٢٢٤.٣٦ کیلۆمەتر دووجایە و ١١ گوندی هەیە. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وشەی سێگردکان وشەیەکی ئاوێتەیە لە زمانی کوردیدا، لە دوو بڕگە پێکهاتووە، سێ و گرد+ان، بە واتای سێ گردەکە.[٢][٣]
جوگرافیا
[دەستکاری]ناحیەی سێگردکان لە باکورەوە ھاوسنورە لەگەڵ ناحیەی شۆڕش لە باشورەوە لەگەڵ ناحیەی شوان و ناحیەی پردێ، لەڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ناحیەی تەقتەق، لەڕۆژاواوە لەگەڵ ناحیەی ناوەندی قەزای قوشتەپە.[٤]
گوندەکان
[دەستکاری]ناو
[دەستکاری]ناوی ناحییەکە لە شارەدێی سێگردکانەوە ھاتووە کە سێ گرد دەکەوێتە ناو سنووری شارەوانی شارەدێیەکە، ئەوانیش گردەکانی (خدریزندە، میرسێودین و ھەوارتاعون) بۆیە ناوی سێگردکان وەرگیراوە لەو سێ گردەوە.[٥]
سەردەمی شۆرش
[دەستکاری]ساڵانی ھەشتاکان مەڵبەندی شۆرش و لانەی پێشمەرگە بووە و ناوەندێکی ڕۆشنبیری بووە بۆ ناوچەکەو ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی سێگردکان لەساڵی ١٩٨٦نزیکەی (٢٥٠٠) کەس بووە و نزیکەی (٤٥٠) خێزانی تێدا نیشتە جێ بووە و لەساڵی (١٩٥٨)قوتابخانەی لێ کراوەتەوە و تاپۆلی سێ ی ناوەندی ھەبووە. یەکێک لە گرنگترین دەسکەوتەکانی شۆرش,ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی گوندەکان بووە لەساڵانی ھەشتاکان کەتوانیویانە بەکاری ھەرەوەزی تەواوی ئاوەڕۆی ماڵەکان کۆنکرێت بکەن. لەسەردەمی ڕژێمی بەعس دووجار ڕوخێنراوە لەساڵەکانی (١٩٨٦و ١٩٨٨).
مێژوو
[دەستکاری]ساڵی (٢٠٠٥) و لەبەرواری ٢٨/٤/٢٠٠٥ بڕیاری (استحداپ) کردنی ناحیەی سێگردکان درا و لەبەرواری ١١/٩/٢٠٠٥ یەکەم بەڕێوەبەری ناحیەدەست بەکار بووە کە ئەویش مافپەروەر (عمر احمد محمد) بوو کەدەرچووی کۆلێژی یاساو ڕامیاری / بەشی یاسایە لەساڵی ١٩٩٦. لە ٩/٢/٢٠١٣ دەستی لە کار ھەڵگرت. دووەم بەڕێوە بەری ناحیە کە ئەویشیان مافپەروەر (فاتح حسێن حمدامین) لە ڕێکەوتی ١٠/٢/٢٠١٣دەست بەکاربووە تائێستا. ژمارەی گوندەکانی ئەم ناحیەیە لە (١٠) گوند پێکھاتووە کەبریتین لەگوندەکانی (ئۆمەرگومبەت / سێکانی / قەمبەر / تازەدێ / ئاوماڵ / سارتک / نێڵەگین / کانی سلێمانە / بەردەسپی و جلبەسەر) کەتەواوی گوندەکان ئاوەدانن جگە لەگوندی کانی سلێمانە چۆلە.
ھەڵکەوتەی جوگرافی
[دەستکاری]سێگردکان(٣٦٢)ملەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە، دەکەوێتە نێوان ھێڵی پانی (٣٥٬٥٢) بۆ وە (٣٥٬٨٧) ی باکوری گۆی زەوی وە لەنێوان ھێڵی درێژی (٤٤٬٥٢) بۆ(٤٤٬٤٤)پلەی ڕۆھەڵاتی گۆی زەوی یە. ڕووبەری زەوی و زاری سنوری سێگردکان(١٢١٠٠)دۆنمە و ڕووبەری شیاوی بۆ چاندن (٢٥٩١) دۆنمە,(٧٠٠٠)حەوت ھەزار دۆنمیپاوان و لەوەڕگایە، ڕووبەری بەراوی(٢٣٤٨)دۆنمە, ڕووبەری پشتاوی (٢٨١٦) دۆنمە.
ئابووری
[دەستکاری]سنوروی ناحیەی سێگردکان سنوورێکی کشتوکاڵییە و دەوڵەمەندە بەسەرچاوەی ئاوی زێی بچووک. ڕووبەرێکی زۆریزەوی کشتوکاڵی بەپیت و بەرەکەتی ھەیە و خەڵکەکەی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداریە، لەئێستادا ھەرچەندە گرینگی دان بەئاژەڵداری لاوازبووە بەڵام خەڵکەکەی پڕۆژەی بەخێوکردنی ماسیان دەست داوەتێ ژمارەیەک پڕۆژەی باخ و بەخێوکردنی ماسی لەقۆناغەجیاوازەکانی بنیات نان دان.
لەگرنگترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری
[دەستکاری]- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیە.
- پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندەکانی (ئۆمەرگومبەت /سێکانی / قەمبەر / تازەدێ / ئاوماڵ).
- گەیاندنی کارەبای نیشتمانی بۆ سەنتەری ناحیەو تەواوی گوندەکانی.
- پڕۆژەی ئاودێری لەگوندی ئاوماڵ.
- دروست کردنی ئاوەڕۆو کۆنکرێت و شۆستە.
- دروست کردنی باخچەیەک بەڕوبەری (٤) چوار دۆنم لەمەڵبەندی ناحیە.
- دروست کردنی ڕێگای سەرەکی و قیرتاوکردنی لەتەق تەقەوە بۆ سێگردکان.
- دروست کردنی یاریگای تارتان.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab». hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
- ^ د. عەبدوڵڵا غەفوور. «جوگرافیای کوردستان» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. «ووڵاتەکەت بناسە» (بە کوردی).
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^ https://segrdkan.webs.com/about ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- Pages using the JsonConfig extension
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using Lang-xx templates
- Pages using photo montage with one or fewer images
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- ئەو پەڕانەی دابەشکردنی ستوون بەکاردێنن بە پارامەتری نەزاندراوەوە
- گوندەکانی باشووری کوردستان
- کۆیە
- شوێنە ئاوەدانەکانی پارێزگای ھەولێر
- ناحیەکانی باشووری کوردستان